تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
"ئێمه وه‌زعمان ده‌جار له‌به‌غداد خراپتره، گوتاری سیاسی حكومه‌ت یه‌كگرتوو نییه، گه‌ر چاكسازی له‌سیسته‌می زۆری موچه‌و موچه‌ی بندیوار نه‌كه‌ین، میزانیه به‌ش ناكات، له‌كوردستان عه‌جیبترین سیسته‌می حوكمرانیمان هه‌یه‌و حیزبه‌كان خۆیان له‌حكومه‌ت به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن، خه‌ڵك به‌هۆی میدیای حیزبییه‌وه توشی سه‌رلێشێواوی بووه، جاران باشتر بوو ده‌سه‌ڵات هه‌بوو ئۆپۆزیسۆن و میدیای ئه‌هلیش هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا حیزب هه‌یه وه‌زیری له‌حكومه‌ته‌و شه‌ویش میدیاكه‌ی له‌دژی حكومه‌ت ئه‌ڵی ئاگره". ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه په‌رچه‌كرداری نه‌بوونی موچه‌و قسه‌و بۆچوونی كه‌سانێكی ئاسایی ئه‌م وڵاته نییه، ئه‌وه ره‌خنه‌ی نووسه‌ره "ره‌شبینه‌كان" و راپۆرتی رۆژنامه‌نووسانێك نییه "دژی ئه‌زمونی كوردستان" بن، به‌ڵكو ئه‌وه بۆچوونی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌و له‌به‌رده‌م به‌شێك له‌میدیاكاران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی وه‌ك ناره‌زایه‌تی له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان میدیاكاران و حكومه‌ت ده‌ریبڕیوه. ئێستا گه‌ر به‌گریمانه هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ش وه‌لا بنرێن كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت فریای باسكردنی نه‌كه‌وت، یان نه‌یویست باسیان بكات، ته‌نها له روانگه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌وه شرۆڤه‌ی هه‌لومه‌رجی حكومه‌ت بكرێت، ئاخۆ ده‌بێت به‌چی بگه‌ین؟. ئایا به‌وه ده‌گه‌ین كه خاوه‌نی حكومه‌تێكی بنكه فراوانی بیرته‌سكی بێ پلانین!. یان له‌م خۆێندنه‌وه‌یه‌وه به‌وه ده‌گه‌ین به‌راستی ئه‌م حكومه‌ت و سیسته‌مه له‌قه‌یرانێكی قوڵدا ده‌ژی و سه‌ره‌خوله‌یه‌تی بۆ قوتاربوون؟. جاران به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك هه‌بوو، هه‌ندێك لایان وابوو ئه‌وكاته كێشه‌و گرفته‌كان ده‌رده‌كه‌ون و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ده‌بنه كێشه‌ی جدی كه له‌میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێن، بۆیه میدیاكارانی چاودێر‌و ره‌خنه‌گریان وه‌ك شه‌یتان وێناده‌كرد، هه‌واڵ و زانیاریان وه‌ك ده‌رمانی چاوئێشه و مه‌كره‌مه ده‌دایه میدیاكان، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوانیش له‌سه‌ر ئه‌و لۆژیكه بوو، ئه‌م ده‌نگه تائاستی خنكاندن بێده‌نگ بكرێت و ئه‌م میدیا سه‌ره‌تانییه له‌ره‌گه‌وه ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ئه‌و راستییه زیاتر ده‌ركه‌وت كه بێده‌نگكردن و كپكردنه‌وه‌ی میدیا ناكرێت یه‌كسان بكرێت به‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر كێشه‌كان قه‌به‌تر ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی قه‌یران و به‌ره‌و قوڵ بوو نه‌وه‌ی ده‌بات، بێده‌نگ بوونی میدیایه له‌ئاست كه‌موكورتییه‌كان، ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌حكومه‌تی بنكه‌فراوان سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای سه‌رۆكایه‌تی چه‌ندین كابینه، له‌و راستیه نزیك بووه‌ته‌وه، له‌باتی درێژه‌دان به لۆژیكی كپ كردنه‌وه و په‌راوێزخستن، بیرله‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌ت و میدیای ئه‌هلییدا بهێنێته ئاراوه.