بابه‌كر دڕه‌یی

بۆ یادی شەش ساڵەی دامەزرانی بزوتنەوەی گۆڕان..‌


ئەمرۆ شەش ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێئەپەرێت کە بزوتنەوەیەک بە ناوی " گٶڕان" لەکورستانی عیراقدا وەک فراکسیونیکی پەرلەمانی پێکهات و ، بە رابەری نەوشیروان مستەفا هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسەت و ململانێ سیاسیەکانەوە.

شەش ساڵ مەودایەکی گونجاوە بۆ هەلسەنگاندنی حزبێکی سیاسی.. ئەگەر ئەم ماوەیە بۆ هەڵسەنگاندنی دەولەتیک یان گروپێک لە دەولەتان بە ماوەیەکی کەم حساب بکرێت، بۆ گروپێک لە هەڵسوراوان و چالاکانی سیاسی خاوەن ئەزمون کە بەرنامەیەکی سیاسی رۆشن و پێشینەیەکی خەباتکارانەیان هەبوبێت ماوەیەکی کەم نییە..

لەم دێرانه‌دا هەوڵ ئەدەین چەند دەسکەوتێکی بزوتنەوەکەمان بخەینە روو:

١. بزوتنەوەی گۆران لەم چەند سالەدا توانی هوشیارییەکی بیوینەی سیاسی لەناو کۆمەلانی خەلکی کوردستاندا پەخش بکات کە لە مێژودا وێنەی کەم بوە. ئەم جولانەوەیە نەک هەر لە تەوقیتی دامەزرانییەوە، بەڵکو پێش دەسپیکی کارەکانی وەک جولانەوەیەکی سیاسی رەسمی، لە ماوەی نیوان ئاداری ٢٠٠٧ تا ٢٥ی تەموزی ٢٠٠٩، سەدان و هەزاران وتار و راپۆرت و دیمانەی جۆراوجۆری سەبارەت بە کەمو کورییەکانی ولات لە کۆی سیکتەرەکاندا بلاوکردەوەو بۆ هەرکام لەوانەش، بە پێێ توانا ، پێشنیاری عەمەلی خستە روو.

٢. بزوتنەوەی گۆران لەم مەودا زەمانییەدا سەرمەشق بو بۆ تۆلەرانس و قبوڵکردنی یەکتری و پرەنسیپی جەدلی سیاسی و ئاشتیخوازانە لە باتی شەرەتەقەو فەوزاو مۆراڵی دوکەوتوانەی سەردەمی قەبیلەگەرایی و خوێنڕێژی... نمونەکانی ئەم سەرمەشقبونەی بزوتنەوەی گۆران زۆرن و تەنها بۆ بیرهینانەوە دەکرێ ئاماژە بە هەندێکیان بکرێت کە بزوتنەوەکە بە دانبەخۆداگرتنەوە توانی قبولیان بکات لەوانە: قبوڵکردنی ئەنجامی هەلژاردن، تەحەمولکردنی سوتانی بارەگاکانی، تەحەمولکردنی سوکایەتی بە ئەندام و لایەنگرانی لە کاتی هەلبژاردن، گوێنەدان بە هەرەشەی سوتاندنی بارەگای گشتی و پەنابردن بۆ خەباتی ناتوندوتیژی لە کاتی خۆنیشاندانەکان، بەرگەگرتنی ئابڵوقەی دارایی تاقەتپروکێن و ناعەدالەتی ئاشکرا، بەرگەگرتنی دورخرانەوە لە دەسەلات و پۆستەکانی بەغدا و بێبەشکران لە ئیستحقاقاتی یاسایی، ...هتد

٣. بزوتنەوەی گۆران چ لە سەردەمی ئۆپۆزیسیۆن و چ لە کاتی بەشداربونی لە دەسەلاتا، بۆتە نمونەو رەمزێکی هەرەبالای شەفافییەت و پاکی دارایی و ، پاریزەریکی هەرە جددی مڵکوماڵی خەڵک و حکومەت.. ئیستە سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانن کە ئەم بزوتنەوەیە لە ئاست ملکومالی گشتی و حکومەتدا سازش لەگەل هیچ کەس و لایەنێکدا ناکات.. بێگومان هەروەک چۆن خەڵکی کوردستان لەوە تیگەیشتون گروپ و تاقمە گەندەڵ و مافیاکانیش لەوە حاڵیبون و بە هەر ڕیگایەک بۆیان بکرێت ریگری و لەوەند دەخەنە بەردەم کادرو لیپرسراوەکانی گۆران..

٤. لە مەسەلەی دەساودەسکردنی دەسەلات و پرەنسیپی هەرەگرنگی دیموکراسییەت کە بریتییە لە هاوسەنگی دەسەلاتەکانی یاسادانان و دادوەری و جێبەجیکردن و ڕیگەنەدان بە سیستمی ئیستبدادی، بزوتنەوەی گۆران دەریخست حزبێکی جددی و لە سازشنەهاتوەو بەرژەوەندی ستراتیژی و درێژماوەی میللەت ئەخاتە سەرو هەر بەرژەوەندێکی ترەوەو درەختێک نییە کە هیچ جۆرە بایەک بیلەرزێنێت.. خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوخبەی حزبە سیاسیەکان لەماوەی ئەم قەیرانەی دواییدا، ئەم راستیەیان باشتر لە جاران بۆ دەرکەوت..

٥. گۆران دەریخست هەمیشە داکۆکی لە ناناوەندێتی و سەربەخۆیی بریار دەکات لە ناوچەجیاجیاکانی کوردستان کە دەشێ بە پێی یاسا ببنە یەکەی ئیداری سەربەخۆ یان لە ئەسلا یەکەی ئیداری سەربەخۆ بون.. ئەم ئیرادەیەی گۆران هەر لەسەەتاوە کاری وردی لەسەر کرا، و لە پاریزگابونی هەلەبجەدا ئەم راستیە بۆ هەموان زیاتر چەسپاو شوێنی راستەقینەی خۆی گرت..

دەکرێ زۆر دەرس لە هەبون و تیکوشانی بزوتنەوەی گۆرانەوە وەربگیرێت..و لە کاتی پێویستدا باس لە کەموکوڕی و ناکامییەکانیش بکرێت.. بەلام ئەمرۆ کە یادی شەش سالەیەتی هەمو پێکەوە دەڵیین:

بژی بزوتنەوەی گۆڕان !
بێنەدی ئاوات و خواستەکانی میللەت لە ئازادی و یەکسانی!

خوێندراوەتەوە1142