تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
له پاش راپه‌رینه‌وه یه‌كێك له‌و چه‌مکانه‌ی که به شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو له ناوه‌ندی نوسین و رۆشنبیری کوردی‌دا به‌كاردێت، چه‌مکی ره‌خنه‌یه. به‌ڵام پرسی ئه‌وه‌ی ئایا ره‌خنه چیه؟ چۆن پیاده‌ده‌كرێت، چۆن جیاوازه له شێوازه‌كانی تری بیر؟ چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، چۆن گه‌شه‌ی کردوه، ئێستا له چ دۆخێکدایه، له بێده‌ه‌گیدا ماوه‌ته‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ دێڕیک ده‌رباره‌ی مێژوو، کرۆک، خه‌سڵه‌ت، تایبه‌تمه‌ندی ره‌خنه نه‌نوسراوه. له کاتێکدا ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن باڵاترین دیارده‌یه له دونیا کوردی‌دا. ئه‌م بێئاگاییه له چیه‌تی ره‌خنه‌ی، ره‌خنه نه‌كردنی ره‌خنه، به‌ڵکو زۆر شتی تری، له ئه‌نجامدا دژه ره‌خنه‌ی کرده ره‌خنه. ئه‌وه‌ێ به‌رهه‌مهات زیاتر عه‌قڵی مقه‌ڕه. ئه‌مرۆ باس له کانت ده‌كه‌ین، چونکه کانت باوکی ره‌خنه‌ی مۆدرێنه؛ به هیواین له داهاتوودا باس له فۆکۆ بکه‌ین، ئینجا باتله‌ر، ئینجا دۆلۆز و گواتاری، ئینجا ماکانزی، ئینجا ئێرنستۆ لاکلاو. له رۆژگاری کانتدا دوو شێواز له فه‌لسه‌فه باو بوو، یه‌كیان دۆگمای (چه‌قبه‌ستووی) ئه‌ویتر ڕاڕا یان بێ چه‌ق، یان بۆ روونکردنه‌وه دژه دۆگما. ئه‌وه‌ی کانت هه‌رزوو بۆی ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌بوو که هه‌ردوو دۆگما و دژه دۆگما یه‌كسانن. دیاره له زۆر بواری تردا هه‌یه شتێکی و دژه‌که‌ی وه‌ك یه‌كن بۆ نموونه سته‌مکاری و پشێوی هه‌ردوو به یه‌كسانی خراپن، وه‌ك برتراند راسل باسی ده‌كات. بۆچی دۆگما و دژه‌که‌ی وه‌ك یه‌كن. هه‌ردوو دۆگما و دژه‌كه‌ی کۆمه‌ڵێک بنه‌مای چه‌سپیویان هه‌یه. هه‌ریه‌ك له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما چه‌سپوانه رووبه‌رووی ئه‌ویتر ده‌بێته‌وه. هیچ لایه‌ك نایه‌ت پرسیار له بنه‌ماکانی خۆی بکات. بۆیه هه‌ردوولا به کاری داکۆکیکردن و هێرشکردن و ڕاو بۆچۆن ده‌ربرین به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسوکه‌وت ده‌كه‌ن. کانت پێی وابوو که ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێی هه‌ڵده‌ستن critic به‌ڵام ئه‌مه‌ش جیاوازه له critique له راستیدا هه‌ردوو وشه‌كه به مانی ره‌خنه دێن، بۆیه من پێشتر به دوای وشه‌یه‌كی تردا گه‌ڕام بۆ ره‌خنه بۆئه‌وه‌ی به‌كاربهێنم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام که‌س هیچ پێشنیارێکی نه‌بوو. باشتره یه‌كه‌م ناوبنێنین ره‌خنه‌ی یه‌ک، دووه‌م ره‌خنه‌ی دوو. به‌م پێیه ره‌خنه‌ی دوو کاری ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌ی یه‌ك ره‌خنه بکات. به مانایه‌كی تر ره‌خنه بریتیه له ره‌خنه‌کردنی ئه‌و ره‌خنانه‌ی که لایه‌نێکی خاوه‌ن دۆگما به‌رامبه‌ر خۆی ده‌ریده‌برێت. ئامانجی کانت له‌م کاره ئه‌وه‌بوو که ره‌خنه ببێته نه‌یاری بێئاگایی یان خۆ له خشته‌بردن یان ته‌وه‌زه‌لی. بۆیه لای کانت ئامانجی یه‌كه‌می ره‌خنه بریتیه له شه‌رکردن له گه‌ڵ خۆخه‌ڵه‌فاندن یان باوه‌ڕی پێشینه‌ی بێ ره‌خنه‌كراو. لێره‌وه ره‌خنه ده‌بێته ئه ورێگایه‌ی که هه‌موو شتێک ره‌خنه ده‌كات به ئامرازه‌كانی ره‌خنه‌گرتن خۆشیه‌وه که عه‌قڵه. به‌م ره‌خنه‌یه ده‌ڵێن ره‌خنه‌ی په‌تی. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌ی ده‌قێک ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و بنه‌ما عه‌قڵیانه بدۆزێته‌وه که ده‌قه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه، پاشان له سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵی ره‌خنه‌ی ئه‌و بنه‌ما عه‌قڵییانه بکات که بنه‌ما عه‌قڵیه‌كانی ده‌قه‌كه‌یان پێکهێناوه. دیاره کانت سه‌رکه‌توو نه‌بوو له ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ی، به‌ڕای من زیاتر له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که تیایدا ده‌ژیا. گه‌رچی کانت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات که ده‌بێت هه‌موو شتێک ره‌خنه بکرێت به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌ندێک بوار ده‌مێنێته‌وه که ره‌خنه‌ی ناکات، به تایبه‌ت بواری پیرۆزیه‌كان. بۆیه هاوشێوه‌ییه‌ك هه‌یه له نێوان سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی کانت و ئه‌مرۆ کوردستاندا له دوو ئاستدا: یه‌كه‌م تێکه‌ڵکردنی ڕاده‌ربڕین به ره‌خنه، دووه‌م، دوورگرتن له ره‌خنه‌کردنی پیرۆزیه‌كان. به‌ڵام ئه‌مرۆی کوردستان کانتێکی نیه. به کورتی ره‌خنه‌ی په‌تی هیچ بنه‌مایه‌ك ناهێلێته‌وه به ره‌خنه‌نه‌كراوی. به‌و مانایه له سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی چه‌سپیو یان دۆگما بونیادنانرێت. بۆ نموونه کاتێک دیکارت ده‌ڵێت من بیرده‌كه‌مه‌وه که‌واته من هه‌م، ئه‌مه له کاتێکدا بیرکردنه‌وه‌یه به‌ڵام چه‌سپیو دۆگمانی تیایه. لێره‌وه قه‌یرانی گومان دێته ئاراوه ئایا رێگای گه‌شتن به کۆتایی خۆفریودان گومانه. نه‌خێر، گومان قۆناغێکی کاتیه که بیر پیایدا تێده‌په‌رێت بۆ پاکبوونه‌وه‌ی له دۆگما. دیاره ئه‌م ره‌وته زۆر شتمان پێده‌ڵێت: یه‌كه‌م، ره‌خنه بریتیه له دژایه‌تیکردنی خۆفریودان و دۆگما. دووه‌م، ره‌خنه بریتیه له کرداری رۆشنگه‌ری، چونکه رۆشنگه‌ری وه‌ك کانت له وتاری چیه‌تی رۆشنگه‌ریدا باسی ده‌كات هه‌مان ئامانجی هه‌یه. سێیه‌م، ره‌خنه بریتیه له جه‌خترکردنه‌وه له ئێستا، ئه‌وه‌ی له ئێستادا رووده‌دات. چوارهه‌م، ئه‌مه تێکه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كات له نێوان فه‌لسه‌فه و رۆژنامه‌گه‌ریدا. له ئه‌نجامدا وه‌ك کانت ده‌ڵێت فه‌یله‌سوفی رۆژنامه‌نوس ده‌هێنته ئاراوه.