تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر بابه‌تیانه بخه‌مه‌رو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، بۆچی گۆڕان ده‌یه‌وێت سیستمی سیاسی له كوردستاندا په‌رله‌مانی بێت؟ به‌ته‌واوی خۆم به‌دور ده‌گرم له هه‌ڵسه‌نگاندن و راده‌ربڕین، ته‌نها ئه‌وه ئه‌خه‌مه‌رو كه هه‌ستم پێكردوه. نه‌وشیروان مسته‌فاو مێژوی داكۆكیكردن له سیستمی په‌رله‌مانی: ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌و راستیه بزانین، كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه له ساڵی 1992 داكۆكی له‌وه ده‌كات سیستمی سیاسی له كوردستاندا په‌رله‌مانی بێت، ئه‌م پیاوه به حوكمی پسپۆریه‌كه‌ی و ئه‌و ژێرخانه تیۆریه‌ی كه هه‌یه‌تی له دیراسه‌كردنی سیستمه سیاسیه‌كاندا، و به‌حوكمی باكگراونده پراكتیكیه‌كه‌ی كه خۆی ده‌بینێته‌وه له به‌سه‌ربردنی به‌شێك له ته‌مه‌نی له‌و وڵاتانه‌ی دایكی سیستمی په‌رله‌مانین، وه له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی ئه‌و ئه‌زمون و تێڕامانه‌ی كه هه‌یه‌تی له بواری كۆمه‌ڵناسی و مێژوی كوردا، وه تێڕاوانینی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له رابردوو ئێستادا، ئه‌مانه هه‌مو وایانكردوه، ئه‌م پیاوه به‌هه‌نگاوی راست و جێگیر داكۆكی له سیستمی په‌رله‌مانی بكات، و ئاماده‌شبوه گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر بكات، بۆ بڕواپێهێنانی به‌رامبه‌ر، له‌وه‌ش زیاتر، ئاماده بوه قوربانی له پێناودا بدات، بۆ نمونه باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س نكۆڵی له‌وه بكات، كه به‌شێك له هۆكاری ناكۆكیه‌كانی ئه‌م پیاوه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا و دواجار ده‌ستبه‌رداربون له پۆستی كه‌سی دوه‌می ناو ئه‌و پارته و به‌جێهێشتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داكۆكیكردنی له سیستمی په‌رله‌مانی، چونكه كه بینی پارته‌كه‌ی هاوكاربو بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌م چۆنێتیه‌ی ئێستایه‌وه، وه هه‌ستی به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌م نه‌یتوانی رێگربێت، بێده‌نگ نه‌بو، به‌ڵكو ئاماده‌بوه، ده‌ستبه‌رداری پارتێك بێت كه خۆی یه‌كێك بوه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی، ئاماده بوه، هاوڕێو هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی خۆی به‌جێ بهێڵێ، له پێناو پره‌نسیپێكدا كه پێی وایه له خزمه‌تی هاونیشتمانی وئه‌زمونی حوكمڕانی كوردایه. دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و تاقیكردنه‌وه‌ی بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بون و، چالاككردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ كردنی به مه‌رجه‌عی بڕیار و پاشان به‌شداریكردن له حكومه‌تی بنكه‌فراواندا دواتر پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌قبوڵنه‌كردنی ئه‌و واقعه خراپ و نه‌خوازراوه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا سه‌پاندوێتی، زنجیره هه‌نگاوه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فان كه به‌هاوكاری هاوڕێكانی هاویشتونی له پێناو جێگیركردنی سیستمی په‌رله‌مانیدا. سیستمی په‌رله‌مانی بۆ؟ باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌گه‌ر سیستم په‌رله‌مانی بێـت نه‌وشیروان مسته‌فا له ئێستا باشتر بژی، وه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیش بێت له ئێستا خراپتر بژی، مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌و سیستمی بۆ خۆی نیه. هه‌روه‌ها له جێگیركردنی سیستمدا به ته‌نها گۆڕان سود مه‌ند نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ به‌په‌رله‌مانیكردنی سیستم له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌دایه: 1) دروستكردنی پرد‌و تۆڕی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵكو كاربه‌ده‌ستدا، به‌جۆرێكی وا كاربه‌ده‌ست بكات به خزمه‌تكاری خه‌ڵك، وه خه‌ڵكیش به‌شداربن له دیاریكردنی چاره‌نوسیان، بڕیاری سیاسی، هه‌ڵبژاردنی شێوازوچۆنێتی ژیانیان، نه‌ك شێوازێك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێ. 2) هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی لێهاتو و خاوه‌ن شاره‌زایی وئه‌زمون، تا كۆمه‌ڵ سود له‌تواناكانیان وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش رۆڵی شایسته‌ی خۆیان بگێڕن. 3) كه‌نارخستنی ئه‌و شێره قوڕینو به‌فرینو شه‌قاوه‌و خۆ به‌پاڵه‌وان زانانه‌ی به‌رده‌وام خۆین وخه‌باتی خه‌ڵك به خه‌ڵك خۆی ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه ویستویانه‌و ده‌یانه‌وێت، له رێگه‌ی پیشاندانی كۆمه‌ڵێك كاری روكه‌ش وپوچ، پوچی خۆیان بشارنه‌وه، خۆیان وا پیشانبده‌ن، كه كه‌سی به‌بایه‌خن. نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت به‌جێگیركردنی سیستمی په‌رله‌مانی روی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه بۆ خه‌ڵك ده‌ربخات، تا خه‌ڵكی بزانن ئه‌وانه پوچ وروكه‌شن، نه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ن به‌ڵكو خزمه‌تی خۆشیان پێ ناكرێـت. ئه‌و پێی وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا ده‌سه‌ڵاتو به‌رپرسیاریه‌تی به ته‌واوی دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كاندا، بایه‌خ وتێڕوانینی خه‌ڵكیش دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا، ئه‌مه‌ش رێگرده‌بێت، له دروستبونی بت‌و پاڵه‌وانی قه‌ستینه. به‌سیستمكردن یان گۆڕینی سیستم؟ زۆرجار ده‌سته‌واژه‌ی گۆڕینی سیستم به هه‌ڵه به‌كار ده‌هێنرێت، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌بوه به‌سیستم تا بگۆڕدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پراكتیكدا كۆڵه‌كه‌و پێوه‌ره‌كانی سیستمی تێدانیه، له‌روی تیۆریشه‌وه ناكرێت له چوارچێوه‌ی هیچ سیستمێكی سیاسی‌دا جێی بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌و هه‌وڵه‌ی گۆڕان ده‌یدات بۆ دانانی سیستمه، نه‌ك گۆڕینی سیستم. هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان له سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه سیستمی په‌رله‌مانی پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه، شتێكی ئاساییه خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینی قوڵی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌و سیستمه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه هه‌بوبێت، له‌به‌رامبه‌ردا ره‌نگه رای جیاواز له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌شدا هه‌بێت سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌دا، ئه‌مه‌ش هه‌ر حاڵه‌تێكی سروشتیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و سیستمه به‌ده‌نگی زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆته پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌كه. سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌كانی تر ره‌نگه قورس بێت بۆ من ئاماژه به هه‌ڵوێستی جێگیری هه‌ر لایه‌نێك به ته‌نیا بكه‌م، چونكه راسته زۆربه‌یان له كات و بارودۆخێكدا رایانگه‌یاندوه له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانیدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له ماوه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌ستم پێكردوه، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و لایه‌نانه، كه به‌ژماره كه‌م نین، بازرگانیان به‌باتی سیستمی په‌رله‌مانیه‌وه كردوه، له‌لایه‌ك پرۆژه پێشكه‌شده‌كه‌نو داوای سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌چن بۆلای پارتی ئافه‌رینی لێده‌كه‌ن بۆ لاوازكردنی رۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، زۆر جار ئه‌وكه‌سانه توانیویانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری حیزبه‌كانیشیان جێ بهێڵن، به‌جۆرێكی وا بڕیاره‌كانیان له خزمه‌تی سیستمی په‌رله‌مانیدا نه‌بوه، جا بۆ داپۆشینی لاوازی هه‌ڵوێستیان درێخیان نه‌كردوه، له هێرشكردن بۆسه‌ر گۆڕان وخودی نه‌وشیروان مسته‌فاش، ئه‌م هێرشكردنه‌یان كردۆته ماده‌یه‌ك بۆ ئیستهلاكی محه‌لی ناوحیزبه‌كانیان. من گومانم نیه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی زۆری ده‌نگده‌رانی ئه‌و حیزبانه‌و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانیشان تێڕوانینی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا به ره‌وا ده‌زانن بۆ سیستمی په‌رله‌مانی و پشتگیریشی لێده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا دڵنیام كه هه‌ڵوێستی لاوازی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیان و بارزرگانیكردنیان به سیستم و سیستمی په‌رله‌مانیه‌وه، چه‌ند هۆكارێكی له پشته‌وه‌یه، له‌وانه: ره‌نگه به‌شێك له‌و سه‌ركردانه، هیچ زانیاریه‌كیان له سه‌ر سیستم وسیستمی په‌رله‌مانی نه‌بێت، بۆ نمونه تیایاندایه وتویه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانی سه‌رۆكایه‌تیداین!!! هه‌ندێكی تریان هه‌ر باوه‌ڕیان به‌سیستم و دامه‌زراوه‌یی نیه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له فه‌راغی سیستم و یاسادا به‌رده‌وامی به‌پاڵه‌وانێتی درۆینه‌ی خۆیان بده‌ن. هه‌ندێكی تریان یاری وبازرگانی پێده‌كه‌ن، كاتێك ده‌بینن هه‌ڵوێستی گۆڕان به‌هێزه‌و پرۆژه‌ی به په‌رله‌مانیكردنی سیستم هه‌نگاوێك ده‌چێته پێشه‌وه، خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌ن و پاڵه‌وانی و، به خه‌ڵك و گۆڕانیشی ده‌فرۆشنه‌وه، به‌ڵام كه پرۆژه‌كه توشی كۆسپ ده‌بێت، ئیتر خۆیان ده‌كه‌ن به چاكه‌خواز، یان ده‌بن به دۆستی پارتی و پرۆژه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ پێشكه‌ش ده‌كه‌نو، گۆڕان به تێكده‌رو خۆشیان به فریادڕه‌س وێنا ده‌كه‌ن. ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌كانیان، به‌رده‌وام له روكه‌شدا وا خۆیان پیشانده‌ده‌ن خه‌مخۆری كۆمه‌ڵن و له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا وا پیشانده‌ده‌ن كه ویستویه‌تی یان ده‌یه‌وێت لایه‌نێكی تر بسڕێته‌وه، ئازایه‌تی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر گۆڕان و پارتیدا بۆ كادیرانی خۆیان ده‌خه‌نه‌رو. ئه‌وانه كه‌سایه‌تی كاتی و كورتبینن، نه خه‌میان خاكه، نه‌خه‌میان سیستمه، به‌ڵكو له‌و ژینگه گه‌نده‌ڵ و نارێكه‌دا گه‌شه ده‌كه‌ن و گه‌وره ده‌بن، كه پارتی و هاوبه‌شه‌كانی دروستیان كردوه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له پارتی زیاتر خه‌تابار نه‌بن، له‌و كه‌متر خه‌تابار نین.