مەریوان وریا قانع

لۆژیكی هێز‌


داخستنی ده‌زگای ستانده‌ر په‌لامارێكی تازه‌ی پارتییه‌ بۆسه‌ر هه‌ر شتێك له‌ خۆی نه‌چێت, هه‌ولێریش به‌ كرده‌وه‌ جگه‌ له‌ پارتی هیچ هێزێكی تری تیا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ قسه‌یه‌كی هه‌بێت.

هه‌مووان له‌و شاره‌دا میوانێكی كاتین و پارتی كه‌ی ویستیی ده‌ریانده‌كاته‌ ئه‌ودیوی دێگه‌ڵه‌وه‌. داخستنی ستانده‌ر سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ك په‌لاماری تازه‌یه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستیپێده‌كات.

 له‌ قه‌له‌مره‌ویی ئه‌م هێزه‌دا نابێت ده‌نگێك بمێنێته‌وه‌ به‌ فیكه‌ی ئه‌و خۆی با نه‌دات. هه‌مووان ده‌بێت كۆپیه‌كی خراپ و بێڕۆحی پارتی بن. ماوه‌یه‌كی درێژه‌ پارتی ته‌نها به‌ لۆژیكی هێز قسه‌ده‌كات و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌یسه‌پێنێت.

بۆیه‌ ته‌نها لۆژیكی هێز ده‌توانێت بیوه‌ستێنێت و ناچاری بكات به‌ حیساباتی خۆیدا بچێته‌وه‌. هێزێك سڵی له‌وه‌ نه‌كردبێته‌وه‌ په‌رله‌مان دابخات، سڵ له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كێی بوێت له‌ هه‌ولێر ده‌ریبكات. داخستنی ده‌زگای ستانده‌ر دواهه‌مین قوربانیی ئیشكردنی ئه‌م لۆژیكی هێزه‌ی پارتی نابێت.

خوێندراوەتەوە778