تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
جوتیاران ئەوتوێژەن کەدابینکەری ئاسایشی خۆراکن لەهەرێمی کوردستاندا ،بەڵام کێ مافی ئەوانی دابینکردوە؟ کێ خۆی بەخەمخۆرو فریادرەسی ئەوتوێژە مەزڵوم وبێ نازەی کوردستان دەزانێت ؟ نائومێدکردنی جوتیارلەکارەکەی یەکسانە بەوەلانانی بەرهەمی ناوخۆیی وئاسایشی خۆراک لەهەرێمی کوردستاندا، گەر بەوردی تێبفکرین ئەوا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێت کە چەندە جوتیارو پیشەکەشی کە کشتوکاڵکردنە لەپەراوێزدان لەفەرهەنگی حکومەت و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا. من تەنها ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەم کە دەرخەری ئەوڕاستیەن کە حکومەت وبەرپرسەکانی لەڕەئیسەوە تاگوریس چەندبێ باکن لەئاست توێژی جوتیاروکاری کشتوکاڵکردن لەکوردستاندا: ١- لەو عێراقەی کەهەموو کات دەڵێین باچاولەئێمە بکات لەڕووی پێشکەوتن وکاری باشەوە ،ئەوان بۆ یەک دۆنم زەوی کشتوکاڵی بڕی ٤٠ کیلۆ پەینی کیمیایی دەداتە جوتیارەکانی بەڵام لەم هەرێمەی لەمەڕ خۆماندا بۆ دۆنمێک تەنها ٥ پێنج کیلۆ پەینی کیمیاییان دەدرێتی کەزۆر جار لەدوای کۆتایی هاتن وتەواوبوونی بەرهەمەکەی پێ ی دەدرێت . ٢-لەم هەرێمی کوردستانەدا کە زیاتر لەشەش ملیۆن دۆنم زەویمان هەیە بۆ کشتوکاڵکردن شیاوبێت ،زیاتر لە یەک ملیۆن و شەش سەد هەزاردۆنمی کراونەتە قوربانی فراوانبونی شاروشارۆچکەکانی کوردستان وپڕۆژەکانی وەبەرهێنان ،کەئەمە مەگەر هەر لەهەرێمدا کاری عەجیب وغەریبی وا ڕووبدات . ٣- وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە هەموان دەزانین زیاتر پیشەسازین وەک لەوەی کشتوکاڵی بن کەچی سەدی ٣٥ ی بودجەکەیان بۆ سێکتەری کشتوکاڵ تەرخانکردوە ،بەڵام لەهەرێمی کوردستاندا ئەوبودجەیەی کە بۆ کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دیاریکراوە ناگاتە سەدی دووی بودجەی گشتی هەرێم ،کەئەمە زۆربەڕوونی دەریدەخات چەندە کشتوکاڵ وکارەکتەرەکەشی بێ نازکراون . ٤- تائێستا زیاتر لە ١٨٥ ملیارد دیناری پارەی گەنمی ساڵی ڕابردووی جوتیارانی کوردستان لای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ماوە ونەدراوەتە جوتیاران کەچی بۆجارێکیش بەرگوێمان نەکەوت ئەوهەموو پەرپرسەکوردانەی لەبەغدادن لێپێچەنەوەیەک بکەن لەوکەسانەی کە هۆکاری نەناردنی ئەوپارەیەن بۆجوتیارانی کوردستان ، من دڵنیام گەر مەجالی موزایەدەی تێدابوایە چەندین جار ئەم بابەتە دەوروژێنرا . ٥- لەئێستادا کەوەرزی دروێنەی دانەوێڵە و وەرگرتنی لەهەرێمی کوردستاندا دەستی پێکردوە زیاتر لە شەش هەزار ئوتومبێلی بارهەڵگر لەسەرەدان لەبەردەم سایلۆو بنکەکانی وەرگرتنی گەنم لەهەرێمی کوردستان ،کەهۆکاری سەرەکی ئەوقەرەباڵغیەش بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە بەرپرسانی ئەم هەرێمە ئەوەی بەلایانەوە جێگای بایەخ نەبوە دروستکردنی سایلۆ بوە لەهەرێمی کوردستاندا . ٦-هەر جوتیارێک لانی کەم ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژ لەسەردا دەمێنێتەوە تاکو سەرەی وەرگرتنی گەنمەکەی دێت ،بۆهەرشەوێکی مانەوەش نزیکەی ١٠٠ هەزار دینار دەداتە خاوەن ئوتومبێلەکە ،ئەمە جگە لەوەی کە لەسەر زەوییەکەیەوە تا بنکەوسایلۆکان بۆیەک تەن بڕی ٢٥ هەزار دیناریان لێوەرگیراوە وبەهۆی قەرەباڵغی کارەکەش ئێستا ٢٥ کەش بۆتە ٤٠ هەزار دینار . ٧- جوتیاران خۆیان گیرۆدە بوون بەدەست بەرهەمی دانەوێڵەکەی خۆیانەوە ،کەچی لەوڵاتانی دەوروبەرەوە لەلایەن چەند بازرگانێکی چاوچنۆک بەهەزاران تەن گەنمی کوالێتی نزم وکۆن هاوردەی هەرێم کراوە تاکو لەگەڵ گەنمی جوتیارانی کوردستاندا لەسایلۆکان ساخبکرێتەوە ،گرفتەکە لەوەدایە کە بەشێکی زۆری ئەو گەنمە خراپ وبێ کوالێتیە بەفەرمی هاتۆتە هەرێمی کوردستانەوە . ٨- لەهەموشی سەیرتر ئەوەیە کەئێمە وەک لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ باسکردن وخستنەڕووی کێشەوگرفتەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ وجوتیاران لەهەرێمی کوردستان لە ٢٢- ١٢- ٢٠١٤ وە بەفەرمی نوسراوێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە تاکو لەڕێگەی ئەوانەوە نوسراوێک بکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و تێیدا داوای دانیشتنێکی لیژنەکەمان بکرێت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا ،سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لە ٥ - ١ - ٢٠١٥ دا نوسراوەکەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ دیدارەکە، بەڵام تاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەم دیدارە هەر ڕێکنەخرا ،واگەنم چێنراو دروێنەش کرا. ئەمانەی باس کران مشتێکە لەخەروارێک کە دەریدەخات ئەم حکومەت وکاربەدەستانەی ئێمە چەند بێ باکن لەئاست توێژی . *ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ وئاژەڵداری وئاودێری وبەنداوەکان .