زانست

ژاپۆن: وه‌زاره‌تی به‌رگری‌ یه‌كه‌م مانگی‌ ده‌ستكردی‌ ئاراسته‌ی‌ بۆشایی‌ ئاسمان كرد

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ژاپۆن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ناوه‌ندی‌ تانیگاشیمای‌ ئاسمانییه‌وه‌، مانگێكی‌ ده‌ستكردی‌ به‌ناوی‌ كیرامیكی‌ 2 به‌ موشه‌كی‌ ئێچ توو ئه‌ی‌، ئاراسته‌ی‌ بۆشایی ئاسمان كرد به‌ ئامانجی‌ باشتركردنی‌ تۆڕی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ به‌رگریی‌ ژاپۆن.

به‌ وته‌ی‌ لێپرسراوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ژاپۆن: ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ی‌ ئه‌مڕۆ كه‌ توانایه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، جێگه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ مه‌ده‌نیی‌ تر ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئێستا هێزه‌كانی‌ ژاپۆن بۆ په‌یوه‌ندیی‌ راسته‌وخۆ له‌ هه‌موو یه‌كه‌كانیدا به‌كاریان ده‌هێنێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1365