زانست

ئه‌مریكا؛ جۆن گلینی كه‌شتیوانی ئاسمانی له‌ ته‌مه‌نی‌ 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

كه‌شتیوانیی ئاسمانیی ئه‌مریكی، جۆن گلین، كه‌ یه‌كه‌م كه‌شتیوانیی ئه‌مریكی بوه‌ گه‌شتی به‌ چوارده‌وری زه‌ویدا كردوه‌، له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

جۆن گلین، كه‌ له‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئه‌فسه‌ر بوه‌و ئه‌ندامی‌ پێشووی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش بوه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هۆی تێكچونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كرابو له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ، به‌ڵام دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

جۆن گلین، یه‌كه‌م كه‌شتیوانی ئاسمانیی ئه‌مریكی بوو كه‌ ساڵی 1962 توانی به‌ چوارده‌وری زه‌ویدا گه‌شت بكات و دوای ئه‌و گه‌شته‌ش، وه‌كو ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی پیران له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژێررا.

جگه‌ له‌وه‌ش ساڵی 1998 وه‌كو به‌ ته‌مه‌نترین كه‌شتیوانیی ئاسمانی، گه‌شتی بۆ بۆشایی ئاسمان كردوه‌، كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نی 77 ساڵ بوو، هه‌روه‌ها ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌ مه‌دالیای ئاڵتوونی پێ به‌خشراوه‌و دواتریش باراك ئۆباما له‌ ساڵی 2012دا مه‌دالیای سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئازادی پێ به‌خشیوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1029