تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
له کۆنفرانسه‌كه‌ی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئه‌فسه‌رێکی خانه‌نشینی سکۆتله‌ندی به ناوی تۆم هاردی-فۆرسیپ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو. کاتێک خۆی ناساند ووتی هاردی، له هه‌ردیه‌وه نزیکه، هه‌ردیش شاعیرێکی کوردی ناسراوه، بۆیه ئه‌و هێنده له کورده‌وه دوور نیه. پاشان ووتی له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له هه‌رێمه، سه‌ره‌تا سامی عبدالرحمانی ناسیوه ئێستا راوێژکاری باڵای نێچیره‌ڤان بارزانیه. هه‌ستێکی سه‌یربوو خه‌ڵكێکی وه‌ك کورد له جێگایه‌كی هێنده ده‌گمه‌ندا له لایه‌ن که‌سێکی بیانیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی بکرێن. بۆ ساتێک وه‌هام هه‌ست ده‌كرد ئایا هێشتا سه‌رده‌می ئینگلیزه کوردستان له ژێر ده‌ستی ئیستعماردایه. تۆم ئه‌وه نه‌بێت به شان‌و باڵی به‌رپرسانی کوردستان (پارتیدا) هه‌ڵیدا هیچی پێنه‌بوو بیڵێت. پاشان که به جودا قسه‌مان کرد ووتی زۆرن ژماره‌ی ئه‌فسه‌ری ئینگلیز و ئه‌مریکی له کوردستان خه‌ریکی بازرگانین. بۆچی خه‌ڵکێک یان گه‌لێکی وه‌ك کورد ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خۆی بکات؟ ئایا ئه‌مه دوا ویستگه‌ی دیپلۆماسی کورده که بیده‌ن به کرێ؟ ئایا هه‌ست به‌ئه‌وه نه‌كرا که ناردنی که‌سێکی وه‌ها به لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون مایه‌ی گاڵته‌جاریه. جۆرێک له کاریکاتێری بوو. له وڵاتی به‌ریتانیان ده‌یان لاوی کوردی به توانا هه‌یه، که ده‌توانێت به باشی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی کورد بکات، به‌ڵام به‌خشینی ئه‌و رۆڵه به مورته‌زه‌قه‌یه‌ك نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که چه‌ند خه‌ڵک له سیسته‌می هه‌رێم دووره، له هه‌مانکاتدا چه‌ند سیسته‌می هه‌رێم نامۆ و ترساوه له مرۆڤی کورد. ده‌كرێ بیانیان له زۆر بواردا له هه‌ناوی سیسته‌می هه‌رێمدا کارا بن، به‌ڵام له هیچ کوێی ئه‌م گوێ زه‌ویه رووینه‌داوه که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تێک که‌سێکی بیانی بێت. دیاره ئه‌مه ئه‌نجام و نیشانه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌رده: یه‌كه‌م خۆ به که‌م زانین، ته‌نها به‌وه‌ی کابرا ئه‌فسه‌رێکی سوپای به‌ریتانیه ئیتر باشتره له هه‌موو کوردێک، به لای حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه. ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن له به‌ریتانیان توانای ئه‌وه‌یان تیادا نیه له جێگایه‌كی وه‌ك زانکۆی ئۆکسفۆرد نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن، ناردنی تۆم که مایه‌ی گاڵته‌جاری بوو به لای هه‌موانه‌وه، نیشانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیکردنی نوێنه‌رایه‌تی نه‌كردنه. به هیوام له دیداری داهاتوودا مسته‌ر بین بنێرن