تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عه‌بدولكه‌ریم
ئارام جەمال
ئاهه‌نگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ شتێكی بۆ خۆی نه‌بو، چونكه ئه‌و بڕیاری داب‌و له پێناو خه‌ڵك‌و خاكدا بژی وبمرێت، وه به‌كرداره‌كیش سه‌لماندی كه ئه‌و بۆ خه‌ڵك ژیا، نه‌ك بۆ خۆی، بۆیه هه‌رچیه‌ك بۆ مه‌رگی بكرێت هێشتا له ئاست گه‌وره‌یی خۆیی و هه‌ڵوێسته‌كانیدا نیه. گوتار و ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌مه‌ڕ كۆی پرسه جیاوازه‌كان له‌وێستگه جۆراوجۆره‌كانی ژیانیدا باشترین گه‌واهیده‌رن له سه‌ر مه‌زنی وشكۆی مێژویی ئه‌م پیاوه. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌دا هه‌ڵوێسته‌ی له سه‌ر بكه‌م، ده‌ستنیشان كردن و ئاماژه دانه به‌و ره‌فتارانه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فایان ئازارداوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1) ئه‌و په‌رۆشی وخه‌مباری وبێزاری وكۆسته گه‌وره‌یه‌ی هاونیشتمانیان بۆی ده‌گێڕن دڵنیام كاك نه‌وشیروانی ئازارداوه، چونكه ئه‌و زۆر به‌ساده‌یی ژیا، هیچ كاتێك رێگه‌ی نه‌داوه خه‌ڵك به قسه‌ش خۆی به قوربانی بكات، بۆیه ئه‌و له ژیاندا هه‌مو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه بو كه دوای كۆچكردنی خه‌ڵكی نه‌ترسن، له داهاتوی خۆیان دڵنیا بن، ئه‌و قوربانی به زۆر شتی خۆیدا، تا هاونیشتمانیان به كه‌رامه‌ت وئارامی بژین، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به قسه‌یان بكردایه، ئێستا وڵاتێكی نمونه‌یمان ئه‌بو، ئه‌ویش به خه‌می ئێمه‌وه جێی نهئههێشتین، خه‌ڵكیش خه‌فه‌تی له‌وه نه‌ئه‌خوارد كه بێ سهرپهرشتو پارێزگار وشوان ماوه‌ته‌وه، گورگه‌كانی ئێستاش هه‌مو مامز ده‌بون. 2) دڵسۆزی و په‌رۆشی و ئازار‌و بگره توڕه‌یی ماته‌مگێڕان له رۆژی به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌یدا، وایكرد هه‌ندێك له‌و ماتهمگێڕانه چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێك وه‌كو په‌رچه‌كردار به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی بنوێنن، كه من دڵنیام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه دڵخوازی خۆیان نه‌بوه، به‌ڵكو له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شۆك‌و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونیه‌دا بو كه روداوه‌كه بۆی دروستكردبون. به‌ڵام به‌هه‌ر هۆیه‌ك و له‌هه‌ر بارێكدابێت، دڵنیام كاك نه‌وشیروانی ئازارداوه، چونكه كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی كه‌سێكیشی به‌دڵ نه‌بوایه له روبهڕوشدا كارێكی نه‌ئه‌كرد ئه‌و كه‌سه پێی ناخۆش بێت، كه‌چی ئێستا ئه‌وان هاتون دوای كه‌وتون وفرمێسكی بۆ ئه‌ڕێژن و ره‌نگه په‌شیمانیش بن، بۆیه ده‌بو ماتهمگێران وه‌كو كاك نه‌وشیروان مامه‌ڵه‌یان بكردایه، نه‌ك كارێك بكه‌ن ئه‌و ئازار بدات. 3) ره‌فتاری به‌شێك له پرسه‌گێڕان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی كاك نه‌وشیروان بو، چونكه كاك نه‌وشیروان باوه‌ڕی ته‌واوی به یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان بو، وه له پراكتیكیشدا ئه‌و پره‌نسیپه‌ی له ره‌فتاره‌كانی خۆیدا به‌رجه‌سته كردبو. پابه‌ند بون به رێبازی كاك نه‌وشیروان، مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان پێویست ده‌كات له ته‌ك مرۆڤه‌كاندا، بۆیه چونی به‌شێك له پرسه گێڕان بۆلای هه‌ندێك فیگه‌ری سیاسی یان حكومی به‌شدار له پرسهكهداو پشتگۆی خستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی پابه‌ندبونه به رێبازی كاك نه‌وشیروان، وه دڵنیام زۆر ئازاری داوه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و ته‌قدیر بنوێنرێت، له خزمه‌تی هه‌مو كه‌سێكدا بین، به‌ڵام به‌ره‌هایی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌مه‌وه له‌و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دروستكراوی نادروست مامه‌ڵه‌ی جیاواز و نایه‌كسان له ته‌ك خه‌ڵكیدا بكرێت. 4) هه‌ندێك كه‌س لێره‌و له‌وێ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان و له كاتی جیاوازدا هه‌وڵی شكستخواردویانداوه بۆ گومان دروستكردن له سه‌ر ژیان ومردنی كاك نه‌وشیروان، ئه‌م ره‌فتارانه زیاتر هه‌وادارانی كاك نه‌وشیروانی ئازارداوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانه هه‌موی هه‌ژاریه له مۆراڵداو، هه‌ستكردنه به بچوكی له ئاست شكۆ‌و گه‌وره‌یی كاكه نه‌وه. 5) كاك نه‌وشیروان پیاوێكی مه‌نهه‌جی بو به‌رده‌وام ته‌ركیزی له سه‌ر پره‌نسیپ وبابه‌ته سه‌ره‌كی وستراتیژیهكان بو، بۆیه زۆر ئازاری ئه‌چه‌شت كاتێك به بابه‌تێكی لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌كرا، زۆر كه‌س ئاگاداری ئه‌م سروشته‌ی كاك نه‌وشیروان نه‌بو، بۆیه هه‌ندێك جار به‌بابه‌تی لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌كرا، ئه‌میش له ئه‌ده‌بی به‌رزی خۆی و رێزی به‌رامبه‌ر له گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ئه‌بو، به‌ڵام دواتر جار جار باسی له ئازاره‌كانی خۆی ئه‌كرد به‌ده‌ست ئه‌و كێشه لاوه‌كیانه‌وه كه له بنچینه‌دا نابو ئه‌وی پێوه سه‌رقاڵ بكرێت.