تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ماوەیەکە هەندێ کەس و میدیای نابەرپرسیار ئەیانەوێت کەمو کوڕی لە خزمەتگوزاریەکان و دواکەوتنی موچە بخەنە ئەستۆی بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزیسۆنی پێشو... زۆر رەوایە لیرەوە بە هەمو ئەو بەریزانەی نیازیکی وایان هەیە بڵێین با بە خۆیان دا بچنەوەو ویژدانیان بکەنە حەکەم و تۆزیک بەرپرسیارانە رەفتار بکەن.. کاتییەتی لیرەوە هەمومان قسە بکەین وپیان بڵیین کە واز لەم گەمە مەترسیدارە بهێنن ! پێێان ئەڵیین: ئیوەیەک ٢٣ ساڵتان بە هەوانتە و بە گەندەڵی خوارد ئیتر سکتان تیر بوەو ڕوح و دڵتان مردوە! خۆتان لە کاری سیاسەت و مەسەلە پەیوەندیدارەکانی دوورخەنەوە.. پێیان ئەڵیین و بە دەنگی بەرز پێیان ئەڵێین تەنها شتێ کە ئیمەی لە هەڵماڵینی هەمو سیما دزێوەکانیان دودڵ کردوە دۆخی ئیستای کوردستان و پەلامارەکانی داعش و مەترسییەکانە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان.. پێیان ئەڵیین: بە ئەندازەی کێوەکانی ئەزمەڕ و کاروخ و هەڵگورد بەڵگەمان لەبەر دەستایە کە هەر چرکەیەک وەک تۆپ بە رویانا بتەقێنین و حاڵیان بکەین دنیا چ باسە ... ئەتوانین و باش ئەتوانین سەرجەم گەندەڵییەکانیان لە پارە دزین و زەوی تاپۆکردن و پسوڵەی بێبناغەو سەیارە قوتدان و ئیفادی ساختە بۆ هەندەران و سەدان جۆر گەندەڵی تر بخینە بەردەم ڕای گشتی.. هۆشداریان ئەدەینێ: عاقڵ بن و واز لە پەرێزی بزوتنەوەی هەقخوازانەو ئازادیخوازانەو عەدالەتخوازانەی گۆڕانخوازان بهێنن ....خۆیان حاڵیان حەلوەلایە.. با هیندەی تر قورساییان کەم نەبێتەوەو بواری ئەوەیان هەبێ لانیکەم یەک دو خولی تریش لە گەیمەکەدا بەشداری بکەنەوە ! دڵنیا بن ناتوانن و ناهێڵین دەستە چەورەکەیان بە ئێمە بسڕن !