بابه‌كر دڕه‌یی

له‌ یادی‌ ئه‌نفال و ته‌عداكانی‌ شوڤینیزمی‌ عه‌ره‌بیدا‌

ئه‌مرو ٢٦ سال به‌ سه‌ر تاوانی‌ ئه‌نفالدا تی‌په‌ریكرد. تاوانیك كه‌ تا روژی‌ قیامه‌ت له‌ یادوه‌ری‌ زوریك له‌ روله‌كانی‌ میلله‌تی‌ ئیمه‌دا ئه‌مینیته‌وه‌ و سال دوای‌ سال ره‌هه‌ند و ورده‌كاریه‌كانی‌ ده‌خرینه‌ به‌ر دیده‌ی‌ میلله‌ت و روناكبیران و ئه‌و میژونوسانه‌ی‌ خولیایانه‌ بزانن له‌ ساله‌كانی‌ ٨٧ و ٨٨ دا له‌ كوردستانی‌ عیراق چی‌ به‌ سه‌ر میلله‌تی‌ ئیه‌دا هات و چون چونی‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ژن و كچ و پیرو لاوی‌ ئیمه‌ بونه‌ پیخوری‌ ئه‌ژدیهای‌ درنده‌ی‌ به‌عس و هاوكاره‌ كورده‌كانی‌.

بیگومان روژیك دی‌ كه‌ به‌وپه‌ری‌ راشكاویه‌وه‌ باس له‌ هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانی‌ ئه‌نفال بكریت و به‌ هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی‌ كه‌ قه‌له‌م و كاغه‌ز بو تاوانباركردنی‌ برا چاوره‌شه‌كان ئه‌خریته‌گه‌ر به‌ هه‌مان پیوانه‌ش كار له‌ سه‌ر ئه‌و خائین و خوفروشانه‌ بكریت كه‌ بونه‌ هوكاری‌ فه‌وتان و زینده‌به‌چالكران و ته‌عدالیكرانی‌ خوشكه‌ بیده‌سه‌لات و نازداره‌كانمان.

ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ ریزه‌ و ئه‌بی‌ له‌م بونه‌یه‌دا باسی‌ بكه‌ین ئه‌و چالاكیه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرو سه‌نته‌ری‌ روشنبیری‌ جه‌مال عیرفان بو یادی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ ریكیان خست و تیایدا جگه‌ له‌ كاك به‌ختیار سه‌عید( به‌ریوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ر) ژماره‌یه‌ك چالاكوانی‌ بواره‌كه‌ قسه‌یان تیاكرد.

ئه‌وه‌ی‌ بو من زور جیگه‌ی‌ بایه‌خه‌ و وا هه‌ست ئه‌كه‌م كه‌متر كاری‌ له‌ سه‌ر كراوه‌ ئه‌و ره‌هه‌نده‌یه‌ كه‌ هاوریی زور ئازیزم كاك محه‌مه‌د ره‌وف له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ پیكرد و ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌عدای‌ جنسی‌ به‌ كومه‌له‌ له‌ لایه‌ن عه‌سكه‌ری‌ نائینسان و بیشه‌ره‌ف و نازی‌ به‌عسیه‌كانه‌وه‌ بو سه‌ر زیاتر له‌ چوار هه‌زار كچ و ژنی‌ كورد له‌ ساته‌ وه‌خته‌كانی‌ ئه‌نفالدا.

شك و گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ بونه‌ته‌ هوكار له‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال و ته‌عدا له‌ كه‌سوكارمان ئه‌بی‌ باس بكرین و له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ دوسیه‌كه‌دا هه‌م تاوانكار و هه‌م قوربانی‌ هه‌م هوكار و " ده‌ست" ه‌كانی‌ پشته‌وه‌ له‌ دادگای‌ گه‌ل داسزای‌ ره‌وایان وه‌ربگرنه‌وه‌.

دیسان سوپاس و ده‌سخوشی‌ بو سه‌نته‌ری‌ جه‌مال عیرفان و ئه‌و به‌ریزانه‌ی‌ ناهیلن روحی‌ پاكی‌ كه‌سو كارمان له‌ لمه‌لانی‌ عه‌رعه‌رو باشوردا به‌ هه‌ونته‌ بروات.

خوێندراوەتەوە413