كاردۆ محه‌مه‌د

پەلاماردانی عه‌لی حه‌مە ساڵح لە پەرلەمانی کوردستاندا‌


ئاماژەیەکی مەترسی دارو پەیامیکی روون بوو، بۆ برەودان بە عه‌قلیەتی توندووتیژی و سەپاندنی زۆردارانە بۆ یەکلایی کردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان، لە بەرامبەر ئەوانەی بەڕاشکاوی و ئاشکرا بیروڕای خۆیان سەبارەت بەهەر پرسێک کە پەیوەندی بە ژیانی سیاسی گشتی هەبێت دەردەبرن.

لە خەباتی پەرلەمانی بەریەککەوتن و رووبەرووبوونەوە لەپەرلەمان شیوازیکی ئاساییە بە تایبەت ئەگەر رووبەروو بونەوە و بەریەک کەوتنەکە لە ئەنجامی گفتوگۆی پرسێکی دانیشتنەکانی ناو پەرلەمان بێت، بەڵام ئەم پەلامارە ئەنجامی گفتوگۆ و دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبووە، بەڵکو بڕیاری پێش وەختی ئەم دوو پەرلەمانتارە بووە، وەک لە وتەکانی خۆیان دوای رووداوەکە تەئکیدیان لێ دەکردەوە ،بۆ ئەوەی لەڕێی توندوتیژیەوە بە هەموو گۆڕان و ئەوانەی ئەم بیرکردنەوانە هەیە ، بڵێن : بۆ سەپاندنی بیرورای خۆمان ئامادەین بۆ هەموو توندووتیژیەک.

بەڵام لە پەرلەماندا هەر ئەوەندە دەکریت هەرچەند هەڕەشەکە هیج کاریگەری لەسەر بەرنامە و پابەندی گۆڕان بۆ گۆڕان کاری لە سیستەمی سیاسی نەک هەرنیە، بەڵکو سورتری دەکات لەسەر راشکاوی و راستگۆی بۆ پاراستنی جیاوازی خۆی بەرژەوەندی گشتی، ئەگەر چی رووداوەکە دوو لایەنی هەیە بۆ وەڵام دانەوە:

لایەنی یەکەم کە یاساییە پێویستە یاسا رەوتی ئاسای خۆی بۆ هەربڕیارێکی یاسای ببرێ.

لایەنی دووەم کە سیاسییە بە فەرمی لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەم پرسە دانیشتن ئەنجام بدریت و تاوتوی ئەم رووداوە و پرسەکانی تر بکرێت چونکە رووداوەکە لەکاتیکدایە کە پرسی دەستوور سازان لەسەری لاوازە و سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی داعش ، بەرنامەی چاکسازی لەبەشداری کردنی حکومەت دیار نیە . لەم هەلوومەرجە سیاسیە دا ئەگەر بە ویستیکی بەهیزە و بەریز گرتن لە ئیرادەی هەموو هیزە سیاسیەکان چارەسەری کیشەکان نەکەین بە دلنیایەوە ئایندەمان باش نابیتو ناتوانین ریگربین لە رووداوی لەم جۆرە و لە عەقلیەتی پر توندوو تیژی دژ بە ئازادی. دەبی هەموو لایەک کۆک بین لەسەر ئەوەی کە نابی رووداوی لەم جۆرە جاریکی دی دووبارە ببیتەوە.

خوێندراوەتەوە1053
     گشت ووتارەکان