عه‌دنان عوسمان

کۆمسیۆنی دانوستان‌

زیاد لە دوو ساڵ پێش ئێستا لە گفتوگۆکانی گۆڕان و سەرۆکی کابینەی حەوت بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باس لە گرنگی پێک هێنانی ئەنجومەنی دانوستان کراو هەر لەوێشدا ئەو بیرۆکەیەی گۆڕان قبوڵ کراو و بو بە بەشێک لە کارنامەی حکومەت. دوای ماوەیەک پرۆژە یاسایەکیشی بۆ ئامادە کراو بەسەر فراکسیۆنەکاندا دابەش کرا، بەلام زۆری نەبرد ئەم گفتوگۆ گەرمە ساردەوە بو. ئیتر جارێکی تر لە هیچ لایەکەوە باس لە پێویستی و گرنگی ئەم ئەنجومەنە ناکرێت.

لە ئێستادا کە باس لە پێکهێنان و ناردنی وەفدی حیزبەکانی هەرێم دەکرێت بۆ بەغدا، زۆر بە پیویستی ئەزانم جارێکی تر و بە جدیەتەوە باس لە پێویست بونی پێک هێنانی ئەم کۆمسیۆن یا ئەنجومەنە بکەم.

گرنگ بونی ئەم کۆمسیۆنە لەم خالانەدا کورت دەبێتەوە:

١. ئەم ئەنجومەنە دەبیتە هەیئەتێکی بەردەوام و دامەزراوەیەکی پتەو بۆ سەرپەرشتی کردنی گفتوگۆکانی کورد لەگەڵ بەغدادا.
٢. ئەم دامەزراوەیە دەبێتە خاوەنی دۆسێ و کارمەند و ئەرشیف و فەرمانبەری پسپۆڕ لە بوارانەدا.
٣. نوێنەرایەتی هەرێم دەکات نەک تەنها حیزبەکان، بە تایبەت کە پێویستە بخرێتە ژێر قەڵەمڕەوی پەرلەمان،، لەو حاڵەتەدا تەنها لە بەرپرسی حیزبەکان کورت ناکرێتەوە بەڵکو پێویستە کۆمەڵێک راوێژکاری تایبەتمەند و بە ئەزمون بگرێتە خۆی...

زۆر پێویستە لەم ساتەوەختەدا جارێکی تر بیر لە پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنە بکرێتەوە.

خوێندراوەتەوە410