زانست

كیشوه‌رێكی‌ نوێ‌ له‌ سه‌ر زه‌وی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی‌ جیۆلۆجی‌‌و توێژه‌ری‌ جوگرافییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، كیشوه‌رێكی‌ نوێ له‌سه‌ر رووی‌ زه‌وی‌ ئاشكرا ده‌كات...
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن: له‌ كاتێكدا سه‌رقاڵی‌ توێژینه‌وه‌ بوون له‌ نزیك دوورگه‌كانی‌ نیوزله‌ندا‌و كیشوه‌ری‌ ئوسترالیا، تووشی‌ سه‌رسوڕمان بوون، چونكه‌ هه‌ستیان به‌شتێكی‌ سه‌یر كردوه‌، ئه‌ویش كیشوه‌رێكی‌ سه‌ربه‌خۆ بووه‌ له‌ كیشوه‌ری‌ ئوسترالیا...

به‌وته‌ی‌ زاناكانی‌ بواری‌ زه‌ویناسی‌، رووبه‌ری‌ كیشوه‌ره‌كه‌ 4 ملیۆن‌و 900 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌‌و رێژه‌ی‌ 94%ی‌ كیشوه‌ره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئاوه‌وه‌، ته‌نها 6%ی‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر رووی‌ زه‌وی‌، كه‌ پێشتر وا ده‌زانرا به‌شێكه‌ له‌ دوورگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ نیوزله‌ندا.

زانا‌و پسپۆڕه‌ جیۆلۆجییه‌كان ناوی‌ كیشوه‌ره‌كه‌یان ناوه‌ زیلاندیا، نیك مۆرتیمر زانا له‌ په‌یمانگه‌ی‌ زانسته‌ جیۆلۆجیی‌‌و ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ئه‌مریكا باسی‌ له‌وه‌ كردوه‌، كیشوه‌ره‌كه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك شاخ پێكدێت.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ رۆبه‌رت سادرلاند مامۆستاله‌ كۆلێژی‌ جوگرافیا‌و ژینگه‌‌و زانسته‌كانی‌ زه‌وی‌ له‌ زانكۆی‌ ڤیكتۆریا باسی‌ له‌وه‌ كرد، پێویسته‌ زانا‌و توێژه‌ران چه‌ندین توێژینه‌وه‌‌و سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ بۆ كیشوه‌ركه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كانی‌.

زانا‌و توێژه‌ره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كیشوه‌ری‌ زیلاندیا، هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌ بۆ بواری‌ زانست‌و جیۆلۆجیا‌و زه‌ویناسی‌، به‌ڵام هێشتا توێژینه‌وه‌كان له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تادان‌و پێویستیان به‌ماندووبوونی‌ زیاتره‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ نهێنییه‌كان، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا سوودی‌ زۆر به‌مرۆڤایه‌تی‌ بگه‌یه‌نێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە16786