تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
پشوو ئەوڕۆژەیە کەهۆکارێک هەیە بۆ پێدانی بە فەرمانبەرانی دام ودەزگا فەرمییەکانی حکومەت ئیتر ئەوڕۆژە یان ڕۆژانە جەژنی ئاینی یان نەتەوەیی یان بۆنەیەکی دیاریکراو بێت کەشایانی ئەوە بێت ڕۆژێکی دەزگاحکومیەکانی بۆبکرێتە پشوو . ئەوەی لەم هەرێمەی لەمەڕ خۆماندا دەربارەی پشوو دەگوزەرێت لەهیچ وڵات وناوچەیەکی دنیا نە بوونی هەیە نە نمونەشی دەست دەکەویت ،من تێناگەم بۆئەوەندە لای حکومەت ودەزگاکانی هێندە پێدانی پشوو یان بەپشووکردنی دامەزراوەکان ئاسانە وهیچ حسابێک بۆ دەرهاویشتەکانی ئەوهەموو ڕۆژی پشوە ناکرێت و زیانەکانی لەسەر هاوڵاتیان ودەزگاکان خۆشیان لێکنەدراوەتەوە . ڕۆژێک کەدەکرێتە پشوو دەبێت ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتەوە دیاری بکرێت ولانی کەمیش ٤٨ کاتژمێر پێشتریش ئەوڕۆژی پشوە دیاریبکرێت یان خشتەیەکی ئەوڕۆژانەی لەساڵێکدا کراونەتە پشوو دروستبکرێت وبەسەر سەرجەم دەزگا حکومییەکاندا دابەشبکرێت ولەدەزگاو ڕاگەیاندنە فەرمیەکانیشەوە فەرمانبەران وهاوڵاتیانی لێ ئاگادار بکرێتەوە نەک هەندێ جار لەشەوانێکی درەنگدا وبەپەلە پڕوزێ بکرێتە پشوو کەنیوەی خەڵکی وفەرمانبەرانیش لێ ئاگادار نین تەنانەت لەشاشەی تەلەفزیۆنەکانیشەوە دەکرێتە هەواڵێکی بەپەلەو شێوە موژدەیەکیش دەدرێتە هاوڵاتیان وفەرمانبەران ، بەڵام لەم هەرێمەدا پشوو وەک دیارییەک سەیردەکرێت ووەکو بەخشیشێکیش دەدرێتە فەرمانبەران ،ئەمەجگە لەوەی دەسەڵاتی پێدانی پشووش وەها شۆرکراوەتەوە کە هەندێ جار لای خەڵکی وخودی فەرمانبەرانیشەوە پشوەکان ناوی تایبەتی لێنراوە ،وەک پشوی پارێزگار یان پشوی بەفروسەرماوسۆڵەو کۆمیسیۆن وبەڕیوەبەری پەروەردەکان وقائیمقام و......چەندین پشوی تری سەیر کەتەنهاوتەنها لەم مەملەکەتە دەیانبیستیت وپێیان ئاشنادەبییت . بۆیە دەبێت وپێویستیشە چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتە دابنرێت کە هێندەی نەماوە ببێتە دیاردەو دیاردەیەکی زۆر نەشیاویش کە تەنهاو تەنها زەرەرمەندی یەکەمین ودواهەمینیش هاوڵاتی وخودی فەرمانبەران وخوێندکارانی ئەم هەرێمەیە .