ڕه‌هێڵ دزه‌یی

نا ! هه‌مووان وه‌ک یه‌ک نین‌


ماوه‌یه‌که‌ له‌ ناو خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگادا ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌ زۆر ده‌وترێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت زیاتر له‌ ناوچه‌ی زۆنی زه‌رد دا. "هه‌موو حزبه‌کان وه‌ک یه‌ک وان، هه‌موویان دزن و گه‌نده‌ڵن".

بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ و به‌و شێوه‌ گشتیه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵی، که‌ ئه‌م دوو حزبه‌ کاره‌کانیان و گه‌نده‌ڵی و دزینیان بۆ داهاتی گشتی ئه‌وه‌نده‌ زل بووه‌ که‌ ناکری په‌رده‌پۆش بکرێ، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان به‌ته‌نها نین که‌ قووتی خه‌ڵکیان دزیوه‌، به‌ڵکووهه‌موو حزب و سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان هاوبه‌شن له‌ دزینی داهاتی خه‌ڵک و ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌م قه‌یرانه‌ی که‌ به‌رۆکی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی گرتوه‌ وتوشی ئه‌م هه‌ژاریه‌ی کردون. بێئاگا له‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌وان ووریاتروهۆشیارترن که‌ به‌م پڕوپاگانده‌ بێ بنه‌مایانه‌ بڕوا بکه‌ن. کۆمه‌ڵگایی کوردی باش ئاشنا و شاره‌زای درۆیه‌کانیان بوون، تازا ئاسان نیه‌ بۆیان که‌ بتوانن خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن.

 خه‌لک به‌ڕوونی ده‌بینن کام لایه‌ن له‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌ و کامه‌ لایه‌ن خه‌ریکی کاولکردنی کۆمه‌ڵکا و دزینی داهاتی خه‌ڵکه‌ن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک کار ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و بنه‌مالاکانیان، بێ گوێدان و هه‌ست کردن به‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر خه‌لکیان هێناوه‌، وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ویژدانیان ئازاریان بدات، که‌ ده‌بینن زۆربه‌ی زۆی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌ که‌وتوونته‌ بارێکی ناله‌بار وهه‌ژاریه‌کی زۆره‌وه‌ به‌هۆی ئه‌م حکومڕانیه‌ ناته‌ندروسته‌ی ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن۰

له‌ دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌مانه‌ که‌ به‌ جلی دڕاو وپێڵاوی لاستیک، به‌نیازی ئه‌وه‌ هاتنه‌وه‌،که‌ خیر وبێری ئه‌م ووڵاته‌ تاڵان بکه‌ن وخۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن۰ئێستا دوای بیست و حه‌وت ساڵ، له‌ فه‌رهوود کردن و دزینی قووتی خه‌ڵک، کووشتن و تۆقاندنی هاوڵاتیان،وزه‌وت کردنی ئازادیه‌کان،سڵ نه‌کردنه‌وه‌ له‌ هاوکاری کردنی  کوژمنانی کورد وپه‌ل کێش کردنیان بۆ ناو خاکی کوردستان. بۆ خه‌ڵکی کوردستان زۆر ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستی کوردایه‌تی و ووڵات پارێزی بێت بوونی نیه‌ له‌لای ئه‌م دوو حزبه‌، وه‌ ئه‌م درووشمانه‌ی هه‌ڵکیان گرتوه‌ ته‌نها بۆ هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تاندن و به‌لاڕێبردنی ڕای گشتیه‌۰

نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ ئاسوده‌کردنی ویژدا خۆی و به‌جێهێنانی ئه‌رکی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی، درک کردنی به‌ زه‌روریه‌تی هێنانه‌دی جۆرێکی تر له‌ خه‌بات دووربێت له‌ به‌کار هێنانی چه‌ک. له‌ ڕێگای دروستکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جۆری خه‌باتی مه‌ده‌نی وئاشتیانه‌ی هێنایه‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردی. هه‌ر له‌م ڕێگایه‌ش په‌رده‌ی له‌سه‌ر دز و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌م دوو حزبه‌ هه‌ڵدایه‌وه‌، کۆمه‌ڵگای له‌ ماهیه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌م دوو حزبه‌ ئاگاداکرده‌وه‌، پێشڕه‌وی کردن بۆ هێنانه‌دی ژیانێکی باشتر و سه‌ربه‌ست تر وشه‌ڕه‌فمندانه‌تر۰

به‌دروست کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ ڕوویدا له‌ شێوازی خه‌بات کردن له‌ هه‌رێمی کوردستان، وبه‌خشینی ئومێدێکی زۆر به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، دوای ئه‌وه‌ی نائومێدی باڵێ کێشابوو به‌سه‌ریاندا۰ ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگا و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کای دابه‌ش کرد بۆ دوو به‌ره‌  "به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵکاران".

هه‌ر به‌م بیروباوه‌ڕه‌ پاک و کوردپه‌روه‌ریه‌ی ودڵسۆزیه‌ی نه‌وشێوان مسته‌فا هه‌ی بوو بۆ خاک و گه‌له‌که‌ی که‌سانێکی زۆر له‌ ده‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌رنامه‌ر ڕێبازه‌که‌ی. 

دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها و ته‌نها له‌ پێناو داکۆکی کردن له‌ مافی خه‌ڵک و پشتوانی کردن له‌ داواکاریه‌کانیان، وه‌ به‌دیهنانی دادپه‌روه‌ی و به‌سیسته‌ماتیک کردنی حکومڕانی له‌ هه‌رێمی کورستان. پاراستنی خاکی کوردستان و خه‌ڵکه‌کی له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو وه‌ک یه‌ک نین. 

ناکری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌نی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کانی خه‌ڵک دروست بووه‌۰ وه‌ له‌م کاته‌ی دروست بووه‌ تا ئێستا به‌ هه‌موو شێوازێک به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ وه‌ستاوه‌ته‌ وله‌م ڕێگایه‌شدا قوربانی زۆری داوه‌، وه‌ک ئه‌م حزبانه‌ی که‌ غه‌ڕقی گه‌نده‌ڵی و دزی بوونه‌ سه‌یر بکرێ۰

 پارتی و یه‌کیه‌تی له‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان که‌وتۆته‌ ده‌ست، هه‌ر خه‌ریکی چه‌وساندنه‌وه‌ و تێکدانی کۆمه‌ڵگای کوردین. له‌ بیست حه‌وت ساڵی ڕابڕدوو ئه‌وه‌ی کردویانه‌ ته‌نها، دزین و خیانه‌ت و ماڵ وێرانی و کاول کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ بووه‌، له‌ به‌رامبه‌رده‌ هه‌ریه‌ک له‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا بوونه به‌ خاوان زیاتر له‌ سه‌د ملیار دۆلار، که‌م پارانه‌ هی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و ده‌بێ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ کوردستان، وه‌ به‌کار بهێندرێت بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان.

گۆڕان یه‌که‌م هێزی کوردیه‌ که‌ شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشرا که‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی هێنا ناو کۆمه‌ڵگا کوردی، و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ چه‌ک ببات و ڕۆڵه‌ی کورد به‌کوشت دات،  له‌ ڕێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌وڵ ده‌دات بۆ چاه‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان وبه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد و دوور له‌ توندوتیژی۰هه‌ر به‌م نه‌فه‌سه‌وه‌، له‌ کاتی درووست بوونی تا ئێستا به‌رده‌وامه‌،  و به‌ره‌ی خه‌ڵکی چۆل نه‌کردوه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو ماف و ئاواته‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌دی ده‌هێنین۰     


خوێندراوەتەوە501