تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
زانراوه لای هه‌موومان که شيعه‌ى دونيا ئه‌پاڕێنه‌وه (خوا په‌له بكات له ئازادكردن و زوو ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌هدیيه مونته‌زه‌ره‌كه‌يان) .. بيستوومه كه كه‌سێك ؛ له‌به‌رده‌م ئه‌و كونه‌دا كه گوايا ئيمام مه‌هديه‌كه‌ى شيعه‌ی لێوه دێته‌ده‌ره‌وه به‌هه‌مان پاڕانه‌وه... (ئه‌ڵڵاهوممه عه‌ججيل لوه‌ليكه لفه‌ره‌ج) و (عه‌ججه‌له‌ڵاهو فه‌ره‌جه‌هو ششه‌ریف)... زۆر زۆر پاڕاوه‌ته‌وه ؛ گرياوه و كڕوزاوه‌ته‌وه.. )سادن) يان (خزمه‌تكار و حاجب و ده‌رگاوان و كليلدار)ى ئه‌و كون و ده‌رگايه‌ى كه مه‌هدى لێوه دێته ده‌ره‌وه ، كابراى شيعه جنێو باران ئه‌كات و تووڕه ئه‌بێت لێى و ئه‌ڵێ ئه‌وه ئه‌و هه‌موو دۆعا و گريانه‌ت له چيییه؟ " سوێند به حوسه‌ين ، ئيمامى زه‌مان ببينم به‌چاوى خۆم لێره بێته ده‌ره‌وه، خۆم به شه‌ق ئه‌يخه‌مه‌وه كونه‌كه‌ى خۆى و ناهێڵم رۆشنايى ببينێت" ... ئاخر ئه‌م ميلله‌ته بۆ ئه‌وه‌نده گه‌وجن و فێر نابن ، ئێمه نانى ئه‌وه ئه‌خۆين كه هه‌ربگرين و دۆعا بكه‌ين بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌هدى ئيمامى زه‌مان ... جا كه‌هاته ده‌ره‌وه ئيتر فليمى ئێمه ئه‌سووتێت ..بێ ئيش وكار ئه‌بين ...ئێمه نانى ئه‌وه ئه‌خۆين كه خه‌ڵكى له‌داهاتى خۆيان ببه‌خشن له‌به‌ر قاپى ئيمامى غائيب و وه‌لى عه‌صردا ..كه صاحيبوززه‌مان ئازادكرا و هاته‌ده‌ره‌وه ، ئيتر ئێمه چى بخۆين؟ چى بخۆينه‌وه ..ئومێدى خه‌ڵك به چيیه‌وه ببه‌ستينه‌وه ، به‌چى ده‌ستى ده‌ستييان پێبكه‌ين ؟ كورت و كرمانج : مه‌عێن له‌و (سادن) و كليلدارانه‌مان زۆرن ، گاڵته به‌شعورى هه‌مووان ئه‌كه‌ن ... بۆخۆم له‌و بڕوايه‌دام ئه‌و مه‌هدييه‌ى شيعه به‌ته‌مان هه‌رگيز نايه‌ت و روناكى نابينێت .. وه كليلداره‌كانيشيان ئه‌زانن په‌يا نابێت، به‌ڵام نانيان كه‌وتۆته رۆنى خورافات و خۆشباوه‌ڕيى خه‌ڵکه ره‌شۆكييه‌كانيان .. سادن و كليلداره‌كان، نانێكى چه‌ورى راسته‌قينه‌ى مه‌هدييه‌كى ئه‌فسوناويى غائيب و هه‌رگيز په‌يانه‌بوو ئه‌خۆن .... هه‌روه‌ك له‌و بڕوايه‌شدام مه‌هدييه‌كانى ئێمه (نان و ژيان وئازادى و دادپه‌روه‌ريى و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ) رۆژێك دێت بێن و دڵى هه‌موومان خۆش كه‌ن .. به‌ڵام ئه‌وه‌ى تا ئێستا رێگرى كردووه (سادن)ه‌كانن .. هه‌تا ئێمه وه‌كو شيعه له‌خورافيات و خۆشباوه‌ڕی (كليلداره‌كانماندا) خه‌ونى ئه‌رخه‌وانى ببينين، ئه‌وا جگه له‌واقيعى تاڵ هيچى تر نۆش ناكه‌ين .. وتراوه : بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌دوژمنه‌كه‌ت بكه‌يت، پێويست ناكات ببيته خۆفرۆش .. ته‌نها گێل به و هيچى تر.... **له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ويستیم بۆ برايانى شيعه مه‌زه‌ب .. هيوادارم دڵيان زوير نه‌بێت .. تــــاهـــــا سۆڵه‌يى ... دارولمولكى بابان .. 21ى ته‌مموزى 2015 ..