زانست

ئەو مەترسییەی لە هەسارەکانی ترەوە ڕووی لە زەوی کردوە

لەبارەی چارەنوسی مرۆڤ، توێژەرانی بواری فەلەکناسی هۆشداری دەدەن لەبوونی کەلوپەلی هەسارەکانی تر لەسەر زەوی و ئەو مەترسییانەی دروستی دەکەن لەسەر مرۆڤ.

جون رومیل زانا لە پەیمانگای سیتی کالیفۆڕنیا و ئەندامی یەکێتی زاناینی ئەمریکا، ئاشکرای دەکات: مەترسی هێرشی جۆرە مێروویەکی نامۆ بۆ سەر مرۆڤ بوونی هەیەو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرگری لەش.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، هۆکاری هاتنی ئەم جۆرە مێرووە بۆسەر زەوی، دەگەڕێتەوە بۆ گەیشتنی کەلوپەلی هەسارەکانی مەریخ و موشتەری لەڕێگەی کەشتی ئاسمانییەکانەوە چونکە کە لەناوخنیدا هەڵگری ئەو جۆرە مێروە مەترسیدارانەن .

جون رومیل لە کۆنگرەیەکی ساڵانەی زانستی  کۆمەڵەی زانایانی ئەمریکا بۆ پێشخستنی زانستەکان، ڕوونیدەکاتەوە ئەم مێروانە دەتوانێت لەسەر زەوی بمێنێتەوە، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی کاریگەری لەسەر دروستناکات و دەمێنێتەوەو بەخێرایی زیاددەکەن.

رومیل لەدرێژەی قسەکانیدا بەگرنگی دەزانێت ئەو کەلوپەلانەی لە هەسارەکانی ترەوە هاتون لەناوببرێن، بەوپێیەی مەترسی لەسەر دانیشتوانی زەوی هەیەو دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر گیانەوەران. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6034