تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
"هیچ کێشەیەکی یاسایی لە پارێزگاربونی دکتۆر هەڤاڵدا نییە" عەدنان عوسمان وەک تێبینیم کردوە تەنها لەم زۆنە شەق و شڕەی پێی دەوترێت زۆنی سەوز و نیلیدا، یاساناس و سیاسیەکانی، ئەوەندەی ئەڵێن نابێ و ناکرێ و ناشێ، نیو هێندەی ناڵێن دەبێ وەیا ئەبێ ببێت. بەناو فەقیهە قانونیەکانمان خۆیان بە بڕگەو مادەوە سەرقاڵکردوەو هەمویان لەوەهمی یاساسازیدا غەرق بون.. بەڵام ئەم پرسە تەنها دوو دیوی هەیە کە ئەبێت یەکلایی بکرێتەوە: یەکەم: ئەگەر سیاسییە( کە هیوادارین وا نەبێت)، ئەوا نابێت گۆڕان تاقی بکرێتەوە. یاریکردن لەگەڵ گۆڕان یاریکردنە بە ئاگر، بە تایبەت لەم دۆخەدا کە گۆڕان سەمامی (صمام) ئەمانی ناوچەکەیە. دووەم: ئەگەر قانونیە، ئەوا هیچ کێشەیەکی یاسایی لە بە پارێزگاربون و راستەوخۆ دەستبەکاربونی کاک هەڤاڵ ئەبوبەکردا نیە و هەر سبەینێ وەک پارێزگارێکی شەرعی( بێ حیلە شەرعی)، ئەتوانێت بە سەرجەم دەسەڵاتەکانیەوە، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ٢٠٠٩ ی هەموارکراو بە ئەرکەکانی هەستێت. چۆن؟ بەدەر لە شیکردنەوەی مادەو بڕگە قانونیەکان، لەسەر بنەمای ئەم چوار خاڵەی خوارەوە دەکرێت دکتۆر هەڤاڵ، پاش رەزامەندی ئەنجومەن، بە کارەکانی هەستێت: یەکەم: پارێزگار لە لایەن ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگاوە بە دەنگی زۆرینەی رەها هەڵدەبژێردرێت و دیاری ئەکرێت. واتە ئەو پۆستە لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم یا پەرلەمان یا ئەنجومەنی وەزیراندا نییە. ئەو کەسەی کە ئەنجومەن دیاری ئەکات تاکە کاندیدە کە سەرۆکی هەرێم مولزەمە پەسەندی بکات و جگە لە پەسەندنکردنی هیچ بژاردەیەکی تری نییە. واتە نە بۆی هەیە ئیمزای نەکات و نە ئەتوانێت داوای گۆڕینی بکات. لەم حاڵەتەدا مەرسومی هەرێمی ئیقراریە نەک ئیجرائی، بەو حوکمەی هیچ خیارێکی تری نیە. کەواتە مەرسومی هەرێمی هیچ کاریگەریەکی قانونی بەسەر کارەکانی پارێزگاردا نیەو ئەو ئەتوانێت تا دەرچونی ئەو مەرسومە ( کە هیچ لە بنەمای هەڵبژاردنەکە ناگۆڕێت) بە کارەکانی هەستێت. دووەم: گوایە ئەسڵی کێشەکە ئەوەیە کە دەبێت فەرمانی دەستبەکاربون لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە بێت. جارێ ئەمە راست نییە، چونکە لە قانونەکەدا نەنوسراوە سەرۆکی هەرێم بەڵکو فەرمانی هەرێمی. بەڵام گەر واشبێت ئەوە نە کێشەی پارێزگاری تازەیە و نە ئەنجومەنی پارێزگا. واتە گەر سەرۆکی هەرێم هەبوو ئەوا ئەو رێو رەسمە ئەنجام ئەدرێت، گەریش نەبوو ئەوا پارێزگار بە کارە ئسوڵیەکانی خۆی هەڵدەستێت تا سەرۆکی هەرێم دیاری ئەکرێت و ئەو مەرسومە ئیمزا ئەکات، کە وەک وتم شتێکی شکڵیەو هیچ تەبەعەیەکی قانونی نییە. کارەکانی پارێزگا تەنفیزیە بە هەمان چەشنی ئەنجومەنی وەزیران کە ناکرێ لە ژێر هیچ بیانویەکدا پەکبخرێت. سێیەم: سەروکاری پارێزگار لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی پارێزگایە، دوور و نزیک پەیوەست نیە بە سەرۆکایەتی هەرێمەوە. ئەرکەکانی ئەو مەحەلیەو لە چوارچێوەی سنوری پارێزگاکەی خۆیەتی. واتە هیچ بەرخوردێکی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نیە. بون و نەبونی سەرۆکی هەرێم کار ناکاتە سەر کارو فەرمانی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا. بۆیە شەرعییەت دانی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاردانی مامەڵەکردنی کارگێڕی و قانونی لەگەڵ پارێزگاری تازەدا، بەسە بۆ دەستبەکاربونی. وابزانم لەم حاڵەتەشدا کە زۆرینەی ئەنجومەنی وەزیران سەرباری جێگرەکەی لەو هێزانەن کە لایەنگری ئەو گۆڕانکاریەن ( کە هیوادارم وابێت)، بۆیە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئەو کار ئاسانیە بکات. چوارەم: گەر مەسەلەی سوێندی یاسایی بهێنرێتە پێشەوە، ئەوا ئەوەش مەسەلەیەکی شکڵیە، چونکە پارێزگار بەو حوکمەی لە بناغەدا ئەندامی ئەنجومەنە، ئەوا پێشتر هەمان ئەو سوێندەی خواردوە. واتە سوێندەکەی تری تەنها دوبارەکردنەوەیە.