زانست

له‌ مه‌ریخه‌وه‌ زه‌وی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت

ئاژانسی ناسا وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌یداوه‌ به‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر روی مه‌ریخه‌وه‌ ته‌نها وه‌كو خاڵێكی روناك ده‌رده‌كه‌وێت؟

هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، یه‌كێكه‌ له‌و هه‌سارانه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه‌ و چواره‌م هه‌ساره‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر له‌ تایبه‌تمه‌ندی خاكی زه‌وییه‌وه‌ نزیكه‌‌، یۆنانییه‌ كۆنه‌كان به‌ ئه‌ستێره‌ی خواوه‌ندی جه‌نگ ناساندویانه‌، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی ره‌نگه‌كه‌یه‌وه‌ بێت كه‌ له‌زه‌وییه‌وه‌ زیاتر به‌ ره‌نگی سور ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆكسیدی ئاسن له‌ به‌رگه‌هه‌واكه‌یدا.

مه‌ریخ (مارس) به‌ نزیكه‌یی 228 ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌زه‌وییه‌وه‌ دوره‌ و قه‌باره‌كه‌ی نیوه‌ی قه‌باره‌ی گۆی زه‌وییه‌ و زاناكان پێیان وایه‌ كه‌ 3.8 ملیارد ساڵ له‌مه‌وپێش ئاو له‌سه‌ر روپۆشی گۆی مه‌ریخ هه‌بووه‌، و پله‌ی گه‌رمای ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌نێوان 27 بۆ -133 پله‌ی سیلیزییدایه‌.

له‌ئێستادا 5 كه‌شتی ئاسمانی له‌زه‌وییه‌وه‌ نێردراونه‌ته‌ سه‌ر روپۆشی مه‌ریخ و تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیش بۆ زه‌وی ده‌گێڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا خراوه‌ته‌ ڕوو دیمه‌نی گۆی زه‌وییه‌ له‌ كامێرای یه‌كێك له‌و كه‌شتیه‌ ئاسمانیانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ جێگیربووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە11890