تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
پارتی تەنیا لە سەرۆكی پەرلەمان نەچوە بە قینا و گەڕی لە پۆستەكەی ئەو نەهاڵانوە و شەڕ بەو نافرۆشێ، گەر پێمان وابێ پارتی شەڕەكەی تەنها لە سەر پۆستی سەرۆكی هەرێمە هەڵەیەكی سیاسی گەورەمان كردوە چونكە سەركردایەتی پارتی بە ئەندازەی پێچەقاندنیان بۆ لابردنی د یوسف بە هەمان ئەندازەش دەیانەوێ پەرلەمانی كوردستان لەكار بخەن و بە كردەوەش ئێستا لە كاریان خستوەو ئیفلیجیان كردوە ئەزانن بۆچ؟ چونكە لەم دەورەیەی پەرلەماندا یاسادانەرانی گۆڕان و یەكێتی و و یەكگرتو كۆمەڵ توانیویانە ژمارەیەكی زۆر باش یاسا پەسند بكەن كە هیچیان بە دڵی برایانی پارتی نەبون... ئەسڵەن لە كۆی ١٨ یاسای پەسندكراو پارتی تا مۆخی ئێسقان دژی ٨ یاسا ڕاوەستاوەو ئەوەی بۆی كراوە بۆ پەسندنەكردنیان ئەنجامی داوە و لەوانەش یاسای بودجەی حزبەكان و یاسای خۆنیشاندان و یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و زۆری تریش... كەواتە مەسەلەی پارتی تەنێ دكتور یوسف نییە، بەڵكو خودی ئەو یاسایانەن كە لایەنە عەدالەتخوازو ڕادیكال و دیموكراتەكانی كۆمەڵگای كوردستان ویستویانەو دەیانەوێ ئەم وڵاتەی پێ ببەنە پێشەوەو و پارتی دەیەوێ ڕێێیان پێ بگرێ... بزانن! پارتی بەرامبەر هەمو هێزە پێشكەوتنخوازەكان وەستاوە، بەڵام دەیەوێ وا نیشان بدات كە لەگەڵ یەك تاقە كەس كێشەی هەیە... ئەوەش فێڵێكی گەورەیە نابێ بەسەرمانا تێپەڕێت.