تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
زۆر باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌كارهێنانی وشه‌ی كاراكردنه‌وه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای په‌رله‌مان ته‌واو هه‌ڵه‌یه، چونكه كاراكردنه‌وه ( ( reactive بۆ بارێك به‌كار ده‌هێنرێت، كه به‌سه‌ر چون ( expiration ) هه‌بێت، په‌رله‌مانی ئێستای كوردستانیش ماوه‌ی خوله‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كردوه تا به‌سه‌ر چوبێ و كارابكرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها به‌تۆبزی و بێگویدانه كو‌لتور وبه‌ها دیموكراسیه‌كان رێگری لێده‌كرێو ناهێڵرێت كۆبونه‌وه‌كانی ساز بكات‌و كاره‌كانی ئه‌نجامبدات. له‌به‌رامبه‌ریشدا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌هۆی وابه‌ستكردنی به كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه رێگه نه‌دراوه له روی یاساییه‌وه خۆێ نوێ بكاته‌وه، بۆیه سه‌ره‌نجام ماوه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌سه‌ر چوه، له‌ڕاستیدا ئه‌م پێویستی به‌كاراكردنه‌وه هه‌یه نه‌ك په‌رله‌مان، دیاره لێره‌دا من باسا له هێزی یاسا ده‌كه‌م نه‌ك یاسای هێز. ئێستا پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه بۆ ته‌نها باس له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت كه‌س باسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكات؟ ره‌نگه وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر خۆماندوكردنی نه‌وێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه به‌راوردێك له نێوان كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانو خوله‌كانی پێشویدا بكه‌ین. كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه‌بكات په‌رله‌مان له یه‌كه‌م رۆژی دروستبونیه‌وه تا ئێستا و له‌داهاتوشدا جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌زی هه‌موان بوه‌و ده‌بێت، هه‌رچه‌نده تێبینی و ره‌خنه‌شمان له ئه‌دای هه‌بوبێ. من وه‌كو یاسا ناسێك زۆر به‌وردی به‌دواداچونم بۆ یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت كاری چاودێری كردنیشی كردوه، ده‌ره‌نجام جیاوازی گه‌وره به‌دی ده‌كه‌م له نێوان ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی دیكه‌دا، هه‌ر بۆ نمونه، له خوله‌كانی رابردودا په‌رله‌مان یاسای بۆ خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامه‌كانی خۆی به كۆمه‌ڵێك جیاوكه‌وه ده‌ركردوه، كه له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانێكی تری دنیا كاری له‌و شێوه‌یه‌ی بكردبا دڵنیام ئه‌ندامه‌كانی به‌ردباران ده‌كران. یاخود ده‌ركردنی یاسای هاندانی وه‌به‌رهێنان كه‌زه‌وی و زار و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانی پێ تاڵانی كرا. یاخود له سیناریۆیه‌كی كۆمیدی هه‌م تراژیدیدا دڵسۆزی‌و وه‌لائی خۆی بۆ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دوپاتكرده‌وه و بێبه‌رامبه‌ر ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرده‌وه، بێگوێدانه یاساكانی پێشوی خۆی، به‌گشتی زۆرێك له‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مان له خوله‌كانی پێشودا ده‌ریكردون له روی ته‌كنیكی یاسا داڕشتن و ئامانج و مه‌به‌سته‌وه ئه‌وه‌نده لاواز‌و عه‌یبدارن كه چه‌ندین گومان و سه‌رسوڕمان دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوه باڵایه. له‌روی چاودێریكردنیشه‌وه به‌ده‌ر له خولی سێیه‌م ( 2009-2013 ) كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردوه شایانی ئاماژه پێكردن بێت. له‌به‌رامبه‌ردا له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ستبرا بۆ چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار، بۆ نمونه رێكخستنی بودجه‌ی پارته‌كان، كه پێشتر زۆر بێسه‌روبه‌ر بو، دروستكردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنو راپرسی، ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستور، هه‌وڵدان بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و رێكخستن و جێگیركردنی سیستمێكی سیاسی به‌هێز و پته‌و له هه‌رێمی كوردستاندا كه داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمه‌كه و هاونیشتمانیانی فه‌راهه‌م بكات، ئه‌مانه‌و چه‌ندین یاسا و بابه‌تی هه‌ستیاری تر، كه پێشوتر هێڵی سور بون، له روی چاودێریشه‌وه هه‌ر زو ته‌نگی به حكومه‌ت و سه‌رۆكه بێباكه‌ی هه‌ڵچنی، په‌یامی ئه‌وه‌ی پێدا چیتر حكومه‌ت نابێت به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ببرێت، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێزاری و دڕدۆنگی خۆی به‌رامبه‌ر كارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی پیشاندا. لوتبه‌رزی و كه‌م ته‌حه‌مولی سیاسی و هه‌ناسه كورتی ئه‌م پارته له‌لایه‌ك و قبوڵنه‌كردنی گه‌مه‌ی دیموكراسی و كاری په‌رله‌مانی له‌لایه‌كی دیكه‌وه خستیه ئه‌و هه‌ڵه سیاسیه كوشنده‌یه‌ی كه له ( 12/ 10 / 2015 ) كردی، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌ته‌نها له توانای خۆیدا نه‌بوبا ره‌نگه ئاسایی بوایه به پاڵپشتی هێزێكی تر ئه‌نجامی بدات، مێژوی ئه‌م پارته‌ش باشترین گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌ن. بۆیه كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانده‌كات، په‌رله‌مانێكی ده‌وێت جێبه‌جێ‌كه‌ری خواستی چه‌ند كه‌سێك بێت، په‌رله‌مانێكی گوێڕایه‌ڵ و سه‌لار له‌نمونه‌ی خوله‌كانی پێش‌و، نه‌ك په‌رله‌مانێكی خاوه‌ن ویست و پارێزه‌ری ویست‌و ده‌نگو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك. پشت به‌ست به‌و پێشه‌كیانه ده‌بێت هه‌مومان له‌و راستیه تێبگه‌ین ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت كوێركردنه‌وه‌و كاولكردن‌و كاڵكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، نه‌ك كاراكردنی. جا هه‌ر موباره‌كه كردنێك، یان رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر قبوڵكردنی ئه‌و ڕێڕه‌و و شێوازی كاركردنه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت بۆ په‌رله‌مانی دیاری بكات، ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌تر له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه پارتی له ( 12/ 10/ 2015 ) دا ده‌رهه‌ق به ئه‌زمونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا كردی!!!