تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەو ڕۆژەوەی بۆتە کاندیدی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتی کۆمارییەکان، لەلایەن هەندێ لە سیاسی وشرۆڤەکار و چاودێر و تەنانەت زۆرێک لە هاوڵاتیانیشەوە بە کەسێکی بێ ئەزمون و تەنانەت شێتیش لەقەڵەم دە درا، بەڵام ترەمپ ئەم قسەوتێڕوانینانە نەک کاری لێنەکردوپەشیمانی نەکردەوە لەخۆکاندیدکردنی بەڵکو بە پێچەوانەوەوبەلێدوانە جیاوازو سەرنج کێشەکانی سەرنجی زۆرێک لەخەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. بەهەرحاڵ ترەمپ توانی لە هیلاری بباتەوە کە ئۆبامای سەرۆک کۆمار ڕیکلامێکی زۆری بۆدەکردو بیل کلینتنی هاوسەریشی کە خۆیی و ئۆباما ۱٦ ساڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوون، نەیانتوانی ببنە فریاد ڕەسی هیلاری کلینتن و بینێرنە نێو کۆشکی سپی، ئەمە جگە لەوەی هیلاری بۆخۆی کەسێکی ناسراوە لە دنیادا. ترەمپ چەند سوپرایزێکی گەورەی تۆمارکرد لەوانە؛ ــ ترەمپ توانی لەنێو کۆمارییەکاندا و لەنێو ۱۷ کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە هەموویانی بردەوەو بوە تاکە کاندیدی هەڵبژێردراوی کۆمارییەکان لەگەڵ ئەوەی ترەمپ دەمێک ساڵ نیە لەنێو پارتی کۆمارییەکان کاردەکات وچۆتە ناوییەوە . ــ ترەمپ توانی ببێتە ٤٥ هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو زۆرترین دەنگی هاوڵاتیانی ئەمریکا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ــ ترەمپ هەموو ئەو سەنتەرو پەیمانگا جۆراوجۆرانەی بەدرۆ خستەوە کە گرەویان لەسەر دۆڕاندنی دەکرد، دەرکەوت کەتەنها هاوڵاتیان ودەنگدەرانی ئەمریکا بڕیاردەدەن کێ سەرۆکە . ــ ترەمپ لەگەڵ سەرکەوتنی سوپاسی هیلاری کرد کە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێکردوە، دوای کێبڕکێیەکی زۆر لەهەڵبژاردنەکاندا. ماوەتەوە بڵێین ئەوە ئیرادەی بەرزی هاوڵاتیانی ئەمریکایە کە ناهێڵن حیزبێک زیاتر لە ٨ ساڵ بەردەوام بێت لەحکومڕانی، بەڵکو گەلێکی زیندون و هەمیشە حەزیان بە ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییە . لەکۆتایدا سەرکەوتنی هیلاری یان ترەمپ وەک ناو بۆ ئێمە گرنگ نیە ،بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە هەگبەی کارنامەو هەڵوێست وتێڕوانینەکانیانە لەبەرامبەرگەلی کوردو دۆزە ڕەواکەی ، وەدەبێت باشیش هەموان ئەو ڕاستیە بزانین کە وتەولێدوانەکانی ساتی بانگەشە شتێکی ترەوکارکردن لە ئەرزی واقیعدا شتێکی ترە.