تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
"هەڕەشە" هەر شەڕەو پێناسەی خۆی هەرچییەك بێت، بوونێکی سەربەخۆی ناداتێ و نایخاتە دەرەوەی بازنەی شەڕ. بۆیە من پێموایە "هەڕەشەی دەسەڵاتێك لە قەڵەمێك"، ڕێك یەکسانە بە "شەڕی دەسەڵاتێك لەگەڵ قەڵەمێك"، وە ئەم دوو جوملەیە هیچ فەرقی نیە. ئینجا ئەپرسم باشە دەسەڵاتێکی زل و زەبەلاح بۆ شەڕی قەڵەمێك ئەکات؟ بۆچی پاڵنەری پشت هەڕەشەی دەسەڵات هەمیشە "ترسە"، لەکاتێکا ئەو تەرەفی بەهێزی شەڕەکەیە؟! ئایا ئەگونجێ ترس و هێز لە یەك تەرەفدا کۆببنەوە؟؟ لێرەوە ئیتر ئیشمان ئەکەوێتە پێناسەی ترس و پێناسەی هێز. ترس و هێز بەجیا پێناسەیان هەرچی بێت، بەیەکەوەو بە وجودی هەردوو وشەی "دڵنیایی"و "ستەمکاریی" لای من یەك پێناسەیان هەیە، ئەویش ئەوەی: ترس بریتییە لە دڵنیایی ستەمکار لە ستەمکاریی خۆی، هێزیش بریتییە لە دڵنیایی لەوەی کە بەشێك نیت لە ستەمکاریی، چ بە کردنی ستەم یان بە بێدەنگیی لە ستەم! ئەوەشی کە ترس ئەدا بە ستەمکارو هێز ئەدا بە ئەنتی ستەمکار، ڕەوایەتییە، چونکە ستەمکاریی هەمیشە ناڕەوایەو دژەستەمکارییش هەمیشە ڕەوا. بەو مەنتیقەی سەرەوەو مادام هێز لە ڕەوایەتییدایە نەك لە چەك و جبەخانەو تڕو تفاق، کەواتە تەرەفی بەهێز قەڵەمەکەیە نەك دەسەڵاتەکە، چونکە شەڕی ستەمکاریی ئەکات کە شەڕێکی ڕەوایە،، کەواتە تەرەفی لاواز خودی دەسەڵاتەکەیە، لەو کاتەوە کە دەستی بە ستەمکارییەوە گرتووە دەستی لە عەدالەت و ئازادیی و ڕەوایەتیی بەربووە. کەواتە قەڵەمەکە ئەسڵەن لە مەوقیفی قووەتەوە شەڕەکە ئەکات، ئەو هەڕەشەیەشی کە وەکو هێمای هێزو بۆ بەخشینەوەی ترس لەدژی بەکارئەهێنرێ، لە ڕاستیدا لە ترسەوە هاتووە نەك لە هێزەوە! هەر بۆیە بە دەسەڵات و شەمشەمەکوێرەکانی ئەڵێم، ئەو هەڕەشانەی کە کردوتانە کە ئەیکەن، نەك نامانترسێنێ، بەڵکو مادام ترس و لاوازیی ئێوەیە، بۆ ئێمە موتعەو نەشئەی هێزو سەرکەوتنی تێدایە! پێیان ئەڵێم و ئەپرسم، ئێوە کە بەردەوامبن چی ئەکەن و چیتان پێئەکرێ؟ ئەوپەڕی دواجار وشەکانتان ئەکەن بە باروت،، ئەی ئێمە چی؟ ئەوپەڕی بە ئازادیی ئەمرین وەك ئەوەی بە ئازادیی ژیاین، خۆ شتەکە لەمە زیاتر نیە. یەعنی ئێوە ئەتوانن ژیان لە بوونمان بکەنەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانن ئازادیی لە بوونمان بکەنەوە! دەی دەردەکەی ئێوەش هەر ئازادییەکەیەو هێزەکەی ئێمەش هەر ئازادییەکەیە، بۆیە ئیتر ئێمە بە هەموو شێوەیەك هەر براوەین و ئێوەش بەهەموو شێوەیەك هەر دۆڕاو.