تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
هیرشی سوپای تورکیا وگرتنی جەرابلوس، بە ئامانجی بەربەست دروستکردن و لێدانی پیشرەویەکانی کوردانی رۆژئاوا. بەشیک لە خەڵکی نائومیدکرد و کە جاریکی تر ولاتان بەپی بەرژەوەندی خۆیان رەفتاردەکەن و دەست بەرداری پشتیوانی رەوایی کیشەی گەلەکەمان دەبن. لە راستیدا لەم ئانوساتەدا کیشەکە هەروا ئاسان نییە بۆیە دەمەوی ئاماژە بۆ چەند خالیک بکەم: - پرسی کورد لە دۆخیکدا یە بە ئاسانی جاریکی تر ناتوان درێ فەرامۆشی بکرێت. لە بەر ئەوەی لە ئاستی نیو دەولەتی و گەلانی دونیا پالپشتیکی بە هیزی رەوایەتی دوای ئەنفال و کیمیایی و جینۆساید کردنی پیبەخشراوە. - بەرژەوەندی ولاتانی بەهێز، لە رۆژهەلاتی ناوەراست دا دوای گۆرانکاریەکان لە پشتیوانی پیکهاتەو نەتەوە ژیر دەستەکان دایە. گەلی کوردستانیش لە پێشەوەی ئەو گەلانە ئەگەر پیگەکەشمان لاواز بیت. - هەرکاتی پرسی کورد بە رەو بالای بجی داگیرکەران ئامادەی هەموو وەلاخستنیکی ناکۆکی خۆیانن بۆ لیدانی گەلانی ژیر دەستە، چونکە دەزانن بە رزگاری گەلی کورد نەخشەی داگیرکاری و قەلەم رەوی ئەوان هەلدەوەشیتەوە .ئەم هەماهەنگەشیان هەر لەو پێناوەیەو، بەڵام تا سەر نابێ و وەختیە و ناتوانی ناکۆکیە میژوویەکان و بەرژەوەندیە سولتانیەکانیان بسریتەوە . - ئەمەریکا; رەچاوی بەرژەوەندی خۆی لەو ولاتانی ناوچەکە دەکات، کە کوردی تیدایە، دوای جەنگی کەنداو 11 سێپتەمبەر کوردستانیش بنکەیەکی بەهیزی هەلسورانی سەرەکی مرۆی ئەمریکایە لە ناوچەکە دا بە ئارامی وسەقام گیریوە پیگەی خۆی تیدا دەپاریزی و. رووبەروی هیزی تیرۆر دەبیتەوە . هاوشانی بەرژەوەندیە ئابووری و بەرهینانەکانی لە کوردستاندا. - سەدەی بیست و یەک شکستی دەولەتانی شکست خواردوی ناوچەکەیە، ناچیتەوە دۆخی دروستکراوی دەستکردی چارانی. بۆیە ئەگەر کورد کیشەی حکومداری خۆی نەبیت کە زۆری هەیە، بە دلنیایەوە لە دارشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە پیگەی خۆی هەیە . - ئەگەر پاشەکشیەکی کاتیش رووبەروی کوردانی رۆژئاوا ببیتەوە، کۆتایەکەی سەرکەوتنە و کۆمەلی نیودەولەتیش ناتوانن پشتیوانی گەلیک نەبن کە لە سەنگەری پیشەوەی پاراستنی ئاسایشی جیهانیە دژی تیرۆر . - بەردەوامی و موکوری تورکیا لەسەر ئەم سیاسەتە ملهورانەی تەڵەی زۆر ماوە بۆ قاچ گرتنی . - سەرکەوتنی گەلان بەندە بە ئیرادە و هۆنەری بەریوەبردنی گەلان خۆیانەوە، کوردانی رۆژئاواش خاوەنی ئەو ئیرادەیەن کە سەرکەوتنیان مسۆگەر دەکات سولتانەکان تیکدەشکین و گەلانی رزگاریان دەبێت.