تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
هەرێمی کورستان لە چەندین قەیران و ململانێدایە، کە قەیرانەکان دەرئەنجامی خراپ بەڕیوەبەردنی هەرێمە لە ماوەی لانی کەم ١٢ ساڵی ڕابردودا و بریتین لە :- یەکەم :- دامەزراوەیی نەبونی هەرێم لەسەرو هەموشیانەوە زەلیلکردن و بێ دەسەڵاتکردنی دامەزراوەی دادوەریە، ئەم دامەزراوەیە بە شێوەیەک بێ دەسەڵات کراوە کە بەهیچ جۆرێک نەتوانێت کار بکات بۆ لێپێچینەوە و ڕاپێچکردنی بەرپرسیارانی گەندەڵی و تاڵان کردنی سامانی گشتی، هەر بۆ نمونە لە چەند مانگی ڕابردو لە ئەنجامی کەم تەرخەمی و بەرژەوەندی تایبەتی ناڕەوا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە دادگایەکی تایبەتی لەندەن بە دوجار زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بە کۆمپانیای دانە گاز دۆراند بەبێ ئەوەی داواکاری گشتی و دامەزراوەیی دادوەری ورتەیان لێوە بێت. دووەم :- دامەزراوەی پەرلەمان پەکخراوە بۆ ئەوەی نەتوانێت یاسا سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکاتەوە و ڕیگری بکات لە تاک ڕەویی، بۆ ئەوەی نەتوانێت لێپیچینەوە لە وەزیر و کاربەدەستە کەم تەرخەم گەندەڵەکان بکات، بۆ ئەوەی نەتوانێت دەستورێکی پێشکەوتو شارستانی بۆ هەرێم ئامادەبکات، بۆ ئەوەی نەتوانێت چەندین یاسای گرنگ و پێویست بۆ دامەزراوەیی کردنی هەرێم دەربکات. سێیەم :- بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی سەرۆکایەتی هەرێم بە شێوەیەکی نایاسای و قۆرخکاری. چوارەم :- گرفتی مایەپوچ بونی هەرێم لە ڕویی داراییەوە. پێنجەم :- پەککەوتنی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەک کە نەتوانێت ئەرکە بنەڕەتیەکانی خۆی ئەنجام بدات، حکومەت وای لێ هاتوە فەرمانبەران لە نێوان خۆیاندا رۆژانی کارکردنیان دابەشکردوە کە لەحەفتەیەکدا تەنها ٣ رۆژ دەوام بکەن لەوەش خراپتر حکومەت وای لێ هاتوە خوا خوایەتی بیانویەکی بدۆزێتەوە و رۆژانی دەوام بکات بە پشوو. چەندین قەیرانی تریش بەرۆکی هەرێمەکەمانی گرتوە بەڵام ئەو قەیرانانەی سەرەوە ژیانی هاووڵاتیانی بە شێوەیەک نالەبار کردوە کە نائومێدێکی بێ سنوری بۆ دروست کردون تا ئەو ڕادەیەی پارێزەرانی ووڵات کە پێشمەرگە دڵسۆزەکانن بیر لە چۆڵکردنی بەرەکانی شەربکەنەوە ی ماڵ و حاڵیان بفرۆشن و لەگەڵ خێزانەکانیان کۆچ بکەن و کوردستان بە جێ بهێڵن و ڕێگەی هات و نەهاتی قاچاخ بگرنە بەر و ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بخەنە مەترسیەوە کە بەداخەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لەو ڕێگایەدا گیانیان لەدەست داوە. سەرەرای ئەم قەیرانانەش هەرێمەکەمان توشی ململانێی شەڕی تیرۆریستانی داعش بۆتەوە و ئەمەش قورسایی قەیرانەکانی زیاترکردوە لەسەرشانی هاوڵاتیانی خێر لە خۆ نەدیوی کوردستان هاوشانی ئەمانەش دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بارودۆخەکەی خراپتر کردوە. هەموو ئەو قەیران و ململانێیانەی سەرەوە بزوتنەوەی گۆڕان ناچار ئەکات کە کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە مەترسیدارە بۆ ئەوەی ئومێدی داهاتویەکی باشتر بگێڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان، هەر بۆیە زۆر گرنگە گۆران هەنگاوەکانی چارەسەرکردن بەشێوەیەکی ڕاست ودروست و خێرا بخاتە ڕوو بەم شیوەیە:- هەنگاوی یەکەم :- کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت بڕیار و یاسای پێویست دەربکات بۆ هەنگاوەکانی چارەسەریی داهاتو. هەنگاوی دووەم :- هەڵوەشاندنەوەی حکومەتە شکستخواردوەکەی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتی چارەسەری قەیران(حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی) بە شێوەیەک بەرپرسانی ئێستای حکومەت لە پێکهێنەرانی حکومەتە نوێیەکە نەبن. هەنگاوی سێیەم :- پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەک پێکبهێنێت بە ئەندامێتی داواکاری گشتی بۆ دەرخستن و گێڕانەوەی داهاتی بردراوی خەڵکی کوردستان. هەنگاوی چوارەم :- یەکەم کاری حکومەتە نوێکە ئامادەکردنی وەرەقەیەکی نوێ بێت بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ گێرانەوەی مافە دارایەکانی خەڵکی کوردستان. هەنگاوی پێنجەم :- هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و کار کردن بۆ بەدامەزراوەیی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ، بەدامەزراوەیی کردنی پەویوەندیەکانی هەرێم، بە دامەزراوەی کردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بتوانرێت شەفافیەت لە داهات و خەرجیەکاندا بەدی بهێنریت.