تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ساڵێك به‌ر له ئێستا ، كه‌سێك په‌يوه‌ندى كردووه به رۆژنامه‌ى ( دۆيچه زايتۆنگ ) ى ئه‌ڵمانييه‌وه، پێشنيارى ئه‌وه‌ى بۆ كردوون كه هێنده‌ى شاخێك به‌ڵگه‌نامه هه‌يه له‌سه‌ر كه‌سايه‌تى و ده‌سڕۆيشتوو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ويستيوويانه پاره‌كانيان بشارنه‌وه له باج، لیکى پێكراوه ئه‌ويش له‌ڕێی كۆمپانياى (موساك فونسيكا )، كه له وڵاتى (په‌نه‌ما) يه .. پووخته‌ى به‌ڵگه‌كان : ته‌نها يه‌ك كه‌س دزه‌ى پێكردووه.. دوو نيوو تێرا بايته دوانزه مليۆن به‌ڵگه‌نامه‌يه دوو سه‌د وڵات و ناوچه‌يه حه‌فتا و دوو كه‌سايه‌تى سياسى و حكومى و هونه‌رى و وه‌رزشييه سه‌دان هه‌زار كۆمپانيا مێژووى هه‌ندێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان چل ساڵ ده‌بێت.. سێ سه‌د و حه‌فتا رۆژنامه‌نووس له هه‌شتا وڵاتا ؛ چه‌ندين ساڵه ئيش له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ئه‌كه‌ن. يه‌ك ساڵى ره‌به‌ق به‌س خه‌ريكى ووردبينى بوون له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان .. زۆرينه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ت و كۆمپانيا و كه‌سايه‌تيانه‌ى تێوه‌گلاون و زانياريه شاراوه‌كانيان ليكى پێكراوه ، سه‌ر به‌جيهانى سێیه‌م و دواكه‌وتووه‌كانن ، وه‌كو (ئه‌مريكاى لاتين و ئاسيا , عه‌ره‌ب و هيند و چين و رووس و ئه‌فريقى وهه‌ندێ ئه‌وروپى و خۆرئاواييش).. ليكه‌كانى په‌نه‌ما ته‌نها ليكى پاره و شاردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامان و پاراستنيه‌تى له باج .. هيچ ليكێك ديار نييه له‌سه‌ر ديكتاتۆر و كۆمه‌ڵكوژ و تيرۆريسته‌كانه‌وه .. به‌شێكى زۆر ئه‌وانه‌ى ليكيان كردووه ، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ليستى ره‌شى ئه‌مريكادا هه‌ن ..ئه‌مه‌ش گومان درووست ئه‌كات. ئه‌وترێت ئه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ ده‌زگا و دامه‌زراوه هه‌ن كه حه‌ز ئه‌كه‌ن راستيه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.. هه‌ندێكى تريش كه بڕوايان به (تيۆرى پيلانگێڕی ) هه‌یه ئه‌ڵێن : له‌وانه‌يه كارتێكى گوشارى ئه‌مريكا بێت بۆ كه‌سانى وه‌كو ( پۆتين ) و زه‌عيمى هه‌ندێ ده‌وڵه‌تى ( عه‌ره‌بى ) و ( وڵاتانى ) تر ، بۆ چاوترساندن و نيشاندانى هێزى ماسولكه‌كانى ئه‌مريكا ؛ كه تاكه هێزى كاربه‌ڕێخه‌رى جيهانه .. به‌ڵگه‌نامه ليك پێكراوه‌كانى په‌نه‌ما ، وورده وورده بووه‌ته هۆى درووستبوونى كاردانه‌وه‌ى ناوخۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كێشه‌ى درووستكردووه له‌و وڵاتانه‌ى ناويان هاتووه.. له‌وانه‌يه دادگاييه‌كى جيهانى به‌ڕێوه‌بێت بۆ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ى ناويان له‌و به‌ڵگه‌نامه ليك پێکراوانه‌دا هاتووه.. به‌دوور نازانرێت كه شۆڕشێك درووست بكات و په‌يكه‌رى ئه‌و وڵاتانه سه‌ر له‌نوێ داڕێژێته‌وه .. ئاساييشى ئه‌و وڵاتانه له‌رزۆك ئه‌كات بۆ ماوه‌يه‌كى دوور و درێژ .. منيش یه‌ژم خه‌ڵكينه ئه‌زانن كه‌سايه‌تييه زه‌به‌لاحه دزه‌كان ئه‌وه‌نه سووكن ، وا خه‌ريكه ليك ئه‌يانبات.. تــــاهــــا ســــۆڵـــــه‌يـــى دارولمولكى بابان هه‌شتى چوارى شانزه