زانست

چین یه‌كه‌م كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری دروستكرد

له‌مانگی نیسانی داهاتوودا چین یه‌كه‌م كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری خۆی به‌ناوی Tiencou-1 ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات.

ئاژانسی شین هوا رایگه‌یاندووه‌، دروستكردنی كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری Tiencou-1 له‌ شاری تیێنجینی باكووری چین كۆتایی هاتووه‌ و ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی ئاراستەکردنی كه‌شتیی ئاسمانیی ڤنچانگ كراوه‌ له‌ پارێزگای هاینانی باشووری ئه‌و وڵاته‌.

ئاژانسی گه‌ردوونناسیی چین CMSA رایگه‌یاندووه‌، له‌و ناوه‌نده‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ كه‌شتییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ مانگی نیسانی داهاتوودا به‌ره‌و خولگه‌ی دیاریكراوی خۆی ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

كه‌شتییه‌كه‌ توانای مانه‌وه‌ی له‌ بۆشایی ئاسماندا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و دواتر له‌ كه‌شتیی ئاسمانیی Tiengong-2 سووته‌مه‌نیی پێویست وه‌رده‌گرێ و توانای هه‌ڵگرتنی شه‌ش تۆنی هه‌یه.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شتییه‌كه‌ به‌ رۆكێتی چانگچینگ 7Y2 به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبدرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌شتیی ئاسمانیی بارهه‌ڵگری Tiencou-1، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ ئامانجی حكوومه‌تی په‌كین بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی ئاسمانی تا ساڵی 2020 ده‌كات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1833