كه‌مال ره‌ئوف

پەردەی بێدەنگی‌ بشكێنن ‌

ئەوەی ئێستا بەبێدەنگی لە سلێمانی روودەدات، سەرەتایەكی تاریك و رەشە، سەرەتایەكە بۆ پاشاگەردانی و هاتنە پێشەوە و سەپاندنی حوكمی تفەنگ و دروستكردنی ترس وتۆقاندن. هەموو بەرپرسیارین لەوەی كە ئێستا روودەدات، بەتایەتی سەرۆكایەتی هەرێم كە بەرپرسیارێتی دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم لەدەست ئەواندایەو یەكێتی وەك بەرپرسیاری یەكەمی ئیدارەو ئەمنیەتی ئەم شارە، پاشان گۆران وەك هێزی یەكەمی ئەم شارە لە بێدەنگ بوون و خەمساردی.

لە دوای ئەم رووداوەی دوێنی شەوەوە كە قوربانیەكەی بەرپرسی پاسەوانەكانی سەرۆك كۆمارەو ئەفسەرێكی شارەزایە لە پاراستنی گیان و سەلامەتی سەرۆككۆمار، ئیتر كێ‌ هەیە ئێستا مەترسی نەبێت لەوەی كە ژیان و سەلامەتی لەمترسیدا نەبێت، كێ‌ ئەتوانێت ئەو بروایەمان لا بسەلمێنێت وپێمان بڵێت ، سلێمانی ئارامەو هاوڵاتیان لە كەشوهەوایەكی ئارامیدا دەژین.؟

بۆیە هەق وایە سەرۆكایەتی هەرێم، یەكێتی و گۆران، چیتر پەردەی بێدەنگە كردنە بشكێنن و لەو بارەوە شتێك بەخەڵكی سلێمانی بلێن و تەفسیرێكیان بۆئەو كوشتنانە هەبێت، هەروەها كاتی ئەوەشە رۆشنبیران و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان، پێش ئەوەی ئەم ئاگرە یەخەیان بگرێت، لە هەمبەر ئەم رووداوانەدا بێدەنگی‌ نەكەن و هەڵوێستی رۆشنیان هەبێت.

خوێندراوەتەوە460