تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
خەڵکی کوردستان ماوەی ٢٣ساڵە گیرۆدەی کێشەیەک بوون و بۆتە مۆتەکەیەکی گەورە بەسەریانەوە کەناوی کارەبایە، وە نەتوانراوە لەماوەی ٢٣ساڵداچارەسەرێکی ڕیشەیی وبنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە تەنانەت وایلێهاتوە لەئێستادا هەر کەسێک خانوییەکی نوێ دروست بکات وەک چۆن دروستکردنی موشتەمەلات بۆتە پێداویستییەکی حەتمی دەبێت دروستکردنی شوێنێکیشت بیر نەچیت بۆ موەلیدەی کارەبا ،یان زۆر جار هێندە باسی کارەبای ڕەئیسی وموەلیدەکراوە کەمنداڵێکی تازەلەدایکبوو زمانی دەپژێت پێش ئەوەی فێری وشەی دایەو بابە ببێت فێری وشەکانی رەئیسی و موەلیدە دەبێت وبەم وشانە زمانی دەپژێت ،ئەمڕۆ ٢٩ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ بۆباسکردن لەسەر ڕەوشی کارەبا پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە ٢٠ ی تەرخانکردبۆ خستنەڕووی گرفت وکێشەکانی ئەوبوارە بەئامادەبونی بەڕێز وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان د.سەڵاحەدیین بابەبەکر ،بەڕێزی ژمارەیەک داتاو ئاماری پێ وتین کە هەندێکی جێگای تێڕامان بوو لای من بۆیە وەک خۆی دەیخەمە ڕوو: *ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا بریتیە لە ١٧٢٩٤ فەرمانبەر بەڵام ئەندامێکی لیژنەی پیشەسازی و وزە وتی زیاتر لە ١٨٣٠٠ فەرمانبەر هەیە لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا. *کۆی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەت نزیکەی ١٨ ملیار دینارە. *کۆی داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا نزیکەی ٢٣ ملیار دینارە. *لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا ٣١٠٠ میگاواتە ،لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە ٤٥٠٠مێگاواتەو لەزستانیشدا دەگاتە ٥٠٠٠مێگاوات. *ژمارەی هاوبەشەکانی کارەبالەئێستادا بریتیەلە ١٢٤٤٢٨٥ هاوبەشە. *کۆی ئەوقەرزەی لای هاوڵاتیانی کوردستانە بریتی یە لە ١٣٦ ملیاردو ٨٤٩ ملیۆن دینار ،بەڵام کۆی ئەوقەرزانەی کەلای دام ودەزگاکانی حکومەتە بریتیە لە ١١٣ ملیاردو ٥٠ ملیۆن دینار. شتێک کەلای من زۆر جێگای تێڕامان بوو قەرزی سەر هاوڵاتیان وحکومەتە ،چونکە بەسەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ١٣٦ ملیاردو ٨٤٩ ملیۆن دینار قەرزداری وەزارەتی کارەبان ، بەڵام حکومەتێک بەتەنها زیاتر لە ١١٣ ملیارد دینار قەرزدارە .ئەم ئامارە زۆر بەڕوونی دەرخەری ئەوڕاستییەیەو ئەوەمان بۆ دەسەلمینێت کە هاوڵاتیانی کوردستان زۆر لە حکومەتەکەیان بە ئیلتیزامترو بەپەرۆشترن لە پێدانی پارەی مانگانەی کارەبا. بۆیە ئەوەندە بەسە ڕووی دەمم بکەمە حکومەت وکاربەدەستەکانی وپێیان بڵێم بەڕێزان تکایە تکایە چاو لە هاوڵاتیانی کوردستان بکەن وئێوەش هێندەی ئەوان خەمخۆری وپەرۆشیتان تێدا بێت.