تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
زۆر منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌كه‌ن، كه له نێوان خراپ و خراپتردا خراپتان هه‌ڵبژاردوه، ئه‌دی خه‌ڵكی مافی خۆیان نیه ئه‌و منه‌ته قبوڵ نه‌كه‌ن، مافی خۆیان نیه پرسیار بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ی چاكه‌تان كردوه تا ئه‌مجاره خراپیان به‌منه‌ت پێ بفرۆشنه‌وه؟ واهه‌ستناكه‌ن خه‌ڵكی له گه‌ڵ خراپ وخراپتر و خراپترینه‌كانیشتاندا راهاتون، ئیتر چی پێویست به‌وه ده‌كات هه‌مو جارێك كۆمه‌ڵێك منه‌تیش به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بكه‌ن و پێیان بڵێن خراپتریش هه‌بو به‌ڵام نه‌مانكرد. ئایا پێمان ناڵێن خراپتر چی بو؟ ئێ خۆ سه‌رۆكه زێڕه‌كه‌و و گارده كۆماریه‌كه‌ی نه‌ماون تا جارێكی تر له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا وێنه‌ی سێلفیان له گه‌ڵدا بگرن؟ باوه‌ڕیشم وایه نه ئێوه بتانه‌وێت وێنه‌ی سێلفی له ته‌ك داعشدا بگرن، نه ئه‌وانیش بڕوایان به سێڵفی بێت ئێوه بێت، ئیتر پێمان ناڵێن خراپتر چی بو؟ ئایا ئه‌زانن كێ شانازی به خراپه‌كانیه‌وه ده‌كات؟ ته‌نها شه‌قاوه به‌رده‌وام باسی كاره خراپه‌كانی و له‌به‌رامبه‌ردا باسی كه‌ره‌م وبه‌زه‌یی خۆی ده‌كات، هه‌میشه شه‌قاوه‌كان ئه‌ڵین ده‌مانتوانی له‌وه‌ش زیاتر بكه‌ین به‌ڵام نه‌مانكرد، دوو ئامانج له‌پشت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌یانه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان ترساندن وسڵه‌مینه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌وه‌ی ئه‌م شه‌قاوه‌یه خراپتریشی له‌ده‌ست دێت بیكات، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی نه‌كرێت، واته په‌یامی ئه‌وه ده‌دات به‌گوێی خه‌ڵكیدا كه ده‌بێت گویڕایه‌ڵی بكرێت وملی بۆ كه‌چ بكه‌ن، ئامانجی دوه‌م پیشاندانی جوامێری وكه‌ره‌می خۆیه‌تی بۆ هه‌واداران ولایه‌نگرانی كه ئه‌م شه‌قاوه‌یه كاری زۆر خراپ ناكات هه‌رچه‌ند ده‌توانێت بیكات، ئیتر به‌م كاره‌ی گوێ له‌مشته‌كانی خۆی، ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌سفكردن و پیاهه‌ڵدانی له‌پای كاره خراپه‌كانی و نه‌كردنی خراپتره‌كان. له راستیدا شه‌قاوه‌كان به‌شێكی خراپی كۆمه‌ڵگه‌ن، كاره‌خراپه‌كانیشیان خراپتریان ده‌كه‌ن وپیاهه‌ڵدان و دواكه‌وتنیان ده‌یانكه‌ن به‌خراپترین، چونكه شه‌قاوه‌كان كۆی سیستمه‌كانی كۆمه‌ڵگه تێكده‌ده‌ن، ناسه‌قامگیری ودڵه‌ڕاوكێ له كۆمه‌ڵگه‌دا دروستده‌كه‌ن، باره‌كه زۆر ئاڵوزتروترسناكتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا خۆی شه‌قاوه بێت، چونكه ئه‌وكات دیارده‌ی شه‌قاوه‌بون كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌وره‌وه بۆ بچوك، ئه‌وكات ئازادی ویه‌كسانی وهاوڵاتیبون به‌ته‌واوی له‌بارده‌چن، چونكه شه‌قاوه‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به‌گه‌وره‌ی ئه‌وانیتر، ئه‌مانیش ده‌بێت یان ئه‌و زه‌لیلیه قبوڵ بكه‌ن وملكه‌چی شه‌قاوه‌كانبن، یان ده‌بێت دژیان بوه‌ستنه‌وه، هه‌ردو باره‌كه‌ش خراپه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی روبه‌ڕوی مه‌ترسی جدی ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه چیتر منه‌تمان به‌سه‌ردا مه‌كه‌ن چونكه هیچ كات چاوه‌ڕێی چاكه‌و قوربانیدانمان له ئێوه نه‌كردوه، هه‌رده‌م به كاره‌خراپه‌كانتان ده‌تانناسینه‌وه، خۆشتان باشده‌زانن، هه‌مو كه‌سێك ده‌توانێت خراپه بكات، چونكه خراپه پێویستی به هه‌وڵدان وزانیاری ورۆشنبیری وخوێنده‌واری نیه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی چاكه خوازن و ده‌توانن كاری چاك بكه‌ن، بۆیه ئیتر با ئه‌وه‌مان پێ نه‌فرۆشنه‌وه كه خراپتریان نه‌كردوه، به‌ڵكو خراپترینیان كردوه، ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ی جه‌نابیان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو یاساشكێنی وكاره خراپانه، خراپ نه‌بێت چیه؟ له‌وه خراپتر، مانه‌وه‌ی مامیان و بێ به‌هاكردنی یاسا كارپێكراوه‌كانه، خراپترینی هه‌مو ئه‌وانه‌ش، هه‌مو ئه‌و قه‌یران و كاره‌ساتانه‌یه كه‌بۆ هاونیشتمانیانیان دروستكردوه.