عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

لەساڵڕۆژی KNN دا ، ماندوو نەبن هاوڕێکانم‌


تۆڕی هەواڵی کوردی (KNN) پێنج ساڵی تەمەنی بەڕێکردو پێ ی نایە ساڵی شەشەمی خزمەتکردن ،دامەزراندن وهاتنە کایەی کەناڵێکی وەک (KNN) لەوئان و ساتەدا ببوە پێویستییەکی حەتمی وڕاگەیاندنی کوردی لەباشوری کوردستان کەناڵێکی لەم چەشنەی دەخواست .

تۆڕی هەواڵی کوردی مینبەرێکی باش بوو بۆ زانینی ئەوهەواڵانەی کەلای خەڵکی جێگای تێڕامان بوو ،هەواڵ گەلێک کە لەشاشەکانی ترەوە نەدەبینران ونەدەشبیستران ، ئەم شاشەیە ببوە میوانێکی هەمیشەیی بەشێک لە ماڵەکانمان وسات بەسات چاوەڕێ ی هەواڵ وڕووداوی ڕۆژ بوین لەم کەناڵەوە .

KNN زۆر شتی فێر کردین ،زۆر شتی شاراوەشی پێ ئاشنا کردین و ڕۆڵی کاریگەریشی بینی لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی بەگشتی .

ئەم شاشەیە ڕەنگبێ پێویست نەبێت هێندە باس بکرێت وپێیدا هەڵبدەین ،لەگەڵ ئەوهەموو سەروەرییانەی ئەم شاشەیە هەیەتی وبویە سەکۆیەک وهەموان بەئازادی تێیدا دەدواین ،بەڵام دڵنیام بێ کەم وکورتی نیەو پێویستی بە ڕیفۆرم هەیە ودەکرێت گۆڕانکاری لەنەهج وبەرنامەکانی کارکردنیدا بکات و تەکانێکی تر بدات بەئاڕاستەی بەرەوپێشەوە چونی ڕاگەیاندنی کوردی .

لەکۆتاییدا ماوە بڵێم لەساڵوەگەڕی دامەزراندنی تۆڕی هەواڵی کوردیدا سڵاو لە و دەست وپەنجانەی کە ڕۆڵیان هەبوە لە بنیادنان و دامەزراندنیدا .

تێبینی : وێنەکە لەبەرواری ٢٨-١٢-٢٠٠٦ دا گیراوە ساتی یەکەمین خولی ڕۆژنامەنوسی کۆمپانیای وشە ،کە بەرهەمەکەی سایتی سبەی وڕۆژنامەی ڕۆژنامەوKNN وڕادیۆی گۆڕانە .

خوێندراوەتەوە886
     گشت ووتارەکان