تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
نامه‌وێت باسی یاسای سروشتی و قوتابخانه ورێبه‌ره‌كانی بكه‌م، ته‌نها به‌كورتی ئاماژه بۆ دوو مانای سه‌ره‌كی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌م: 1) یاسای سروشتی وا وێنا كراوه كه كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌و پره‌نسیپ و بنه‌مای مۆراڵیه بۆ باشتركردن و مۆراڵیكردنی یاسا دانراوه‌كان سودیان لێوه‌رگیراوه، له دیارترین ئه‌و بنه‌مایانه، زیان نه‌گه‌یاندن به كه‌سانی تر. پێدانی ماف به خاوه‌ن ماف. هه‌ڵسوكه‌وت كردن به پێی ژیری. یاسای سروشتی به‌م مانایه‌ی زۆر جار به كارهێنراوه بۆ مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ره‌وپێشبردنی سیستم ویاساكان . 2) مانای دوه‌می یاسای سروشتی بریتیه له كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سنور نادیار بۆ گونجاندن وته‌بریر كردنی كردار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیكتاتۆره‌كان به كارهێنراون، ئه‌م بنه‌مایانه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراویان نیه، به‌ڵكو زاده‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی دیكتاتۆره‌كانن، یان ده‌ربڕینێكی شه‌رمهێنه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تاكه خه‌میان نزیكبونه‌وه و خزمه‌تكردنی دیكتاتۆره‌كانه. له نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌یان، ده‌سه‌لاَتدار نێردراوی خودایه. ده‌سه‌لاَتدار هه‌ڵه ناكات. پادشا له هه‌موان نزیكتره له خوداوه. پاكێتی و نه‌سه‌بی فه‌رمانڕاو به‌ڵگه‌ن له سه‌ر دروستی كرداره‌كانی. ئه‌مانه‌و چه‌ندین بنه‌مای بێ بنه‌مای تر، كه بۆ ته‌رویجدان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كه‌س یان ره‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كارهێنراون. به‌كورتی تاكه مه‌به‌ست له په‌نابردن بۆ ئه‌م جۆره مانا‌و بنه‌مایانه‌ی یاسای سروشتی ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌تدان بوه به حوكمی خۆ سه‌پێن و به‌ڕاستدانانی هه‌ڵسوكه‌وتی پاشا‌و سوڵتانه‌كان، بێگوێدانه لایه‌نی هه‌ڵه و راستی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه. له‌هه‌ردوو ماناكه‌شدا یاسای سروشتی له هێزێكی بالاَوه وه‌رئه‌گیرێ، ئه‌م هێزه‌ش لای باوه‌ڕدار خودایه، لای بێباوه‌ڕ هێزێكی نادیاره، ره‌نگه به‌رزتر بێت له مرۆڤــ یاخود عه‌قڵ بێت. پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌واوی مانای دووه‌می یاسای سروشتی وه‌رگرتوه‌و به‌كاریهێناوه بۆ په‌كخستنی سه‌رجه‌م یاسا به‌ركاره‌كان، واته پارتی ده‌یه‌وێت به‌م یاسای سروشتیه پێمان بڵێ، ویستی گه‌ل و یاساكان هیچ به‌هایه‌كیان نیه، ئه‌وه‌ی من ئه‌یكه‌م ئه‌وه یاسایه، سه‌رۆكی پارته‌كه‌شم شه‌رعیه‌تی له خوداوه وه‌رگرتوه، نه‌ك گه‌ل یان په‌رله‌مان، بۆیه ته‌نها خودا‌ش ده‌توانی ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی لێوه‌رگرێته‌وه، دیموكراتی ناوه‌ڕاستیشم، فۆرمێكی نوێی دیموكراتی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌و زاده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی پارتیه له بنه‌ماكانی یاسای سروشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزب و په‌رله‌مانتاره‌كان له به‌ره‌نجامی دڵسۆزی و تێڕامانی به‌رده‌وام و ئه‌زمونێكی دوو ساڵه‌ی به‌رفراوانی كاری په‌رله‌مانی، به سروشی عه‌قڵی قانونی خۆیان گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیتر پێویست به‌وه ناكات یاسا ده‌ربكرێت و كار به‌یاسای دانراو بكرێت، چونكه ئه‌و هه‌مو رێكاره كار‌و تێچونێكی زۆری ده‌وێت ره‌نگه دۆخی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و تێچونه نه‌گرێت، بۆیه ده‌بێـت په‌رله‌مان چۆڵ بكرێـت و ئه‌وان له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له باره‌گایه‌كی حیزبیه‌وه، زۆر به ئاسانی له‌رێی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه بنه‌ماكانی یاسای سروشتی بو خه‌ڵكی په‌خش بكه‌ن، كه‌واته چ پێویست به بونی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ده‌كات؟!!!!. ره‌نگه هۆكارێكی تری پشت په‌نابردنی پارتی بۆ یاسای سروشتی، شه‌ڕی داعش بێت، له به‌رئه‌وه‌ی داعش بڕوای به یاسای دانراو نیه‌و سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانی یاسای ژێر قه‌له‌مڕه‌وه‌ی خۆی داخستوه، یان ته‌فروتونای كردون، بۆیه ره‌نگه گومانی ئه‌وه برابێت، وترابێت خوا نه‌خواسته نه‌وه‌ك له سنوری كوردستان نزیك بنه‌وه با له ئێستاوه مشوری خۆمان بخۆین، یان وترابێت ره‌نگه به كاركردن به یاسای سروشتی و وازهێنان له یاسای دانراو داعش واز له كورد بهێنێت، چونكه ئه‌وان كاركردن به یاسای دانراو به كوفر ده‌زانن، به‌م كاره‌ش گومانی كافر بونمان له خۆمان دور خستۆته‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت هه‌نگاوێكی بێ حیكمه‌ت و بێ عیله‌ت نیه. ئێمه‌ی هاولاَتیش پێویسته له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و لێكدانه‌وه ره‌وشتیه‌ی پارتی تێ بگه‌ین چونكه سه‌رچاوه‌كه‌ی یاسای سروشتیه و ره‌نگه دوو سی سی ئیلهامی ئه‌ملاولاشی تێدا بێت.