تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
هه‌موو قه‌یرانێكی رامیاریی، یان ئابووریی بكه‌رێك بنه‌وانی دروستكردنییهتی. ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت، وێرای گهراندهوهی هه‌رێم بۆ چه‌ند ساڵی رابردوو،ناشیرینكردنی وێنه‌ی ئه‌م پارچه‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م دۆستهكاندا، وێرانكردنی ده‌زگا گرنگه‌كانی هه‌رێمیش بوو. حیزبی پارتی، هیچ كات باكی به‌وه نه‌بووه، وێنه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ناشیرین بكات، گرنگ ئه‌وه‌بووه خۆی له دوو شاره‌كه‌ی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌بێت. گه‌ر هه‌نگاوێك بگه‌رێینه‌وه دوادوه، كاتی خۆی له (31) ئاب كه حیزبی پارتی، به سواری ده‌بابه‌كانی به‌عس هاته‌وه هه‌ولێر، دۆسته‌كانی كورد هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان له‌سه‌ر كورد كرد و ئه‌مه‌یان به جوڵه‌یه‌كی خیانه‌ت ئامێز وێناكرد. پاشان كه دیسانه‌وه حیزبی پارتی سوپای توركیای هێنایه ناو هه‌رێمه‌كه‌وه، به هه‌مان شێوه بۆ جارێكی دیكه، وێنه‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ی له پێش چاوی دۆسته‌كانمان ناشیرنكردهوه. ئه‌مجاره‌ش كه كوده‌تای كرد به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا، به‌هه‌مان شێوه‌كانی پێشوو جارێكی كه، وێنه‌ی هه‌رێم شێوێنرایهوه. بنه‌وانی بریاردانی هه‌رسێ كاره ئابروبهرانهكه، بارزانی بوو. ئه‌م نمونانه بۆمان ده‌رده‌خه‌ن، حیزبی پارتی، باكی به مێژوو نیه. باكیشی به‌وه نیه، چۆن خیانه‌ت ده‌كات، یان چۆن ده‌بێته جێگای شه‌رمه‌زاری له پێش چاوی دونیا. ئه‌وه‌ی بۆی گرنگه مانه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له دوو شاری ئه‌م پارچه‌یه‌دا. جوڵه‌كه‌ی ئه‌مجاره هیچ كه‌سێكی رامیاریی، یاخود ئابووریی له پشتی نه‌بوو، جگه له خودی بارزانی. ئه‌م (ئهزبهنیه!) ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه بكاته (ئهزغوڵام!) ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه خۆی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی بمێنێته‌وه ، پاش خۆشی كورسیه‌كه‌ی راده‌ستی یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی بكات! ئیدی بیری چووه ئه‌م سه‌ده‌ییه، سهدهییهكی دیكه‌یه و جیاوازه له سه‌ده‌كانی پێشوو. بیریشی چووه، له ماوه‌ی (10) ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی وه‌ك سه‌رۆكێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكات. زۆرجار ئاستی جوڵه و بینینه‌كانی هێنده كورت و لاواز بوون، له چوار چێوه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆشی ده‌رده‌چوو، ده‌بوویه سه‌رۆك خێڵێك و، له ده‌وری بنه‌ماڵه‌یه‌كدا خۆی ده‌بینیه‌وه. (10) ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م (ئهزبهنیه!) (10) ساڵی سه‌خت و پڕ كێشه و پڕ قه‌یران بوو. كۆی قهیرانهكانیش بكه‌ری دورستكهریان هه‌ر خودی خۆی بوو. كاتێك هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد بووبوویه شه‌ریكی به‌رێوه‌بردن، له پێناو ویسته‌كانی خۆیدا، له نێوان هه‌رێم و به‌غداد كێشه‌ی دروستكرد و تا ئه‌م ساته‌ش نه‌توانرا ئه‌و كێشه‌یه چاره بكرێت. به‌ناوی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و گوتاری ده‌وڵه‌ته‌وه (كه هیچ راستیه‌كیان تێدا نه‌بوو، ته‌نها بازرگانی كردن بوو به‌و گوتارانه‌وه) ده‌یان قه‌یرانی بۆ هه‌رێم دروستكرد. پاشان به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه، ده‌ستكرا به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و، وا وێنای ئه‌م جوڵه‌یه ده‌كرا كه ئیتر هه‌رێم پێویستی به ناوه‌ند نیه. راستیهكهش ئه‌وه‌بوو، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌یانوویست به‌و ناوه‌وه، ده‌ستبخه‌نه ناو نه‌وته‌وه و ژماره‌ی حسابه بانكیه‌كانی خۆیان گه‌وره‌تر بكه‌ن و كردیشیان. ماوه‌كانی پێشوو، قسه هاته سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حوكمرانی له تاك په‌رستیه‌وه، بۆ فره‌ره‌نگی و په‌رله‌مانی. ئه‌وه‌ی بوویه كێشه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌م گۆِرینه، دیسانه‌وه خودی بارزانی) بوو. نه‌یده‌ویست له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی بێته خواره‌وه و هه‌رجاره و بیانوێكی ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه. بیانوهكانیشی هێنده كرچ و كاڵ بوون، هیچ له چوار حیزبه‌كه بروایان به بیانووه‌كانی نه‌كرد. بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، هه‌ڵسا فه‌رمانی كوده‌تای دا به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تدا. جارێكی كه هه‌رێمی گه‌رانده‌وه بۆ دواوه و هه‌موو لایه‌كی له به‌رده‌م دۆست و دوژمنی كوردا شه‌رمه‌زار كرد. كۆی مه‌به‌سته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م جوڵه و قه‌یرانانه‌ی دروستیانده‌كات، لایه‌نه‌كان رازی ببن ئه‌و له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی بمێنێته‌وه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، جارێكی كه پێی بوترێته‌وه، ئه‌و كورسییه هی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، نه‌ك هی بنه‌ماڵه‌یه‌ك و كه‌سێك. ئه‌و قۆناغه‌ش تێپه‌ری خه‌ڵك له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا تاك په‌رستی بكات. كۆی كێشه‌كانیش كه‌س دروستیان ناكات، جگه له‌خۆی و ئامانجه‌كه‌شی به‌س مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی، چونكه بیمار بووه به‌و كورسییه‌وه.