زانست

بەڤیدیۆ...جۆرێك ماسی دەگمەن دەدۆزرێتەوە

مەلەوانێكی ئەڵمانی جۆرێك ماسی دەگمەن دەدۆزێتەوە كە تائێستا ئاشكرانەبووەو ماسیەكەش بەماسی ئەشكەوت ناسراوە.

مەلەوانێكی ئەڵمانی بەناوی (یواكیم كریس مایر)  لەساڵی 2015 وە سەرگەرمی توێژینەوەو ئاشكراكردنی جۆرێك ماسی دەگمەنەكە ماسیەكی نوێیەو لە ئاوی ئەشكەوتی (دانوب) لە باشووری ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە

ئەم ماسیەی كە تازە دۆزراوەتەوە ڕەنگی ئاوییەو هاوشێوەی ماسی (لۆتشی بەردینە ) كەلەڕووبارەكانی ئەو سنوورەدا هەیە بەڵام جیاوازی ئەم ماسیە ئەوەیە كە چاوی بچووكترەو سمێڵی هەیەو كونە لووتیشی گەورەترە.

لای خۆیانەوە ژمارەیەك لەزانایانی زانكۆی (كۆنستانس) لەتوێژینەوەیەكدا دەبارەی ماسیەكە دەڵێن: ئەم ماسییە لەڕووی بۆماوەییەوە تەواو جیاوازە و ڕەگو ڕیشەی تایبەت بەخۆی هەیە.

(ماسی لۆتشی بەردیی) 20 هەزار ساڵ لەمەوبەر هەبوەو لەگەڵ ژیانی ژێر زەویدا خۆی گونجاندوە هەربۆیە بەماسی ئەشكەوتی ئەوروپی ناودەبرێت.
ماسی ئەشكەوت لەچەندان شوێنی دیكەی دونیا دۆزراوەتەوە لەوانە ماسی (ئیسقلبین) كەلەئەشكەوتەكانی پنسلڤانیا هەیە بەڵام جگە لەو شوێنە لەهیچ شوێنێكی دیكە بوونی نییە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2618