تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەچەند ساڵی رابردودا رۆڵی کاریگەرییان بینی لە دابینکردنی یەکێک لەپایە گرنگەکانی ئاسایشی خۆراک، ئەویش بەرهەم هێنانی رێژەیەکی زۆری بەرهەمی دانەوێڵە بەتایبەتی گەنم بو، هۆکاری سەرەکی زیادبونی رێژەی گەنم دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی بەبازاڕکردن لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵەوە بەشێوەیەک گەنمی پلە یەک بۆ هەرتەنێک (792) هەزار دینار دیاریکرابو، پلە دوش (682) هەزارو دواپلەش کە سێیە (572) هەزار بو . لێرەدا تەنها یەک نمونە دەهێنینەوە بۆ گرنگی بە بازاڕکردن و زیادبونی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم، لەساڵی (2009) دا لەهەرێمدا بەرهەمی گەنم تەنها (218) هەزار تەن و نیو بوە لەکاتێکدا لەساڵی (2015) رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم گەیشتە (912) هەزار تەن و نیو کە نزیکەی (200) هەزار تەنی لەپێداویستی ناوخۆی هەرێم زیاتربو، هۆکاری زۆربونی رێژەی بەرهەمیش راستەوخۆ پەیوەندی بە بازاڕکردنیەوە هەبو. سەرەڕای ئەوەی کە تائێستاش سەدان ملیارد دیناری ساڵانی (2014) و (2015)ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی ناوەند ماوە و نەدراوە بەجوتیاران کە هۆکارێک بوە بۆ نائومێد کردنی جوتیارانی کوردستان، بەڵام بەو حاڵەشەوە جوتیارانی کوردسنان نائومێدی بەتەواوی باڵی نەکێشابو بەسەریانداو ئاهێکیان هێشا تێدا مابو، بەڵام لەمساڵی (2016)دا حکومەتی ناوەند و وەزارەتی بازرگانی عێراق (کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە) چەند رێوشوێنێکیان گرتەبەرو هەندێ بڕیاریشیان دەرکرد کە بەدڵنیاییەوە بونە هۆکار بۆ نائومێدبونی یەکجارەکی جوتیارانی هەرێمی کوردسنان و لەساڵانی دادێش کاریگەری تەواویان دەبێت لەسەر دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لەکوردستاندا، لەگەڵ ئەو هەمو رێوشوێنە هەمەجۆرانەی کە بەغدا گرتویەتیە بەر بەرپرسانی باڵای هەرێمیش ئەوەی بەلایانەوە گرنگ و جێی بایەخیان نەبێت مەسەلەی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ساغ کردنەوەی بەرهەمی جوتیارەکانیەتی. من لێرەدا تەنها چەند نمونەیەک لەو بڕیارو رێنماییانە دەخەمەڕو کە بۆ بەرهەمی گەنمی جوتیاران دەرکراون وکاریان پێدەکرێت کەبەزیانی جوتیاران بون، لەوانە؛ ــ لە (19-10-2015) بەنوسراوی ژمارە (22947) بڕی (680) ملیارد دینار پارە بۆ گەنمی جوتیارانی عێراق خەرجکرا بەبێ ئەوەی یەک دیناری بدرێتە جوتیارانی هەرێم، لەوکاتەشدا بەرپرسانی کورد وەزیری دارایی و جێگرەکەشی کە هەردوکیان کوردن و دەیانتوانی رۆڵی گەورە بگێڕن کەچی ورتەیان لێوەنەهات لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم. ــ لەیاسای بودجەی ساڵی (2016)داو لەبودجەی حاکیمە تەنها (300) ملیارد دینار تەرخان کرابو بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش کەمتربو لەنیوەی ئەو پارەیەی لەساڵی (2015) دا بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دابینکرابو، من لەکاتی خۆشیدا هۆشداریمدا بە بەرپرسانی هەرێم بەڵام نەیان بیست! ــ لە (14-2-2016)دا بەنوسراوی ژمارە (3310) لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە چەند رێوشوێنێک دەرکران بۆ سایلۆ و بنکەکانی وەرگرتنی دانەوێڵە کە بەپێی دۆنم بڕی گەنم وەردەگیرێت و گرێبەستی کشتوکاڵیش کرابوە پێوەر لەگەڵ پشتگیری هۆبەو لقە کشتوکاڵیەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کە ئەم رێنماییانە گرفتی زۆریان بۆ جوتیاران بەگشتی و جوتیارانی ناوچە دابڕێنراوەکان بەتایبەتی دروستکرد. ــ هەر لەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق لە (25-5-2016) دا بەنوسراوی ژمارە (11641) بڕیاری کەمکردنەوەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانیدا بۆ لەسەدا حەفتا، واتا گەر جوتیارێک بەرهەمی ساڵەکەی (10) تەن گەنم بوبێت ئەوا تەنها (7) تەنی لەبنکەو سایلۆکان لێوەردەگیرێت کە سەرەتای وەرگرتنەکە سەدی دەی لێوەرنەدەگیرا، ئەمەش کێشەگەلێکی زۆری بۆ جوتیاران و بنکەو سایلۆکان دروست کردوە، بڕیارەکەش زەرەرمەندی یەکەم جوتیارانی هەرێمی کوردستانە چونکە بڕیارەکە لە(25) ی ئایار دەرچوەو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق تەواو بوە، ئەمە جگەلەوەی کە وەرگرتنی گەنمی پلەیەک نرخەکەی لە (792) هەزار دینارەوە کەمکرایەوە بۆ (700) هەزارو پلەکانی تریش بەوشێوەیە. ــ لەهەمو بڕیارەکان خراپتر کە دەبێتە هۆکارێک بۆ مانەوەی گەنمی جوتیاران وساغنەکردنەوەی بەرهەمی گەنمەکانیان، بڕیارێکی تری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراقە کە ژمارەکەی (14631) لە (28-6-2016) کە تێیدا هاتوە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا (15-7-2016) دەبێت و لەدوای ئەو رۆژەوە نابێت گەنم لەبنکەو سایلۆکان وەربگیرێت، لەکاتێکدا لەساڵانی رابردودا پرۆسەی وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنم تاسەرەتای مانگی ئاب بەردەوام دەبو، کە ئەمە تەنهاو تەنها جوتیارانی هەرێم زیانی گەورەی لێدەکەن، چونکە لەهەندێ بنکەو سایلۆ تا ئێستاشی لەسەربێت سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لەگەنم لەسەرەدان لەبەردەم بنکەو سایلۆکانی وەرگرتنی گەنمدا و پرۆسەکەش زۆر بەخێرایی ناڕوات بەڕێوەو لەناوچە کوێستانیەکانیش دروێنەی گەنم تەواو نەکراوە، ئەمە جگەلەوەی تەنها (10) رۆژی ماوە بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ کڕینەوەو وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و لەو (10) رۆژەش چەند رۆژێکی بەر پشوەکانی جەژنی رەمەزان دەکەون. بۆیە ناکرێت و نابێت بەرپرسانی باڵای هەرێم لە ئاست ئەم هەمو بڕیارو رێنماییانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق خۆیان بکەنە کەڕەی شەربەت و تەنهاو تەنها بێدەنگی هەڵبژێرن، رەنگبێت لێرەو لەوێ هەندێ هەوڵی تاکەکەسی بدرێت، بەڵام ئەم جۆرە کێشەو گرفتانە زۆر لەوە گەورەترن و پێویستە ئەو بەڕێزانەی لەنێو کابینەی عەبادیدان و پۆستی هەستیارو گرنگیان هەیە بەتایبەت وەزیرەکان داوای دانیشنێکی نائاسایی و بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکەن و ئەم مەترسیانەی تێبگەیەنن کە دەرهەق بەجوتیاران بەگشتی و جوتیارانی کوردستان بەتایبەتی دەکرێت و گیراونەتە بەر، چونکە گەر ئەو بڕیارانە وەک خۆی جێبەجێبکرێن ئەوا هەم جوتیاران لەزەوییەکانیان دەتۆرێنرێن و هەمیش ئاسایشی خۆراکمان لەساڵانی دادێت دەکەوێتە مەترسیەوە. ئۆباڵی هەمو ئەمانەش لەئەستۆی بەرپرسە کوردەکانی نێو حکومەتی عێراق و بەرپرسە بێ موبالاتەکانی هەرێمی کوردستانە کە نە لەگرنگی کشتوکاڵ تێدەگەن و توێژێکیش بەلایانەوە گرنگ نەبێت جوتیارانن، بەڵکو بەرپرسە باڵاکانی هەرێم نەوت و گاز چاوی سورکردون و لەئاست سێکتەری کشتوکاڵ و کێشەکانی نابینابون. بۆیە لەجێگای خۆیدایە بڵێین بە هەرێم و بە بەغدا رەنج و ماندوبونی جوتیارانی کوردیان بەبادا.