تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
وا باوه له ناو خه‌ڵكدا، كه ده‌وترێت حوكمی قه‌ره‌قوش، واته، حوكمێك دوربێت له بنه‌ما لۆژیكی وعه‌قڵیه‌كان، حوكمێكی سته‌مكار و سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، به‌جۆرێكی وا ته‌سه‌ور نه‌كرێت. من لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌م قه‌ره‌قوشه كێیه؟ بۆچی ئه‌م جۆره‌ی حوكم دراوه‌ته پاڵی؟ یان ئه‌و نمونه حوكمانه بخه‌مه روو كه دراونه‌ته پاڵ قه‌ره‌قوش، ئه‌مانه بۆ خوێنه‌ر خۆی به‌جێئه‌هێڵَََم. باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێ هه‌بێت نكۆڵی له‌وه بكات كه له‌م ماوه‌ی بیست وپێنج ساڵه‌ی حوكمڕانی كورد خۆیدا، حوكمی قه‌ره‌قوشی له هه‌مو پۆست و ده‌سه‌ڵات و شوێن وبواره جۆراوجۆر‌و جیاوازه‌كاندا دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوو بێزاركه‌ر بوه، ره‌نگه هه‌ریه‌كه‌مان حوكمێك یان چه‌ند حوكمێكی قه‌ره‌قوشی له بیردا مابێته‌وه، كه به‌چاوی خۆمان بینیومانه، به‌رانبه‌ر خۆمان یان كه‌سی تر په‌یڕه‌و كراوه. قه‌ره‌قوشبون، حه‌زو ئاره‌زوه‌یه‌كی مرۆڤبونه، كاتێك له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه هه‌ستده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و به‌هاو نۆرم و مۆراڵ و هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رێكده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش وا راڤه ده‌كرێت حاڵه‌تێكی شێتبونه، جا شێتبونێكی راسته‌قینه بێت، یان شێتبون بێت له ئه‌نجامی خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه. هه‌ر ئه‌م حاڵه‌تی قه‌ره‌قوشبونه‌یه، ده‌كرێت له رێگه‌یه‌وه راڤه‌ی ئه‌وه بكرێت، چۆن رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا‌و ئاوا بێباكانه په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه په‌كخراوه، رێگری له وه‌زیر و چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری باڵای تری ده‌وڵه‌ت كراوه له‌وه‌ی كاره‌كانیان راپه‌رێنن، له كاتێكدا حوكمی لۆژیك وعه‌قڵ وایان ده‌خواست رێگری له كه‌سێكی تر بكرێت كه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، واته هه‌موان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كێشه‌ی شه‌رعیه‌تی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌چی كێشه بۆ شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت دروستكرا، له‌م لاشه‌وه یه‌كێك له قه‌ره‌قوشه‌كان ئه‌ڵێ، له‌و كاره‌ماندا رێزمان له یاسای سروشتی گرتوه‌و به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بوین. ئێستاش قه‌ره‌قوشێكی تر ئه‌ڵێ با ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بدرێت به‌و فراكسیۆنانه‌ی كه كه‌مترین كورسیان هه‌یه له په‌رله‌ماندا، له بارێكی وادا خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه داوا له عه‌قڵی قه‌ره‌قوشیتان بكه‌ن با پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رجه‌م پۆسته باڵاكانی تر با بدرێنه كه‌سانی ته‌كنۆكرات وبێلایه‌ن تا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه قۆرخ نه‌كرێن.