تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
پارتی هێشتا لە ژێر کاریگەری ئەو شکستە گەورەیەی بەغدا دەرنەچوە. پارتی ساڵانێکە خۆی بە کوێخاو تاکە نوێنەری کورد دەزانێت لە بەغدا، وای بڵاو ئەکردەوە کە بەرپرسانی بەغدا لە فەلەکی ئەودا دەسوڕێنەوە، تەنها بە رەزامەندی سەرۆکی پارتەکەیان سەرۆک وەزیران لە عێراق دائەنرێ یا لائەبرێ. ئێستا دوای ئەوەی پارتی لە هەموو دۆسێ سیاسی و دارایی و ئابوریەکاندا شکستی هێنا، مەوقعییەتی پارتی لەبەغداش توشی شکستێکی تر هات. لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا سیاسەتە ملهوڕ و مەغرورەکانی پارتی، توشی سێ لێدانی گەورەی کرد: یەکەم لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و مەوقعیەتی پارتی لە پەرلەماندا کە بۆ یەکەم جارە ئاوا خۆی بە بچوکی و تەریکی بینیەوە، دووەم: لە ئیدارەدانی هەرێم و بەتایبەتر لە سیاسەتی نەوتیدا تا ئاستی ئەوەی خودی سەرۆکی پارتی داوای گۆڕینی حکومەتەکە بکات، سێیەم: لە مەسەلەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداو بەشداریان لە شەڕی موسڵ و بودجەی عێراق، کە سەرجەم لایەنە کوردیەکان بە جیا لە پارتی، سیاسەتێکی حەکیمانەو بە قازانجی خەڵکی کوردستانیان پیادە کرد. ئەم شکستانە، پارتی توشی هیستریا کردوە، بە هەموو ئاراستەیەک پەلامار ئەدات. ئێستا مەعلوم بوو بۆ ئەوەی بەغدا هیچی پێ ناوترێت و فشارەکانی نەزۆک و بێکەڵک دەرچون، بۆیە خۆی و خەڵکی کوردستانی بە کێشەیەکی بێماناوە مەشغوڵ کردوە. سروە خان هەم داکۆکی لە پێشمەرگە کرد و هەمیش رونکردنەوەی خۆی داو هەمیش داوای لێبوردنی لە کەس و کاری شەهیدان کرد کە پارتی بە خراپ پەیامەکەی ئەویان گەیاندوە. پێم وایە ئیتر ئەم پرسە دەبێت کۆتایی بێت. هەموو فشارەکان بەردەوام بن بۆ ریسواکردنی سیاسەتە دژ بە بەرژەوەندیەکانی میلەت کە سەرانی پارتی پیادەی ئەکەن. ئێوە سەیرکەن پارتی بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە ئاژاوەگێڕانەیەی لاوازنەبێت و کاڵنەبێتەوە، تەنانەت ئامادە نییە وەفدەکەی فازڵ میرانی بۆ سلێمانی بنێرێت بۆ ئەوەی لە ئێستادا، تیشکەکە لەسەر کەیسی سروە لانەچێت. ئەم سیاسەتە دەبێت ریسوا بکرێت، پێویستە حزبەکان بە هەموو توانای خۆیان لە هەوڵی جێبەجێ کردنی ئەو رێکەوتنەی بەغدا بن و رێگە بە فرت و فێڵەکانی سەرانی پارتی نەدەن بۆ خۆ دەربازکردن لەم مەسەلە گرنگ و هەستیارەدا، چونکە لە ئێستادا جگە لەم رێگایە هیچ دەروازەیەکی تر نەماوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی موچە لە هەرێمدا.