تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
سێ تێبینی کورت لەسەر قسەکانی مالکی یەکەم: مالکی بەو قسانەی دەیەوێت مەسعود بارزانی بکاتە پاڵەوانێکی نەتەوەیی، گوایە ئەو رێگرە لەبەردەم پاوانخوازی بەغداو هەر ئەوە رێگە بە گەڕانەوەی ناوچەدابڕاوەکان بۆ سێبەری بەغدا نادات، کە مەعلومە ئەمە درۆیەکی گەورەیە. مەبەستی مالکی لەم بە پاڵەوانکردنەوەی بارزانی ئەوەیە بارزانی دوامەرجەعی بڕیار بێت لە کوردستان، ئەوکاتیش دەکرێت بە ئاسانی ساتوسەودا لەسەر ناوچەدابڕاوەکان بکرێت، چونکە ویستی سەرەکی بارزانی پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەکەو حزبەکەیەتی، لەو پێناوەشدا پەیڕەوی لە ستراتیجی: بادان و لادان دەکات و ئەمەش رێگە خۆش ئەکات بەغدا ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ بارزانیدا بکات. لەم ساڵانەدا، دۆسێی نەوت و پارە تەنها دۆسێیەکی هەستیارە لای بارزانی، بینیمان لەو پێناوەدا چ وەرچەرخانێک بەسەر سیاسەتەکانی لەگەڵ بەغدادا هات. بۆ پرسی بەشداری پێشمەرگەش لە شەڕی موسڵ، تا ئەوکاتەی پولی موفتی ئەو بەشداریەی وەرنەگرت، ساڵێکی تەواو ناڕەزایەتی خۆی لەو بەشداریپێکردنە دەربڕی و گوایە ئامادە نەبوو رۆڵەی کورد لە شەڕی ئەوانی تردا بە کوشت بدات. کە پارەکە وەرگیراو رێکەوتن کرا، ئیتر شەڕەکە بوو بە شەڕێکی پیرۆزی کورد و پاراستنی نیشتمان. دووەم:سیاسەتی سەرانی کورد و بەتایبەت بارزانی (کە زیاد لە دە ساڵ سەرۆکی هەرێم بوو)، تا ئەم ساتەوەختە، خەمساردیە بەرامبەر ناوچە دابڕاوەکان ،هەم لە روی ئابوری و هەمیش لە روی خزمەتگوزاری و بەتایبەت تریش لە روی چارەنوسیانەوە. بەشی هەرە زۆری یا ئەتوانم بڵێم هەموو ناوچە دابڕاوە گرنگەکان زیاد لە ١٣ ساڵە بەدەستی هەرێمەوەیە لە روی فعلیەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بەرپرسانە جورئەتی هەنگاونانێکی ئازایانەیان نەناوە بۆ یەکلا کردنەوەی پرسی ئەو ناوچانە، تا ئاستی ئەوەی کەرکوک بە تەواوی داماڵرێت لە ئیرادەی هەرێم و تەنها نەوت دۆشینی لەسەر بێت. خەمساردترین و لاموبالاتترین لایەن لە پرسی مادەی ١٤٠ خودی سەرانی کورد بوو. ئەم یەکلا نەبونەوەیە بەردەوام رێگەی بۆ سەرانی شۆڤینیەتی عەرەبی و سەنتراڵخوازەکانی بەغدا خۆشکردوە، چاوی تەماعیان لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەو دابڕاندنی هەتاهەتاییان بێت لە کوردستان. سێیەم: ئەو ناوچە کوردیانەی بە خوێنی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکەو بە ئیرادەی ئەوان رزگارکراوەو پارێزراوە، دەبێت بە زوترین کات بە بەشێکی دانەبڕاو لە هەرێمی کوردستان بزانرێت و ئەمەش بە سیاسەتی دیفاکتۆ پیادەبکرێت. هێشتنەوەی ئەو ناوچانە بە هەڵواسراوی، تەنها کارتێکی سیاسیە بۆ بازرگانە سیاسیەکان بۆ بەکار هێنانی لە کاتی پێویستدا. کوردستانیەتی ئەو ناوچانەو گەڕاندنەوەی تەواوەتیان بۆ سەر هەرێم دەبێت هێڵی سور بێت و دوربخرێتەوە لە دروشمبازی و سیاسەتی بادان و لادان. دەبێت بە هەمومانەوە بەرامبەر ئەو قسانە و ئەو نییەتەی مالکی و هاوچەشنەکانی بوەستینەوە، بەڵام بیرمان نەچێت گەر گوێیەکی شل لە هەرێمدا نەبێت و کەسانی ساتوسەوداکەر زیمامدار نەبن، کەس جورئەتی قسەیەکی وا ناکات.