زانست

2016 گەرمترین ساڵی مێژوو بووه‌

زانایانی‌ فەرمانگەی ئۆقیانوس و کەشوهەوای سەربە دەزگای ناسا، ساڵی‌ 2016یان به‌ گه‌رمترین ساڵ دیاریكردوه‌.

زاناكان، لەراپۆرتێکدا رایانگه‌یاندوه‌ ساڵی 2016 گەرمترین ساڵی وشکانی و ئاویی گۆی زەوی بووە لە ساڵی 1888ـەوە.

به‌پێی‌ وته‌ی‌ زاناكان، لەماوەی 136 ساڵی رابردوودا ساڵی 2016 گەرمترین ساڵی گۆی زەوی بووە و سێ ساڵە لەسەریەک ژمارەی پێوانەیی گەرمای گۆی زەوی دەشکێت.

زاناكان ده‌ڵێن بەراورد بە ساڵی 2015  لەساڵی 2016 دا پلەی گەرمی 0.07 پلەی سەدیی زیادیکردووە و ژمارەی پێوانەیی شکاندووە. لەساڵی 2014 ـەشەوە ساڵ دوای ساڵ ژمارە پێوانەییەکانی پلەی گەرمی دەشکێنرێن. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1605