تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
راگەیاندنەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی هیچ تەم و مژێک لەسەر روانگەی ئەم حزبەو ناوەندی بڕیار تیایدا لەسەر تێنەگەیشتن لە واقعی نوێ و دەرهاویشتە تازەکانی دۆخی ناوچەکەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناهێڵێتەوە. شتێک کە لە سیاسەتی پارتیدا مەعلومە ئەوەیە کە ناوەندی بڕیار لەم پارتەدا نەیتوانیوە دەربازی عوقدەکانی بێت و خوێندنەوەی تازە بۆ واقعێکی تازە بەرهەمبهێنێت، کە ئەمەش هەم کاریگەری خراپی بەسەر ناوچەکەو هەمیش بەسەر هەرێم و کوردستاندا دەبێت بەو حوکمەی کە پارتی یەکێکە لە هێزە گرنگ و کاریگەرەکانی سەر گۆڕەپانەکەو پێم وانییە هیچ نییەتێک هەبێت بۆ پەراوێزخستن و نەخوێندنەوەی، ئەمە سەرباری ئەوەی گەر نیەتێکی واش هەبێت هەم واقعی نییەو هەمیش دروست نییە. رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی باس لەسەروەری یاسا، یەکخستنی هێزی چەکدار، بەهێزکردنی ناوماڵی کورد، رێزگرتن و بەهێزکردنی دامەزراوەکان، مافی مرۆڤ، دەسەڵاتی دادوەری، کەرتی ئابوری، نەوت، وەلەهەموشی گرنگتر باس لە خۆئامادەکردن بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی و یەکریزی کورد دەکات لە ئاست مەترسیەکانی داهاتودا، کەچی حزبێکی تر کە ناتوانێت چاویلکەی خۆبەزلزانین و خۆ بە کوێخاسەیرکردن وەلا نێت، هەموو ئەو مادە گرنگانە بە مەترسی بۆ خۆی و هەرێم دەزانێت، سیاسەتی لانی کەمی ٤٢% دەنگی خەڵکی کوردستان بە گەل و میللەت نەزانێت!! زمانی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی هەوڵی دوو لایەن بۆ رێزگرتن لە یاساو شەفافییەت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی کوردستان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە مەترسی دەزانێت بۆ سەقامگیری هەرێم وهەڕەشەی دژایەتی کردن و هەڵوەشاندنەوەی دەکات. ئەم عەقڵیەتە گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا پێویستی بە لەروو وەستانەوە هەیە. دەبێت لایەنەکانی تر هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ فشارخستنە سەر ئەم حزبە بۆ پیاچونەوە بەو سیاسەتە تاکڕەوانەیەی. یەکێک لە هەنگاوەکان پەلە کردنە لە بردنە پێشەوەی ئەو لێکتێگەیشتنە نوێیەی لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا هەیە تا ئاستی یەکخستنی سیاسەتە گشتی و ئۆرگانە شەرعییەکانیان. پاش ئەوەش هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزی یەکگرتوو لەسەرجەم ئەو لایەنانەی بیر لە ئایندەی گەلەکەو چاکسازی و عەدالەت دەکەنەوە. بەشێک لە حزبە کاریگەرەکانی کوردستان هاوڕای گۆران و یەکێتین لەو هەنگاوەو رێککەوتنەیان، بۆیە دەبێت ریزبەندیەکی نوێ و تەکەتولاتێکی سیاسی تازە پێکبهێنرێت بۆ سەرخستنی داخوازییە ئێستاو بەپەلەکانی گەلەکەمان. بۆ خۆم لەگەڵ گفتوگۆیەکی هاوسەنگ و بەبەرهەمم لەگەڵ پارتی، پێم وایە پارتی هێزێکی گرنگە و دەبێت مامەڵەیەکی واقعی لەگەڵ بکرێت، سیاسەتی پەراوێزخستن و گەلەکۆمەی بێمەبەست و بەرژەوەندخواز بە نادروست و دژ بە بنەماکانی فرەیی و رێزگرتن لە رای جیاواز دەزانم. کۆمەڵێک دۆسێی هەستیار هەیە دەبێت لەگەڵپارتیدا یەکلا بکرێنەوە بگەیەندرێتە ئەنجام. لە بری ئەوەی ئەم رێککەوتنە دژ بە پارتی بخوێندرێتەوە، هەق وایە ئاراستە و هەنگاوێکی مەدەنیانەی فشاربێت بە زمانی چاکسازی و پێکەوە ژیان نەک هەڕەشەو یەکتر سڕینەوە. بەڵام بەداخەوە زمانی راگەیاندرەوەکەی پارتی دژ بەو نەفەس و روانگەی پێکەوە کارکردنە. بۆیە دەبێت هەوڵە مەدەنیەکان بچێتە قۆناغێکی باڵاترەوە، دەنا مەترسیەکان لەسەر رێککەوتنەکە لە زیادبوندایە.