تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
ماوەیەكە زاراوەی حكومەتی بنكە فراوان هاتۆتە ناو فەرهەنگی سیاسیو حوكمڕانی ئێمەوە بەبێئەوەی پشكنینو تێگەیشتنێكی روون لەسەر رەهەندەكانی ئەو زاراوەیە هەبێت. ئەو وێنا زیهنییەی سیاسییەكان لەم زاراوەیەوە پەخشی دەكەن لەوێوە سەرچاوەیگرتووە كە حكومەتی بنكە فراوان ئەوەیە كە وەزیرو وەكیل وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتییەكان تەنها سەر بە هەردوو حزبی فەرمانڕەوا نابنو كەسانی سەر بەئۆپۆزسیۆنیشیان تێدادەبێت. زاراوەی حكومەتی بنكە فراوان لە زاراوەكانی وەك "الحكومە الرشیدە" و "الحكومە الصالحە"ی ئەدەبیاتی خەلیجی عەرەبیو دنیای عەرەب دەچێت كە هەموو شتێك دەگەیەنێتو هیچیش نادات بەدەستەوە! چونكە بنەمایەكی زانستی نییەو سروشتێكی لاستیكیو جۆكەرئامێزی هەیە. زاراوەكەی لەمەڕ خۆمان یەك جیاوازی هەیە لەوەدا كە باس لە "بنكە" دەكات وەك ئاماژەدان بۆ شوێنێك كە لەخوارەوە رووبەرێكی فراوان لە دەنگدەری تێدایەو بەمەش دەیەوێت وێنایەكی كۆمەڵگەیی بەكایەی حوكمڕانی بدات لەكاتێكدا هێشتا پرۆسەی بە دامەزراوەییكردنی دامودەزگا حكومییەكان لەدنیای ئێمەدا دەستیپێنەكردووەو تەنانەت جەستەی ستوونئامێزی وەزارەتەكان تەنها لە فۆرمە دەزگاییەكەیدا ئامادەگییان هەیەو بەتاڵن لە بەدیهێنانی ئاسۆییانەی مافو ئازادییەكانی خەڵكو بە هاوڵاتیكردنیان وەك دامەزراوەیەك بۆ چاكەی گشتیو دەستەبەركردنی عەدالەتی سیاسیو كۆمەڵایەتی بۆ هەمووان. ئەوەی حكومەتێك كاراو كاریگەر دەكات، قەبەكردنە دەزگاییەكەی نییە لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەڵكو دابەشكردنو گۆڕینی میكانیزمەكانی ئیشكردنی دەسەڵاتەكەیەتی لەشێوە ستونییەكەیەوە بۆ فۆرمێك كە پرەنسیپی سەروەریو مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كۆمەڵگە كارگێڕیو كۆمەڵایەتیو كەلتوریو سیاسییە جیاوازەكانی لە ئاستە بنكەییو ئاسۆییەكەیدا دەستەبەر بكاتو كۆمەڵگەیەكی مەدەنی بەهێزو كارا، كە بەشداریكردنی هاوڵاتیان لەدروستكردنی بڕیارەكانی تایبەت بەژیانی خۆیان، لەتایبەتمەندییەكانی بێت. زاراوەی "حكومەتی بنكە فراوان" لەناوەڕۆكیدا هەڵگری ئەو تێگەیشتنەیە كە دەنگدەر وەك ئەندامی حزبیو تاكێكی نەگۆڕ لەهەڵوێستی سیاسیدا وێنادەكاتو خوێندنەوەیەكی دەزگاییانەی وەستاوی هەیە بۆ جووڵەی كۆمەڵگەو بەشداریی سیاسی تاكو گروپەكان. زیادكردنی ژمارەی وەزارەتەكانو گۆڕینی دەموچاوی هەندێك لە وەزیرەكان لەوپەڕی حاڵەتدا حكومەتی لوتكە فراوان دروستدەكات نەك بنكە فراوان چونكە ئەوەی هەتا ئێستا غایبەو ناهێڵێت بازنەی خۆبەڕێوەبردنی كۆمەڵگە لەخۆیەوە بۆ خۆی فراوان بێت ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە بۆ پێكهێنانی حكومەتە لۆكاڵییەكانی خەڵك لە ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكاندا..