تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
توركیا بەدەست ئەردۆگان و تاقمەكەیەوە خراپی بەسەر هاتوە.....لە باری سیاسەتی ناوخۆوە: ١- كێشەی لەگەڵ كورد و چەپەكان و سۆفیە میانڕەوەكانی فتح اللە گولەن هەیە. ٢-كێشەی لەگەڵ میدیای ئازاد گەیوەتە ئاستیك كە دۆستە هەرە نزیكەكانی لێی نیگەرانن. ٣-گرفت و كۆنەقینی لەگەل دەزگای سەربازی هەر بەردەوامە. لە ئاستی ئیقلیمی و جیهانیدا گرفت و كێشەی لەگەڵ سوریاو عیراق و ئێران و ڕوسیا و زۆرینەی كوردی عیراق هەیە، توركیای ئەردوگان وای بە باش زانیوە هێزێكی گەورەی عەسكەر بنیرێتە نزیك شاری موسڵ! بە بڕوای من هێنانی هێزبە مانای تێوەگلانی تەواوی حكومەتی توركیایە لە گەمەیەكی ناعەقڵانی و پێچەوانە لەگەڵ ئاراستەی دژایەتی تیرور كە لە ناوچەكەو دنیادا بە وردی بەرنامەی بۆ دائەنرێت. بەڵام گەر بە لۆجیكی خەیاڵپڵاوی عوسمانلی-ئەردۆگانی سەیری دیمەنەكە بكەین هەبونی هێز لە نزیك موسڵ كۆمەڵێ قازانجی بۆ تاقمی فاشیستی ئەردۆگان تیایە: یەكەم:لە نزیكەوە ئاگای لە داعشی موسڵ ئەبێت و ئەیانپارێزێت; دوەم: سنوری كوردی خورئاوا تەسك دەكاتەوەو بە قورسی تەنگیان پێ دەچنێ و هەوڵی ڕوخاندنی كانتۆنی جزیرەو كانتۆنەكانی تر ئەدات. سێهەم: بە زوترین كات هەوڵ ئەدات ئەو بازرگانیەی لەگەڵ داعش هەیبو وبەهۆی هاتنی روسیا بۆ ناو جەنگی داعش لێیی تێكچوە بە دزینی نەوتی دەوروبەری موسڵ و نزیك سنوور پڕ بكاتەوە... چوارەم: هەوڵئەدات فەوزای ناوچەكە هەرچی زیاتر خەست بكاتەوە لە سەر بناغەی ڕیسای ” لە ئاوی قوڕاودا ماسی باشتر ڕاو دەكرێت” توركیا بە نیازی ئەو بەرنامەیەیە و ڕۆژانی داهاتوش ڕوداوەكان ڕونتر دەبنەوە...بەڵام گرنگە بزانین كێ شیرینی فرۆشتنی ناوچەیەكی موسڵی وەرگرتوە؟؟