ڕه‌هێڵ دزه‌یی

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی ۲۰۱۷ ی وڵاتی نه‌رویج ‌


نه‌رویج وڵاتێکی په‌رله‌مانی شانشینیی دیموکراتیه‌. له‌ نه‌رویج دوو جۆر له‌ هه‌ڵبژاردن سازده‌کرێت، هه‌ڵبژاردنیێک بۆ په‌رله‌مانی نه‌رویج، که‌ هه‌ر چوار ساڵ جارێک ده‌کرێت، وه‌ هه‌ڵبژارنێکی تر سازده‌کرێت بۆ پارێزگاکان و شاره‌وانیه‌کان. دیاره‌ ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ یه‌ک کات ناکرێت، هه‌رهه‌ڵبژاردنێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تریان دوو ساڵی نێوانه.. 

له‌ نه‌رویج ۱۹ بازنه‌ی هه‌ڵبژادن هه‌یه‌ واتا بۆ هه‌ر هه‌رێمێک بازنه‌یک که‌ حزبه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگای به‌رنامه‌ و کاری حزبیان وه‌ به‌ مونافه‌سه‌کردنێک که به یاسا و ڕێسا ڕێکخراوه و خزمه‌تکردنی زیاتر بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن.

هه‌ر که‌سێک 18‌ ساڵی ته‌واوکرد مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌. سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاتی نه‌رویج نیمچه‌ کراوه‌ییه‌۰ 

دووشه‌ممه‌ ۱۱ـ۹ـ۲۰۱۷ هه‌ڵبژاردن له‌ ووڵاتی نه‌رویج سازدرا، له‌ که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیانه‌ و هه‌رکه‌س  به‌ ئازادانه‌ و به ‌به‌رچاورونیه‌کی زۆره‌وه‌ چوون به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان وده‌نگیاندا به‌و پارته‌ی که‌ پێیان وایه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌ کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌گه‌ێنێت.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 9 پارتی سیاسی به‌شداریانکرد، ئه‌م پارتانه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانی سیاسی۰  هاوپه‌یمانی شین که‌ بریته‌ له‌ هاوپه‌یمانی بۆرژوازی ڕاستڕه‌و ، وه‌ هاوپه‌یمانی سوور که‌ بریتیه‌ له‌ هاوپه‌یمانی سوسیال دیموکراتکان 

به‌ره یاخود هاوپه‌یمانی شین پێکدێت له‌م پارتانه‌ (پارتی ڕاست ، پارتی چه‌پ ، پارتی پێشڕه‌و ، پارتی گه‌لی مه‌سیحی)
به‌ره یاخود هاوپه‌یمانی  سوور پێکدێت له‌‌م پارتانه‌ (پارتی کرێکاران ، پارتی سێنتڕاڵ ، پارتی سوسیالیست ، پارتی ژینگه‌  پارتی سوور).

هاوپه‌یمانی شین له‌لایه‌ن پارتی ڕاسته‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت که‌ له‌ چوار ساڵی ڕابووردوودا هه‌ر ئه‌وان حکومه‌تیان به‌ده‌ست بوو، به‌ سه‌رۆکایه‌تی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆکی پارتی ڕاست خاتوو ئارنه‌ سولبێگ.

هاوپه‌یمانی سوور به‌ سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکاران که له‌ دوای ساڵی ۱۹٤٥ له‌ زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆرینه‌ی ئینتخابی به‌ده‌ست هێنابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش پارتی یه‌که‌مه‌ و براوه‌یه‌ به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا نه‌یتوانی زۆرینه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت کۆ بکاته‌وه‌. یوناس گاهرستۆره‌ سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکاران و کوتله‌ی سوور ده‌کات. 

ڕێژه‌ی ده‌نگدان ۷۷،۱% بوو، ۲۹۳۹۹۰۲که‌س ده‌نگیان داوه‌۰
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ساڵ که‌ ‌ چه‌ند کاتژمێرێک دووای کۆتایی واده‌ی ده‌نگدان ڕاگه‌یه‌نرا به‌م شێوه‌یه‌ بوو 
پارتی کرێکاران ٢٧،٤ %  ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا، که‌ ده‌کاته‌ ٤۹ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی ڕاست ۲٥،١ %  ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا، که‌ ده‌کاته‌ ٤٥ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی پێشڕه‌و ۱٥% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۲۷ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی ناوه‌ند١٠،٣ % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۱۹ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی سوسیالیست ٦% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۱۱ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی گه‌لی مه‌سیحی  ٤،٢% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۸ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی چه‌پ  ٤،٣% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۸ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی ژینگه‌ ٣،٢ % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۱ کورسی په‌رله‌مانی۰
پارتی سوور ٢،٤% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌ ده‌کاته‌ ۱ کورسی په‌رله‌مانی۰
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی کرێکاران براوه‌ی یه‌که‌مه‌ ، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌ کورسیانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌ زۆرینه‌ نییه‌، تا بتوانێ  به‌ته‌نیا حکومه‌ت پێکبێنێت۰ 

بۆ پێکهینانی حکومه‌ت پارته‌کان پێویستیان به‌ هاوپه‌یمانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ پێکهینانی حکومه‌تی داهاتووی ووڵاتی نه‌رویج چه‌ند سیناریۆیه‌ک له‌ ئارادایه‌. به‌هێزترینیان ئه‌م دووانه‌ن۰

یه‌که‌میان: ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌وپه‌یمانیه‌کان وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانی شین که‌ خاوه‌ن ۸۸ کورسین، وه‌ هاوپه‌یمانی سوور که‌ خاوه‌ن ۸۱ کورسین وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن له‌ په‌رله‌مان کاری خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری زۆره‌۰ 

دووه‌م: پارتی کرێکاران هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی ناوه‌ند وه‌ پارتی سۆسیالیست وپارتی گه‌لانی مه‌سیحی دا بکات، که‌ ده‌بن به‌ ۸۷ کورسی، ئه‌گه‌ر توانی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ دروست بکات ئه‌وه‌ ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو پارتی کرێکاران و هاوپه‌یمانه‌کانی ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .

ووڵاتی نه‌رویج له‌ ساڵی ۱۸۱٤ بووه به‌ خاوه‌ن ده‌ستور، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی نوسراوه‌ته‌وه‌. تێیدا مافی تاک و ئازادیه‌کانی پارێزراوه‌، وه‌هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ده‌ستور هه‌موو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات ڕێکخراوه‌ له‌گه‌ڵ بوونی ده‌ستورێکی له‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر کام له‌م هاوپه‌یمانیه‌ سیاسیانه‌ی ناو مه‌یدانی سیاسی ووڵاتی نه‌رویج ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رن گۆڕنکاری گه‌وره‌ ڕوونادات.


H(Høyre) پارتی ڕاست
پارتی کرێکاران AP ( Arbeiderparti)
پارتی پێشڕه‌و FRP (Fremskrittspartiet)
پارتی ناوه‌ند SP (Senterpartiet)
پارتی ژینگه  MDG(Miljøpartiet De Grønne‌)
پارتی چه‌پ    V(Venstre)
پارتی سوسیالیست SV ( sosialist)
پارتی گه‌لی مه‌سیحی    KRF (Kristelig Folkeparti)
پارتی سوور  R (Rød parti)


خوێندراوەتەوە1198