تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
باسكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا، چه‌ندێك مایه‌ی نیگه‌رانیه، دو ئه‌وه‌نده جێگه‌ی دڵخۆشیه، مایه‌ی نیگه‌رانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پارته له‌ساڵانی رابردودا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریشی وه‌كو زۆربه‌ی زۆری دامه‌زراوه‌كانی تر مۆنۆپۆڵكردوه‌و لێنه‌گه‌ڕاوه ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی خۆی كه به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بكات سه‌ربه‌ره‌وخواری كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی زۆر ساده‌یه و هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان زۆر به‌سانایی لێی تێگه‌یشتون و پێویست به‌هیچ جۆره سه‌لماندنێك ناكات. له‌پاڵ ئه‌و نیگه‌رانیه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه راست بێت پارتی په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی ئه‌وا دو هێنده‌ی نیگه‌رانیه‌كه دڵخۆشمان ده‌كات، ئاخر چۆن جێگه‌ی دڵخوشی نابێ زیاد له نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه‌دا خه‌ریكین، دواكاری ومافه‌كانی خۆی به‌ڕێگه‌ی مه‌شروع و یاسایی له دادگاكان‌دا بچه‌سپێنێ، نه‌ك دوێنێ ئه‌و بێنێ، ئه‌مڕۆ هه‌موان بتورێنێ، خواش ده‌زانێ سبه‌ینێ چیمان به‌سه‌ر دێنێ، ئه‌م هێزه به لێكدانه‌وه‌ی زۆر كه‌س تا ئێستا قه‌ناعه‌تی به یاسا‌و دادگا نه‌بوه، به‌ڵكو پشت به‌ست به كلتورێكی خێڵه‌كی بڕوای وابوه هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی سیاسی یان خاوبونه‌وه‌یه‌ك، پیلانگێڕی و ئه‌تككردنه ده‌بێت به‌هێز روبه‌ڕوی بوه‌ستنه‌وه، به‌كرداره‌كیش ئه‌مه‌یان پیاده كردوه، به‌رامبه‌ر به هه‌ر هێزێكی سیاسیی كه به‌ركابه‌ری خۆیان زانیبێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م ركابه‌ره په‌روانه ئاساش بوبێ، دیسانه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش پێویستی به به‌ڵگه هێنانه‌وه وسه‌لماندن نیه، به‌س ئه‌وه‌نده به‌سه كه چاو به تۆماری ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م هێزه‌دا بخشێنین به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوی ئیسلامی، نامه‌وێت زامی كۆن بكولێته‌وه، به‌ڵام روداوی گه‌واهیده‌ر زۆره. له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه قه‌ناعه‌تی به‌وه هێنابێـت په‌نا به‌رێته به‌ر دادگا، شایانی ئاهه‌نگ بۆ گێڕانه، چونكه بڕوام وایه لێره‌وه كورد له نه‌گبه‌تی رزگاری ده‌بێت، ئیتر ئه‌گه‌ر باسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تیش بكه‌ن ده‌ڵێین ئه‌شهه‌دو بالله راست ده‌كه‌ن. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه به پارتی بڵیین فه‌رمون با روبكه‌ینه دادگاكان، سه‌ره‌تا با دۆخیان باش كه‌ین، لێ گه‌ڕێین سه‌ربه‌خۆیانه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، خۆ به‌دور بگرین له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له كاره‌كانیاندا، دواتر هه‌ردولا به‌ڵگه‌ی تاوانباری ئه‌وی دی بخاته رو، ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبار بوین، با هه‌مومان زیندانی یان شار به‌ده‌ر بكرێین، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئێوه تاوانبارن ته‌نها به‌وه‌نده رازی ئه‌بین داوای لێبوردنێكی راستگۆیانه له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دواكه‌ی په‌سه‌ند كرد به‌ڵێنی پێ بده‌ن چیتر هه‌ڵه جوگرافیه‌كان دوباره نه‌كه‌نه‌وه، با هه‌له میژویه‌كان له ده‌ست نه‌چن، ئه‌گه‌ر لێشی نه‌بوردن مه‌رد بن چیتر جوگرافیا ئازار مه‌ده‌ن، با مێژو له هه‌ناویدا كه‌مێك به‌زه‌یتان بۆ هه‌ڵگرێت.