تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
زۆر جار ره‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا چیكردوه؟ چی ئه‌كات؟ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ره‌خنه‌كان ده‌گه‌نه ئاستی تۆمه‌تبار كردن و گومان دروستكردن به‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش وه‌كو هه‌ندێ حیزبی تر ئامانجی چنینه‌وه‌ی چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی مادیه‌و تێڕوانینی قوڵ ودور مه‌ودا و ستراتیجی نیه!! ئێمه رێز له هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ك ده‌گرین، وه‌ڵامی هه‌مو تۆمه‌تێكیش ناده‌ینه‌وه، من وه‌كو خۆم پێم باشه مرۆڤــ هیچ كاتێك به گفتار وه‌ڵامی ره‌خنه وتۆمه‌ت نه‌داته‌وه، به‌ڵكو گرنگه به‌كردار پێچه‌وانه‌كانیان بسه‌لمێنێ، به تایبه‌تی حیزبی سیاسی و كه‌سی ده‌وڵه‌تمه‌دار كرداره‌كانی ده‌بنه شوناس و ناسنامه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چیكردوه‌و چی ئه‌كات؟ به‌جێ ئه‌هێڵم بۆ كرداره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه خۆی. به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها ئه‌مه‌وێ ئاماژه به هه‌ڵویستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌م له كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا. له مانگی 6/ 2015 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌تاو پێش هه‌مو هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد، ئه‌م گفتوگۆیه له نێوان هه‌ردو لادا رویدا: - شاندی پارتی: به‌رێز كاك نه‌وشیروان، ته‌واوبونی ماوه‌ی ویلایه‌تی كاك مسعود كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ پارتی و له ناوپارتیشدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دروستده‌كات، تۆ برا گه‌وره‌ی هه‌موانی، داوات لێده‌كه‌ین چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزیته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌ین هه‌مو جۆره هاوئاهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بكه‌ین، جا پێدانی پۆستی تر بێت، یان دوباره پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت بێت له نێوان پارتی و گۆڕاندا، یان هه‌ر شێواز‌و پێشنیارێكی تر بێت كه گۆڕان پێی باشه. - شاندی گۆڕان: به‌دیاریكراوی چیتان ده‌وێت؟ - شاندی پارتی: جارێكی تر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاك مسعود درێژ بكه‌نه‌وه. - شاندی گۆڕان: ئه‌و كاره به‌پێی یاسا ناكرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته له په‌رله‌مانی كوردستاندا تاوتوێ بكرێت و له‌وێ یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دابڕێژرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی سیستمێكی په‌رله‌مانی له هه‌رێمدا جێگیر بكرێت هاوشێوه‌ی به‌غداد. - شاندی پارتی: با ئه‌مجاره‌ش بۆی درێژ بكرێته‌وه، دواتر قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه ئه‌كه‌ین. - شاندی گۆڕان: ئێستا گونجاوترین كاته بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه. - شاندی پارتی: باشه ئێمه خۆمان ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاك مسعود درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام ئێوه بێده‌نگی لێبكه‌ن. - شاندی گۆڕان: ئه‌وه بابه‌تێك نیه بێده‌نگی لێبكه‌ین. - شاندی پارتی: ئه‌گه‌ر رێگر بن له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاك مسعود ناچار ئه‌بین له حكومه‌تدا حسابێكی ترتان له گه‌ڵدا بكه‌ین. - شاندی گۆڕان: حكومه‌ت و به‌شداریكردن تیایدا لای ئێمه ئامرازه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، هیچ كاتێك قبوڵی ناكه‌ین بونمان له حكومه‌تدا بۆ قازانجی خۆمان و زیانی خه‌ڵك بێت، ئه‌م حكومه‌ته به‌رێوشوێنی یاسایی ودیموكراسی پێكهێنراوه، بۆیه پێویسته رێز له‌و رێ‌و شوێنانه بگیرێت له ده‌ستبردن بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك تیایدا. - شاندی پارتی: ده‌كرێت كاتێكی تر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ینه‌وه، هیوادارین گۆرانكاری له هه‌ڵویستاندا روبدات. - شاندی گۆڕان: ئه‌وانه قسه‌ی كۆتایی ئێمه‌ن پاش بیر لێكردنه‌وه. جارێكی تر به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین. تێبینی بكه‌ن ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قبوڵی بكردبا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاك مسعود به‌ره‌هایی درێژبكرێته‌وه، ده‌یتوانی چه‌ندین مه‌رجی خۆی بسه‌پێنی، ده‌یتوانی شێوه‌ی حكومه‌ت بگۆڕێت. پێشنیاریشی بۆ كرابو كه هه‌ندێك هێزی سیاسی په‌راویز بخرێن. ئه‌گه‌ر قبوڵی بكردبا یان بیكات، له هه‌ر هێزێكی سیاسی تر ده‌سكه‌وتی مادی كاتی به‌ده‌ست ئه‌هێنا. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌كانمان ده‌بو له داهاتودا ده قات باجی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه بده‌ن. ئه‌گه‌ر قبوڵی بكردبا رژێمێك دروستده‌بو ئێمه له 20/ 8/ 2015 تا دوو ساڵی تر گرفتێكی ئه‌وتۆمان نه‌ئه‌بو له گه‌ڵیدا، به‌ڵام ده‌بو له‌داهاتودا خه‌ڵك یان وڵات چۆڵ بكه‌ن یان بمرن له پێناو لابردنیدا!! ئه‌گه‌ر قبوڵی بكردبا یان بیكات ئه‌وا زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئامۆژگاری گۆڕان ده‌كه‌ن وای بكردایه و وای نه‌كردایه!! ره‌نگه له‌زیندانی تاكه‌كه‌سیدا بونایه هاوشێوه‌ی میسر و سه‌ردانیكردنیشیان قه‌ده‌غه بوایه! هه‌مو ئه‌وانه‌ی قبوڵنه‌كردوه قبوڵیشی ناكات، ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌كه به هاوكێشه‌یه‌كی زۆر ساده كه بریتیه له‌وه‌ی سیستمێكی دیموكراسی ئه‌گه‌ر له ئێستادا تۆ زیانمه‌ندبیت له پێناویدا و خه‌ڵكانی تر لێی سودمه‌ندبن باشتره له سیستمێكی نادیموكراسی كه تۆ تیایدا سودمه‌ند بیت و ئه‌وانی تر زیانمه‌ند بن لێی، ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی ته‌واو قوڵ و ستراتیجی ودورمه‌ودایه، بنیاتنانی داهاتوه، چونكه به‌جێگیربونی سیستمێكی دیموكراسی دروست هه‌مومان له داهاتودا سودمه‌ند ده‌بین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له ره‌گ داكوتانی سیستمێكی نادیموكراسیدا هه‌مومان له داهاتودا ده‌بین به قوربانی. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌واوی خۆی پاراستوه له تێڕوانینی روكه‌ش و كاتی و كورتبین. بۆیه گۆڕان هیچ كات شه‌ری كه‌سی وحیزبی نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی ململانێی له‌سه‌ر كردوه، بابه‌تی چاره‌نوسساز و ستراتیجی وپه‌یوه‌ست بوه به داهاتوی هه‌موانه‌وه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی به‌های نه‌بێت لای گۆران پۆست وده‌سكه‌وتی مادیه وه‌كو ئامانج نه‌ك ئامراز، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆست ئامرازێكی گرنگه بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری وتاكه ئامرازی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكیشه.