تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ئەگەر دەستەواژەی ئەندێشمەندێکی دێرین و بەناوبانگ ڕاست بێ کە وا پێناسەی سیاسەتی کردووە کە سیاسەت بریتییە لە چڕکراوەی ئابوری.. لەم پەڕەگرافە کورتە بۆ پێناسەی سیاسەت لە کوردستان بڕوانین، دەبینین سیاسەت لە کوردستان بە چاک و خراپیەوە ڕەنگدانەوەی ژیانی ئابوریەکەیەتی و سەرچاوەی ئابوریەکەشی نەوتەکەیەتی. ململانێ و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانیش لەسەر دەستکەوتەکەیەتی.! سەرەنجامیش شکست و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرەنجامی سیاسەتە ئابوریەکەیەتی، ئێستاشی لەگەڵدابێ من بۆخۆم هەر بەلای ئەو سیاسەتە دایدەشکێنم کە لەگەڵ بوونی ئەو پلانەم کە کار بۆ سەربەخۆیی ئابوری کوردستان دەکات و گرتنەبەری سیاسەتێکی نیشتیمانیانە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی وزەوە سەرچاوە دەگرێت، کە هەنگاو بەرەو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بنێت. بەمەرجی شەفافیەت و بڕیاری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان دوور لە قۆرخکاریی هیچ لایەنێک. دامەزراوە یاساییەکانیش، بەسیاسەتێکی سەرکەوتوو نابینم لەبەرامبەردا شکستێکی گەورە، کە نەتوانراوە چاکسازییەکی بنەڕەتییان تێدا بکرێت. سەبارەت بە پرسی وزە و نەوت، کاتێک وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت: "گرێبەستمان لەگەڵ (10) وڵات هەیە، بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئێستا کوردستان ڕۆژانە (850) هەزار بەرمیل ڕەوانەی دەرەوە دەکات." لەدوا هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش، سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستان پلانی هەناردەکردنی (یەک ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەیە." داهاتی هەناردەکردنی ئەم نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان، جگە لەداهاتەکانی تری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لێرەدا جێگەی خۆیەتی بەبەردەوامی ڕووبەڕووی ئەم دەسەڵاتە ببینەوە و لێیان بپرسین: بۆچی لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و سامانی خەڵکی کوردستان لەسایەی ئابوریەکی داڕووخاو دەژین و موچە و بژێوی ڕۆژانەی خەڵک بۆتە هەواڵی بە پەلەی ڕاگەیاندنەکان و هاوڵاتیانیش بە دەردەسەریی و کولەمەرگی ژیان دەگوزەرێنن؟ ئەمە جگە لەوەی ڕۆژ بەڕۆژ بەرهەمی خۆماڵی و دەستی کاری ناوخۆیی ڕۆژ بەڕۆژ بەهۆی بوونی نەوتەوە ڕوو لە داکشانە.! ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتوە ویژدانتان دادگاییتان بکات *سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە خلوی پێشووی پەرلەمانی کوردستان