زانست

بەڤیدیۆ...ئەمشەو لە ئەمریکا نەیزەکێک کەوتە خوارەوە

نەیزەکێک لەبۆشای ئاسمانی ئەمریکا گڕدەگرێت و دەکەوێتە ناو دەریایەکەوە، دیمەنەکەشی لەلایەن کامێرایەکی چاودێری لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا وێنەی دەگیرێت.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٣٠خولەک، نەیزەکێک ئاسمانی ویلایەتی ئلینوی ئەمریکا ڕۆشندەکاتەوەو گڕدەگرێت و دەکەوێتە دەریای میشیگن.

دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ئاشکرای دەکات، نەیزەکەکە قەبارەکەی نزیکی قەبارەی ئۆتۆمبێلێکی بچوکە، بەپێی زانیاریەکانی  زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە نەیزەکەکەیان دیوەو توشی ترس و شۆک بون.

جەیمس دیکستر ئەفسەرێکی پۆلیس بۆ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا ڕوونیدەکاتەوە،  گومانی کردوە لەوەی تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان بێت، چونکە گەورەو ڕەنگ زەرد بوە، بەڵام  دەبینێت لەناکاو گڕدەگرێت و  لە بۆشایی ئاسماندا دیار نامێنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە14162