زانست

بەوێنەو ڤیدیۆ...داهێنانێکی نوێ بۆ خاوێنكردنەوەی ئاو

لەكاتێكدا زیاتر لە 1 ملیار مرۆڤ لەسەر زەوی ئاوی خاوێنیان دەست ناكەوێت، لەكاتێكدا ساڵانە نزیكەی 2 ملیۆن كەس بەهۆی ئاوی پیسەوە گیان لەدەست دەدەن، لەكاتێكدا لەهەر 15 چركەیەكدا مناڵێك بەهۆی ئاوی پیسەوە گیان لەدەست دەدات، لەكاتێكدا % 80ی ئاوی ئاوەڕۆكان لەوڵاتە دواكەوتوەكاندا دەڕژێنەوە ڕووبارەكان، بەڵام لەساڵی 2005 وە ئامێری (لایف ستراو ) دروست كراوە كە كێشەكەی تەنیا كەمتر لە2 ئۆنسەیەو درێژیەكەی 8 ئینج و نیوە بەڵام لەتوانایدا هەیە هەزار لیتر ئاو خاوێن بكاتەوە، ئەم ئامێرە ئێستا بەسەر ژمارەیەك لەدانیشتوانی وڵاتانی ئەفریقادا دابەشكراوە بۆئەوەی سوودی لێ وەربگرن.

ئامێرەكە لەتوایدا هەیە هەموو ئەو میكرۆب و زیندەوەرە زیان بەخشانەی لەئاوە پیسەكاندا هەیە بیگرێت و ئاوێكی خاوێن و سازگارو تەندروستت بۆ دابین بكات، بەجۆرێك ئامێرەكە لەسەر ئاوی ئاوەڕۆكانیش تاقیكراوەتەوەو دەركەوتوە هیچ میكرۆب و ماددەیەكی زیان بەخش لەئاوەكەدا ناهێڵێت.








تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3469